پارتی جوڵەی بە ھێزکانی کرد بۆ دەڤەری سیدەکان

پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) سیاسەتی شەڕخوازی بەردەوامی پێدەدات، بەرە بەیانی ئەمڕۆ جوڵەی بە ھێزێکی سەربازی کردووە بەرەو دەڤەری سیدەکان.

بەپێ ھەواڵێکی کەنالی ئاسمانیی ئێن ئاڕ تی، پارتی ھێزێکی چەکداری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی سیدەکان کردووە.

ئەو کەناڵە ڤیدیۆی ئەو چەکدارانەی پارتیی بڵاوکردووەتەوە، کە بەرەو ناوچەی سیدەکان جوڵەیان پێکراوە.

ئەو لە کاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پێشتر لە چەند ناوچەیەکی تری وەک زینی وەرتێ و گارە و مەتینا دەستی بە جموجوڵی سەربازی کردبوو و هەوڵی دابوو بچێتە ناوچەکانی گەریلا و سیاسەتی شەڕخوازانە لەو ناوچانەدا لە دژی گەریلا بەڕێوە دەبات.

جموجوڵی هێزە سەربازییەکانی پارتی لە کاتێکدایە، فەرماندەکانی گەریلا و کەجەکە و پەکەکە، رای گشتیی کوردستان و رۆشنبیران و کەسایەتیەکان رایانگەیاندووە، نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک شەڕ رووبدات و داوایان کردبو، ھەرچی کێشەش هەیە بە شێوازی ئاشتییانە و  دیالۆگ چارەسەر بکرێت.

ژ.ت