پەکەکە ئافرێنەری سەرلەنوێی ناسنامەی گەلی کورد- ٢
گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەربارەی دەستپێکردنی ساڵی ٤٦هەمینی تێکۆشانی پەکەکە گوتییان: "پەکەکە لەسەر بنەمای داهێنان دامەزراوە. هەموو ئازادیخوازێک دەتوانێت لە ناو تێکۆشانی پەکەکەدا تێکۆشان بکات."
گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەربارەی دەستپێکردنی ساڵی ٤٦هەمینی تێکۆشانی پەکەکە گوتییان: "پەکەکە لەسەر بنەمای داهێنان دامەزراوە. هەموو ئازادیخوازێک دەتوانێت لە ناو تێکۆشانی پەکەکەدا تێکۆشان بکات."
ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی کە بە گرووپێکی چەند کەسییەوە دەستپێکرد. فکرە بەرەنگارەکانی هەر لە سەرەتاوە بووە جێ-سەرنجی هەمووان. هەندێک دەترسان و هەندێکیش بە مەراقەوە لەو فکرانەیان دەڕوانی. حەقی قەرار یەكێک بوو لەو هاوڕێکانی ڕێبەر ئاپۆ کە لەیەکەم هەنگاوی ڕێپێوانی ئازادی گەلی کورددا بەشدار بوو. کاتێک حەقی قەرار دەبێتە یەکەم شەهیدی ئەم تێکۆشانە، لە ساڵوەگەڕی یادکردنەوەیییدا ڕێبەر ئاپۆ دامەزراندی پەکەکە ڕادەگەیەنێت. لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا لە گوندی فیسێ بە گرووپێکی ٢٢ کەسی لە یەکەم کۆنگرەدا هەنگاوی مێژووی تێکۆشانی نوێی گەلی کورد بە دامەزراندی پەکەکە دەستپێدەرکرێت. لە ئێستادا ٤٦ ساڵ بەسەر ئەو هەنگاوە مێژوویەدا تێپەڕ دەبێت کە گەلی کوردی ژیاندەوە و بووە پێشەنگی تێکۆشانی ڕزگاری گەلی کورد و گەلانی بندەستی جیهان.
بە بۆنەی ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەوە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد و بە ئیرادە و مۆراڵەوە ڕای خۆیان لەسەر ئەم ڕۆژە مەزنە دەربڕی و پیرۆزییان لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلانی ئازدیخواز کرد.
'هەرکەسێک لە لێگەڕینی ژیانی ئازاددا بێت خۆی لە نێو ڕیزەکانی پەکەکەدا دەبینیتەوە'
گەریلا دێرسیمی ئەندامی تەڤ-چاند: دامەزراندی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانمان و گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ جۆشوخرۆشی پێیداین. بەشداری من دوای کاریگەربوونم هات بە شۆڕشی ڕۆژئاوا. پەکەکە هەموو شتێکە بۆ ئێمە؛ باوەڕییە، هاوڕێیەتییە، ژیانە. بە هۆکاریی ئەو باوەڕدارییەیی لە پەکەکەوە دەستمان هێناوە، هەموو سەختییەکان تێپەڕ دەکەین. پەکەکە ژیانێکی نوێیە و دەرچەیە بۆ ئازادی. پەکەکە پارتی پێشەنگی ئازادی هەموو گەلانە، هەموو ئازادخوازێک دەتوانێت بەشداربێت لەم تێکۆشانەدا. چونکە فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ ئامێزی بۆ هەموو کەسێک دەکاتەوە.
'پەکەکە پێناسەی ژیانی نوێیە'
گەریلا زەهرەدین زاگرۆسی ئەندامی تەڤ-چاند: پەکەکە پێناسەی ژیانی نوێیە، چاندە، کۆمەڵگەیە. پەکەکە لەسەر بنەمایی داهێنان دامەزراوە و بووە جێ هیوای هەموو گەلان. سەرهەڵدانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێویستی کۆمەڵگەی بە گۆڕانکاری دەرخست. پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری پرسەکانی کۆمەڵگەیە.
مێژووی پەکەکە بە تێکۆشانی هاوڕێ قارەمانەکەنمانەوە بەردەوامە. وێڕای هەموو سەختی و هێرشەکان بەرخۆدانی سەنگەرەکانی گەریلا بەردەوامە. هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر گورزێکی قورسییان لە دڵی دووژمن دا. فیداییە ئاپۆییەکانی هەموو کاتێک سەلماندویانە پەکەکە هەرگیز لەناوناچێت. بەم تێکۆشانەوە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ نزیکتر بووەتەوە. بانگەوازییم لە هەموو گەنجانە وەرن پێکەوە لەم تێکۆشانە بەشداربین و ئاهەنگی سەرکەوتنی ئازادی بگێڕین.
'ئازادی گەلەکەمان نزیکە'
گەریلا تۆڵهەڵدان حەسەکەی ئەندامی تەڤ-چاند: تا دوا هەناسەمان لە تێکۆشاندا دەبین چونکە ئێمە هێزی پارێزەری گەلەکەمانین. خواستی دووژمن لەناوبردنی گەریلا و گەلە بەڵام ئێمە ئەو خەونە لەگۆڕ دەنێین و تێدەکۆشین و دەبینە بازنەیەکی ئاگرین لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ. ئەم ئاگرە لە گەشانەوەدایە. ئازادیمان نزیکە و لە قۆناغێکی زۆر کاریگەرداین. داوام لە گەنجانە هیچ کاتێک ملکەچی خواستی دووژمن نەبن.
'پەکەکە داهێنەری هۆشیاری سیاسی گەلەی کوردە'
گەریلای هونەرمەند ئارمانج ئاری: ساڵوەگەڕی ٤٧هەمینی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی گەلی کورد. پەکەکە ساڵانێکە لە تێکۆشانی دژ بە فاشیزمدایە. گەلی کورد نابێت بێ فکر و پاراستن بێت و پەکەکە بووە داهێنەری هۆشەمەندی سیاسی بۆ گەلی کورد و تێکۆشانی کۆمەڵگەی تێکۆشەر. ئەمە شکۆیەکی گەورەیە. ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز دەکەین. لە هەموو سەنگەرەکاندا تێکۆشانی گەریلا بەردەوامە و گەلی کورش بە جۆشەوە پێشوازی لەم تێکۆشانە دەکات.
هەڵوێستی گەلی کورد لەدژی فاشیزم ڕوونە. بەڵام ئەم قۆناغە پێویستی بە تێکۆشانی بەهێزی یەکگرتووی هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قۆناغێکی دژوار دەرباز دەبێت و وەک گەلی کورد هەست بەو مەترسییە دەکەین. گەر گەلی کورد باش خۆی بەڕێکخستن بکات ئەوا سەردەکەوێت. گەر لەمڕۆدا لەم ئاژاوەگێرییەی کە جیهانی تێدایە باس لە هەبوونی گەلی کورد دەکرێت هەمووی لە سایەی تێکۆشانی پەکەکە و فکری ڕێبەر ئاپۆوەیە.