پاژک: بێریتان ئەو گورزەیە کە بەر داگیرکەران کەوت

کۆردیناسیۆنی پاژک لە بارەی ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵناز کاراتاش (بێریتان) راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، چالاکیەکەی هاوڕێمان بێریتان، گوازرایەوە بۆ بە سووپابوونی ژنان."

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان لە بارەی ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵناز کاراتاش (بێریتان) راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و وتی:" بەو خۆڕاگری و راپەڕینەی کە بێریتان و هەڤاڵانی کردیان، هەموو پارچەکانی کوردستان بوون بە یەک جەستە. ئەم خۆڕاگریە بەهەیبەتەی لە شاخ و گەلی و شار و گوندەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ خۆڕاگری ناو کۆڵانەکان لە سەرتاسەری جیهان دەبن بە یەک.

لە راگەیێنراوەکەی پاژکدا هاتووە:

"مێژووی ئازادی ژنانی بزوتنەوەی ئازادیی ژنان لێوان لێوە لەو رووداوانەی مێژووی نووسیویەتیەوە. ژنانی کوردستان بۆ ئەوەی ئەم رووداوانە بە رێکخراوەیی بکرێن، تێکۆشانێکی هاوبەشیان بەڕێوە برد. هەر هاوڕێیەکی ژن کە هەنگاوێکی ناوە، بۆ ئەوانەی دوای خۆی بووە بە هێز. ژنان بەو هێزەی لە یەکتر وەریانگرتووە، گەیشتوون بە رۆژی ئەمڕۆمان و بۆ دواڕۆژمان هەنگاوی گەورەیان ناوە. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ شەهیدبوونی هاوڕێمان بێریتان (گوڵناز کاراتاش) یەکێکە لەو رووداوانە.

هاوڕێ بێریتان لە مێژووی بزوتنەوەی ئازادی ژناندا شوێنپێی خۆی بەجێ هێشت. ئایدۆلۆجیای ئازادی ژنان بوو بە هۆکار کە ئەو شوێنپێیە، بەسوپابوونی ژنانی بەدوای خۆیدا بهێنێت. هێڵی خۆڕاگری و چالاکییەکەی هاوڕێ بێریتان لە تێکشکاندنی شەڕی ١٩٩٢ لەگەڵ پەدەکە کە بە هاوکاری تورکیا هێرشی کرد، یەکلاکەرەوە بوو.

لەو شەڕەدا کە لەسەر بانگی 'تەسلیمبوون' بەڕێوەچوو، هاوڕێ بێریتان بە دروشمی 'ئێمە رۆڵە قارەمانەکانی ئەم گەلەین' تا دوا گولەی شەڕی کرد. دواتریش بۆ ئەوەی چەکەکەی نەکەوێتە دەستی دوژمن، پارچە پارچەی کرد و دواتریش جەستەی خۆی وەکو چەکێک بەکار هێنا و خۆی لە شاخەکان هەڵدایە خوارەوە. ئەم چالاکیە بە هەزمکردنی ئایدۆلۆجی-سۆسیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ گۆڕا بۆ بونیادنانێکی نوێ.

بێریتان ئایدۆلۆژیای بەسوپابوونی ژنانە

لە ئایدۆلۆجیای پەکەکەدا بۆ ئازادی ژنان، بەدەستهێنانی کارەکتەرێکی ملیتانی، هاوڕێ بێریتان رۆڵێکی گەورەی هەیە. ئەو خۆڕاگریەی لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢ لە دژی کوردی هاوکاری داگیرکەران بەڕێوەچوو، ئەمڕۆمانی رۆناک کردەوە. چالاکیەکەی هاوڕێ بێریتان، گۆڕا بە بەسوپابوونی ژنان. ئەمڕۆ بەسوپابوونی ژنان کە کەوتووەتە ناو کۆمەڵگای کوردستان گەیشتووەتە ئاستی بڕیاردان بۆ خۆپاراستن. هاوڕێ بێریتان ناسنامەی کەسایەتی خۆی گەیاندە کۆمەڵگا.

ئێستا ئەو کەسایەت و ناسنامەی ئازادیە، لە حەفتانین لە دژی دەوڵەتی تورک و هاوکارانی لە تێکۆشاندان. ئەوانەی لەسەر رێچکەی بێریتان و ئەسمەر و نورجانن، کوردستان لە دوژمن دەپارێزن. جارێکی تر ئەوەیان خستەڕوو کە ژنانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕسات خۆڕاگریەکەی چۆن بەڕێوە دەبەن.

بەو خۆڕاگری و راپەڕینەی کە بێریتان و هەڤاڵانی کردیان، هەموو پارچەکانی کوردستان بوون بە یەک جەستە. ئەم خۆڕاگریە بە هەیبەتەی لە شاخەکان و لە گەلی و شار و گوندەکانی کوردستان دەکرێت، لەگەڵ خۆڕاگریی سەر شەقامەکان لە سەرتاسەری جیهان دەبێت بە یەک. ئێستا لەگەڵ بزوتنەوەی ژنانی جیهان گەیشتووەتە ئاستێک کە چالاکی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن. بزوتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان بووە بە سەرچاوەی ئیلاهام بۆ تێکۆشانی ژنانی جیهان.

لە کەسایەتی هاوڕێ بێریتاندا، یادی هەموو هاوڕێ شەهیدەکانی مانگی تشرینی یەکەم وەکو عەزیمە، رەوشەن، گوربەتەلی ئەرسۆز، مەریەم چۆلاک، چیچەک گابار، زنارین دێرک، ئاری میرکان، گولناز ئەگە، ئاندەریا وۆلف، چەرکەز هێلین، جاندا تورک، رۆژین گەودا، لێگەرین چیا، هاوڕێ خەلەف، یادێ ئاقیدییان و هەموو شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە و وابەستەبوونمان بەوان دووپات دەکەینەوە."

ز.ش