پەیامی لەیلا ئاکات لە زیندانەوە بۆ ٨ی ئادار: دەنگمان ئاوێتەى دەنگتان دەکەین

سیاسەتمەداری کورد لەیلا ئاکات ئاتا، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەوە لە زینداندا بە بارمتە گیراوە پەیامێکی بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دەنگمان و پەیمان و بەڵێنەکەمان لە هۆڵەکاندا ئاوێتەى دەنگی ئێوەى هەموو ژنان دەکەین".

لەیلا ئاکات ئاتا ئەندامی کۆمەڵەى ژنانی رۆزا، کە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بە بارمتەگیرا و لە زیندانی سینجان رادەگیرێت، پەیامێکی بە بۆنەى ٨ی ئادارەوە بڵاوکردەوە.

لەیلا ئاکات ئاتا ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش لە هەموو ژنان پیرۆزکرد و رایگەیاند، "من سەرباری پەتای هەمەگیر (کۆرۆنا) لەم ٨ی ئادارەدا لەگەڵ هەموو ژنان بەشداری میتینگەکان دەبم و گۆڤەند دەگێڕم.

 من لەم ٨ی ئادارەدا لەگەڵ هەموو ژنان لە هۆڵەکان دا، کە هاواری ئازادی و یەکسانی بەرز دەکەینەوە، دەنگ و بەڵێنی خۆم دووبارە و بڵند دەکەمەوە.

من لەم ٨ی ئادارەدا شانبەشانی ژنان بەشداری لە رێپێوانەکانی شەوانەتاندا دەکەم و دەڵێم، 'ئێمە هەرگیز هیچ کەس و گیانێک و ژیان لە دەست نادەین'.

من ئەم ٨ی ئادارە لە زیندانی سینجان لەگەڵ هەموو ژنان بۆ رامان و مافەکانی خۆمان بۆ خۆرێکخستنکردن لە زیندانەکاندا، لەگەڵ هەموو ژناندا مافە سیاسییەکانی خۆمان بەکاردەهێنین و گۆڤەند و شایی دەگێڕین. دەنگمان، پەیمان و بەڵێنمان لە هۆڵەکاندا ئاوێتەى دەنگی هەموو ژنان دەبێت.

 ئێمە هەبووین، هەین و دەشبین".

ژ.ت