MOP: کردەوەکانی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژین

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مە ئۆ پە – MOP) بە توندی هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر تل تەمر شەرمەزار کرد و بانگەوازێکی بۆ ڕای گشتی جیهان بڵاوکردەوە.

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مە ئۆ پە – MOP) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تل تەمر کە خاوەنی مێژوویەکی کۆنی کۆمەڵگای ئاشووری/سوریانی یە و بەشێکە لە جۆگرافیای میزۆپۆتامیا شەرمەزار دەکەین."

هەروەها پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مە ئۆ پە – MOP) پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی شەرڤان و گەلانی ناوچە لەدژی داگیرکەری نیشاندا.

قڕکردن نەبێت چییە؟

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مە ئۆ پە – MOP) ئەوەی خستەڕوو، " هەموو ڕۆژێک دەوڵەتی تورک تل تەمر و دەڤەرەکانی تر بۆردوومان دەکات، داعش، ئەلنوسرە و ئۆسۆ بە هێرشەکانیان خەڵک کۆمەڵکوژ دەکەن، خەڵک لە شارە مێژووەکەی دەردەکەن، ئەگەر ئەمە قڕکردن نەبێت، چییە؟

بانگەوازی

لە ڕاگەیەنراوەکەدا پارتەکە بانگەوازی بۆ کۆمەڵگای ئاشووری/سوریانی و ئەرمەنی، ناوەندەکانی پاتریک و کلێسەکان کرد پێویستە لەدژی هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەنگی گەلان بگەیەننە جیهان. هەروەها داوا لە ڕای گشتی جیهان کرا زیاتر نەڕازیبوون پیشانی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بدەن بۆ ئەوەی دەوڵەتانی جیهان گۆشار لەسەر تورکیا دروست بکەن.

ف.ق