نوێنەرایەتی هەدەپە لە ئەوروپا دەستی بە تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران کرد

نوێنەرایەتی هەدەپە لە ئەوروپا بانگەوازی کرد کە تاوەکو ٢ی نیسان ناوی هەموو دەنگدەران لە ئەوروپا تۆمار بکرێت و پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات و بەم شێوەیە دەستی بە کەمپەینی "ئێس ئێم ئێس" کرد.

ئەو کەسانەی لە ئەوروپا دەژین و ناوەکانیان لە لیستی دەنگدەراندا هەیە، تاوەکو ٢ی نیسان بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەن، بانگهێشتی بەرپرسیاری دەکرێن. نوێنەرایەتی هەدەپە لە ئەوروپا باسی ئەوەی کرد کە سێ رۆژ ماوە، کاروباری کۆنتڕۆڵکردن و تۆماکردنی دەنگدەران لە رێگەی ناسنامەوە دەکرێت و وتی، " هەر دەنگدەرێک پێویستە زانیاری بە دەنگدەرێکی دیکە بدات و دەتوانرێت لیستی ناوی دەنگدەران کۆنتڕۆل بکەن. دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن. بۆیەش هەموو کەسێک لە رێگەی تەلەفونەوە یەکتری ئاگادار بکاتەوە."

ف.ق