پاژک: گەریلاکانی یەژاستار لەسەر هێڵی سەما یوجە مێژوو سەرلەنەوێ دەنووسنەوە

کۆردیناسیۆنی پاژک بەڕێزەوە یادی سەما یوجەی کردەوە و رایگەیاند، هەر گەریلایەکی یەژاستار لەسەر هێڵی فیدایی سەما، گولان و زیلان مێژوو سەرلەنەوێ دەنووسنەوە.

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەی ٢٣مین ساڵیادی شەهیدبوونی سەما یوجە راگەیەنراوێکی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"بەبۆنەی ٢٣مین ساڵیادی شەهیدبوونی تێکۆشەر و پێشەنگی هێڵی بیردۆزی ئازادی ژن هاوڕێ سەما یوجە بە نازناو سەرهەڵدان، ئێمە وەک پارتی ئازادی ژنانی کوردستان، لە کەسایەتی هاوڕێ سەما، گولان و زیلاندا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین، لەسەر بریارەکانی شەهیدان لەسەر خەبات بەردەوام بین.

هاوڕێ سەما یوجە لە ساڵی ١٩٧١ لە ئاگری لەدایک بوو. لەنێو راستی کۆمەڵگایەکی راپەرینخواز و کوردپەروەردا گەورە بوو. ئەو راستیە کۆمەڵایەتیە لە دروستکردنی کەسایەتی هاوڕێ سەما دا کەلتوری کۆمەڵگای راپەرینخواز دروست دەکات. دەبێتە راستی ژنی بەرخۆدێر کە لە کوردستان هەموو کاتێک بووەتە پێشەنگی تێکۆشانی شکۆکار. هەڤاڵ سەما، لە راستی کەسایەتی خۆیدا تەڤگەری ئازادی ناسی و لە ساڵی ١٩٩١دا بەشداری تێکۆشانی ئازادیدا کرد. لە مێژووی تێکۆشانی هەموو نەتەوە و کۆمەڵگا بەرخۆدێرەکاندا کەسایەتی پێشەنگ مۆری خۆیان لە قۆناغەکان دەدەن. ئەم راستیە مێژووییە لە کوردستان، بە پێشەنگایەتی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بە خوڵقاندنی ژنی ئازاد ژیانێکی نوێی دروست کرد. هاوڕێ سەما یوجە، کەسایەتی پێشەنگ لەسەر بناغەی فەلسەفە و بیردۆزی رێبەر ئاپۆ دروست کرد. لە بەرانبەر عەقڵیەتی پیاو و کۆمەڵگای زایەندەپەرست لە کوردستان کە ژن و کۆمەڵگای بەدیل گرتبوو و تێکۆشانێکی گەورەی ناوخۆیی هەبوو، بۆ خوڵقاندنی ژنی ئازاد لە کوردستان لە کەسایەتی خۆیدا دەستی بە تێکۆشان کرد. ئەم راستیەی تێکۆشانی هەڤاڵ سەما و بە هەزاران هەڤاڵانی دیکەی شەهید بەرەوپێشەوەیان برد و رادەستی ئێمەیان کرد، ئەمڕۆ بە هەموو سەختیەکانی خۆیەوە لە چوار پارچەی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنانی کوردستان بەردەوامە.

'لەدژی عەقڵیەتی قرکەر، نوێنەرایەتی ژنی ئازادی کرد'

لە ٢٣مین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ سەما یوجەدا ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان و بە تایبەتی تەڤگەری ئازادی ژن، رووبەرووی هێرشی نوێی تەسفیەکردن بووینەتەوە. لە بەرانبەر رێبەرتیمان گۆشەگیریەکی رەها بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە. هێزە پیلانگێڕەکان، هەروەک چۆن لەساڵی ١٩٩٨دا، بە دیلگرتنی ریبەر ئاپۆ دەیانویست تەڤگەرەکەمان لەناو ببەن، ئەمڕۆش بە هەمان عەقڵیەتی قڕکەر بەردەوامی بە هێرشەکانیان دەدەن. هاوڕی سەما، بووە یەکێک لەو هاوڕێیانەی کە ئەو پیلانگێڕیە مەزنەی سەر رێبەر ئاپۆ، ژنی ئازاد و گەلی کوردستانی بە باشی بینی و بە ئاگری جەستەی خۆی وڵامی هێزە پیلانگێڕەکانی دایەوە. لە بەرانبەر فاشیزم و عەقڵیەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە زیندانەکاندا، لەسەر هێڵی سارا، کەمال و مەزلۆم نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنی ئازادی کرد و بەرخۆدانی کرد. لەبەرئەوەی هاوڕێ سەما، بیردۆزی رزگاری ژنی لە کەسایەتی خۆیدا جێگیر کردبوو، بووە پێشەنگی ئەم هێڵە. هەڤاڵ سەما و بە سەدان هاوڕێی شەهید بازنەیەکی ئاگریان لە دەوری رێبەر ئاپۆ دروست کرد و بە دروشمی 'کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات' عەقڵیەتی پیلانگێریان تێکشکاند. رێبەر ئاپۆ، بە بەرخۆدان و هەڵوێستی مێژوویی خۆی، بە وابەستەبوون لەسەر راستی و هێڵی شەهیدان ٢٢ ساڵە، بۆ هەبوون و پاراستنی کوردی ئازاد، بۆ هەمیشەییکردنی شۆرشی ژن و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پۆلیتیک و ئەخلاقی بە شێوەیەکی مێژوویی لە ئیمڕالی بەرخۆدان دەکات. رێبەرمان، راستی شەهیدانی هەموو کاتێک بە بەرەوپێشەوەبردنی هەنگاوی مێژوویی وڵامی دوژمنی دایەوە و راستی تێکۆشانی بە راستی شەهیدان گەورە کرد. ئێمە وەک پارتی ئازادی ژنانی کوردستان، تاوەکو ئێستاش لەسەر ئەم راستیە تێدەکۆشین. وەک هاوڕێ سەما، دەڵێت، "هەروەک چۆن لە ئاسمان دوو رۆژ هەبن، بۆ ژنانیش دوو سەرچاوەی مۆڕاڵ هەن' و بۆ خۆی فەلسەفە و بیردۆزی رێبەر ئاپۆ دەکاتە بناغەی دروستکردنی کەسایەری ئازاد کە بۆ ئێمەی ژن هەموو کاتێک بووەتە سەرچاوی رۆناکی.

'هەر گەریلایەکی یەژاستار بە هێڵی سەما، گولان و زیلان مێژووی سەرلەنوێ دەنووسێتەوە'

ئێمە لە رۆژی ئەمڕۆماندا لەسەر ئەو میراس و دەستکەوتەکانی شەهیدان دروستیان کردووە و رادەستی ئێمەیان کردووە، لە بەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک کە بە هاوکاری ئاکەپە و مەهەپە لە لوتکەی شەڕدایە بە هاوکاری هێزە پیلانگێڕەکان، لە چوارچێوەی ستراتیکی شەڕێ گەلی شۆڕشگێریدا شەڕێکی سەخت و تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبەین. لە کەسایەتی هەر گەریلایەکی یەژاستاردا هێڵی فیدایی سەما، گولان و زیلان، بە پیتی زێڕین مێژوو سەرلەنوێ دەنووسێتەوە. لە سەرانسەری کوردستان وەک تەڤگەری ئازادی و پارتی ئازادی ژنانی کوردستان ئێمە لە قۆناغێکی تێکۆشانێکی مێژووییداین. ئەوانەی لەسەر رێچکەی هاوڕی سەما یوجە خەبات دەکەن، لە هەموو کوردستان و زیندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ ژیانی ئازاد بەرخۆدان دەکەن. ئەو هاوڕێیانەی کە لەسەر رێچکەی شەهید سەما، زیلان بەڵێنیانداوە، ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنن، لە بەرانبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبەن. ئەو بریار و ئیرادە پۆڵاییەی کە ئەمڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لە زاگرۆس، زاپ، مەتینا و هەموو چیاکانی کوردستان بەڕێوەی دەبەن، نیشانەی ئیلهاموەرگرتنە لە راستی هاوڕێ سەما، زیلان و گولان کە ئەوانیش لە کوردستان وەریان گرتووە. ئەم ىڕیارە، وابەستەبوون و هاوڕێەتی ژنی کورد بە رێبەری ئازاد پیشان دەدات. بە رۆحی سەما تێکۆشانکردن، بە هەڵوێست و رێبازی چالاکی زیلان شەڕکردن و بە وابەستەبوونی هاوڕێ گولان لەسەر هێڵی فیدایی ئەگەر ئێمە بەشداری لە شەڕی گەلی شۆرشگێریدا بکەن، ئێمە ئەم راستیەی ژیانی ئازاد و راستی هەتاهەتایی بوون لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە پێشەنگایەتی ژنی ئازاد مسۆگەر دەکەین.

لەسەر ئەم بیڕ و باوڕە، ئێمە جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادی هاوڕێ سەما یوجە، هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران، شەهیدانی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابور دەکەینەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە. ئێمە رایدەگەیەنین کە لە بەرانبەر هێرشە گشتگیرەکان و پلانی تەسفیەکردن، هێڵی شەهیدانمان، تێکۆشانی ژنان و گەلان سەربکەوێت، داگیرکەری و نۆکەر لە کوردستان تێکبچێت."

ف.ق