قەرەیلان هۆشداریدا: بە شەڕی ناوخۆیی هەموو شتێک لەدەست دەدەین -٢-

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەلی کورد کرد و وتی: "ئێمەی کورد دەتوانین کێشەکانی خۆمان لەناوخۆدا چارەسەر بکەین. ئەگەر لە ناوخۆدا شەڕێک دروست ببێت ئەوا هەموو شتێک لەدەست دەدەین."

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ستێرک تیڤی وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دایەوە. دەقی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

بێگومان شەڕ روودەدات

نەخوازراویش بێت روودەدات. ئێستا گومانی ئێمە ئەوەیە. نیگەرانیی ئێمە ئەوەیە. بۆ ئەوەش من دەمەوێت بە ئاشکرا بانگ بکەم، دەمەوێت رێگریی لێ بکرێت، بەو شێوەیە نابێت، یانی ئەگەر وەها بێت ئەوە روودای نەخوازراو روودەدات. با کەس بەو شێوەیە بیر نەکاتەوە، کە ئێستا ئێمە ئامادەکاری دەکەین، بۆ هیچ کەسێک. شتێکی وەها نییە. بۆیە ئێمە بۆ خۆمان لە چوارچێوەى نەتەوەیەدا پێداگری دەکەین. یانی سەیر بکە، سەرۆک ئاپۆ یەکجار توانیی دوای ٢٢ ساڵ بۆ یەکەمجار بە تەلەفون قسە بکات، ٢٠ خولەک لەگەڵ محەمەدی برایدا قسەى کرد، ١٥ خولەکیان لەسەر یەکێتیی نەتەوەی قسەى کرد. سەرۆکمان بەو شێوەیە بیر دەکاتەوە، ئێمەش بەو شێوەیە بیر دەکەینەوە. ئەوە چۆن دەبێت، بەو شێوەیە خۆیان بە ئەڵتەرناتیڤ بزانن و هەموو شوێنێک بگرن. شتێکی بەو شێوەیە نییە. دیارە لێرەدا سیستمی هەواڵگری و سیخوڕیی دوژمن رۆڵی ئاژاوەنانەوە و فیتنەگەرانەی زۆری هەیە.  بۆ ئەوەش دەمەوێت هەموو کەس هۆشیار بێت. لە پێش هەموانیشەوە گەل، سیاسەتمەدارانی کورد و هەمیش پەدەکە و پەکەکە. یانی بابەتى نێوان پەکەکە و پەدەکە بابەتى نێوان دوو حیزب نییە. بابەتێک پەیوەندیی بە هەموو کوردانەوە هەیە. بابەتی نەتەوەییە، بۆ ئەوەش دەمەوێت هەموو کەس پێوەیەوە پەیوەست و سەرقاڵ بێت. ئێمە ئامادەین، بۆ هەر کێشەیەکیش دەتوانرێت چاودێریش هەبن و گفتوگۆی لەسەر بکەن. ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین. ئێمە چاوەڕێین، کە رێگریی لێ بکرێت و بەو شێوەیە بێت، چونکە ئەو دۆخە رێگا بەرووی مەترسیدا دەکاتەوە. مەترسی روودەدات. ئێمە دەمانەوێت ئارامی پێکبێت. لە کوردستان ئارامی پێشبکەوێت. بەو شێوەیە چارەسەری بۆ ئەوە بدۆزرێتەوە.

ئێمە باسی پەدەکە و هاوکارەکانیانمان کرد. ئێستا لەم دواییەدا لە ٩ی تشرینی یەکەمدا، کە مانای ٩ی تشرینی یەکەم لەلایەن کوردەوە دەزانرێت، لە نێوان هەولێر – بەغدا دا بەنهێنی رێککەوتنێک لەسەر شەنگال ئیمزا کرا. دوای ماوەیەک خاڵەکانی رێککەوتنەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا کران. خاڵەکانی رێککەوتنەکە هەندێک سەرنجڕاکێشن؟ ئێوە ئامانجی ئەو رێککەوتنە بۆ چی دەگەڕێننەوە؟

بە ئاشکرا کردیان، نهێنی نەبوو، بەڵام دەبێت لایەنی شاراوەی هەبێت. ئێستا بابەتەکە لەو چوارچێوەیەدا، کە باسمکرد، دەبێت مرۆڤ لێکدانەوەى بۆ بکات. یانی کورد پێویستە بابەتەکانی خۆی لە ناو ماڵی خۆیدا چارەسەر بکات و دەتوانێت ئەوەش بکات. یانی پێویست نییە، کە نازانم لە رۆژئاوا هێزە نێودەوڵەتییەکان ناوبژیوانی بکەن. ئەنەکەسە و پەیەدە، پێویست ناکات لە رێگەى دەوڵەتەکانەوە رێککەوتن واژۆ بکەن و هەروەها لە رێگەى دەوڵەتەکانەوە بە دوای چارەسەریدا بگەڕێن. لەگەڵ تورکیا، لەگەڵ عێراق دا نابێت. کێشەى هەیە، لە شەنگالیش هەیە. سەرەتا ئەوە دەڵێم، کە ئێمە لەوێ لایەن نیین. لە شەنگال بە پێشەنگایەتیی هاوڕێی هێژامان بە رەنجی هاوڕێ عەگید جڤیان ئێمە دەستێوەردانمان کرد، ئێمە خواستمان گەلەکەی خۆمان بپارێزین و لە فەرمان رزگاریان بکەین. ئێمە ئەرکی خۆمان پێکهێنا و ئێمە دوای ئەوە بە فەرمی لە نیسانی ٢٠١٨ەوە لەوێ نیین. ئێمە چیمان کرد؟ ئەو گەنجانەى لەگەڵ ئێمە و شانبەشانی ئێمە دەستیان بە شەڕ کرد، ئێمە ئەوانمان فێری شەڕ کرد، هەڵبەت هاوکاریمان کردن، کە خۆیان بکەن بە هێز، سەربەخۆ بن. بۆخۆیان خۆیان بەڕێوەببەن. ئیدی ئێزدییەکان خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن. ئێمە لەو چوارچێوەیەدا هاوکاریمان کردن. ئەوە بەو مانایە نییە، کە بەو شێوەیە هەمووان بوونەتە پەکەکە. نا بەو شێوەیە نییە. بەڵکو تورک نایەوێت لە هیچ شوێنێکدا هیچ کوردێک ببێتە خاوەنی پێگە و قەوارە و کیان. هەرگیز نایەوێت ئێزدییەکان ببنە خاوەن پێگەى خۆیان. بە تایبەتی ئەو عەقڵییەتەى دەوڵەتی تورکی ئەردۆغان دژایەتیی خەڵکی ئێزدیمان دەکات.

خۆی هەر خواستیان بە دەستی داعش لە ناویان ببەن

بەڵێ، یانی ئەگەر مرۆڤ بیکاتەوە درێژە، هەڵوێستی تایبەتی خۆی هەیە. یانی ئەوان بۆ ئەوەی ئەو سیستمە لەوێ دامەزراوە و لە ناوی ببەن دەڵێن، پەکەکە دەکەنە ئامانج. بەڵام ئەوە وا نییە، ئێستا دەبێت چی بکرێت؟ دەبێت کورد لە ناو خۆیدا چارەسەری بکات. هیچ نەبوو و هیچیان نەکرد و دەیانەوێت لەگەڵ عێراق چارەسەری بکەن. لەوێ سیستمێک هەیە، هێزێک هەیە. ئەو هێزە ٦ ساڵە لەوێیە. رەنجی داوە، شەهیدی داوە. تۆ هەستیت بەبێ ئەوان رێککەوتن بکەیت، هەر هیچ نەبێت راوێژێکیشیان پێ نەکەیت. چۆن شتی وا دەبێت. 

هەموویان رۆڵەى ناوچەکەى خۆیانن

بەڵێ، رۆڵەی ئەوێن. لەگەڵیان نە راوێژێک بکەیت، نە رێککەوتنێک بکەیت و پێیان بڵێت، دەبێت لەوێ بڕۆن، ئەوە سەرسوڕهێنەر و نائاساییە. چۆن شتی وا دەبێت؟ چۆن ئەوان دەردەکەیت؟ بۆ ئەوەی فەرمانێکی تر بەسەر ئێزدییەکاندا بێنیت. بە چەک رۆڵەکانی ئێزدی دەربکەن. ئێستا حکومەتی عێراق چۆن ئەوان دەردەکات. ئێستا ئەوان رایانگەیاند و ئەنجوومەن وتی، هیچ کەسێک لەگەڵ ئێمە قسە و راوێژی نەکردووە. ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری هەیە. یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) هەیە، بەڵام لەگەڵیان قسە و راوێژ نەکەیت. هەمویان وتیان، ئەو رێککەوتنە قبوڵ ناکەن. باشە بە زۆر دەریان دەکەن. باشە جارێکیتر ئێزدییەکان دەکوژرێنەوە. چۆن ئەوە دەبێت. دیارە ئەو رێککەوتنە بۆ چارەسەری نییە. رێککەوتنەکە جێبەجێ نابێت. یانی ئەو هەوڵانە سەرناگرن. شەڕ روودەدات. ئەوە روون و ئاشکرایە. باشە، مەگەر پێویست ناکات، کە رێککەوتنێک هەبێت بۆ ئەوەى ئارامی بەدی بهێنێت، بۆ ئەوەى شەڕ روو نەدات نابێت لایەنەکان لە دژی یەک بوەستنەوە. یانی ئەوە رێککەوتنی چارەسەری نییە. لەگەڵ خۆی دەرگا بە رووی مەترسیدا دەکاتەوە. باشە مەگەر خەڵکی ئەوێ کێن، ئێزدییەکانی ئەوێ هەموویان وتیان، ئێمە قبوڵی ناکەین. رێکخراوەکان و دام و دەزگاکانیش وتیان قبوڵی ناکەین. لە سیستمی عێراقدا پەرلەمانتاران و حیزبەکانی تر وتیان، ئێمە رێککەوتنێکە بە گونجاو نازانین. ئێستا ئەمڕۆ ئێمە دەڵێین، ئەو رۆژانەى لە شەنگال پاکتاوکردن و سڕینەوە روویدا، ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر دەکات. دەیانەوێت بیکەنە بڕیار. ئەوە شتێکی باشە. پاکتاوکردن و سڕینەوە لە شەنگال روویداوە. یانی کێ پاکتاوکردن و سڕینەوەکەى راگرتووە ئێمە ئەوان بە زۆر دەردەکەین. ئەوە چ دادپەروەرییەکە؟ ئەوە چ ویژدانێکە؟ ئەوە شتێکی راست نییە. ئەو رێککەوتنە لەگەڵ خۆیدا کێشەى زۆر دروست دەکات. خەڵکی ئەو کێین، ئەوهێزانەى ئەوێ کێن، ئەستەمە مرۆڤ پشتگوێیان بخات. پشتگوێ بخرێن کێشەکان قوڵ دەبنەوە و چارەسەری بەدی نایەت. ئەوە شتێکی وەهایە. ئێمە بۆ خۆمان ئەوە دەڵێین. یانی ئێمە دەبێت کێشەکانی خۆمان بۆ خۆمان چارەسەریان بکەین. لە ناوخۆماندا چارەسەریان بکەین. لەوێ بەردەنگ هەیە، کە مرۆڤ بڕوات و لەگەڵیان گفتوگۆ بکات. هەر خۆیان وتیان، ئێمە لایەنی سێهەمینین. یانی هەموو شتێکیان بۆ خۆیان ناوێت، راگەیاندراوەکان و لێدوانەکانیشیان بۆ دیالۆگ کراوەیە. بەڵام ئەوە بە شتێکی نایاسای و بەدەر لە یاسا حسابی بۆ کراوە. پێویست ناکات دەفتەری کۆن بکەنەوە. یانی لە بنەڕەتدا ئەوانەى لەوێ رایانکرد ئەوان بوون. تۆ ناتوانیت بڵێیت، ئەوانەى خاوەندارییان لەوێ کردووە دەربکرێن و بڕۆن. یانی بۆ ئەو رێککەوتنێک نییە، کە جێبەجێ بکرێت. ئێمە لەو بڕیارەداین. ئێمە بانگ لە هەموو کورد دەکەین. بێگومان بە کێشەى شەنگالیشەوە، ئێمە دەبێت بتوانین هەموو کێشەکان لەناوخۆماندا چارەسەر بکەین. لەم کات و سەردەمەدا گەل پێویستیی بەوە هەیە. چەند رۆژ لەوە پێش  لە باکووری کوردستان، هەدەپە و حیزبە کوردستانییەکان کۆبوونەوە، لەوێ سەرۆکی پەدەکەی تورکیا قسەى کرد و وتی، دەیانەوێت ئەوە نیشان بدەن، کە کورد دەتوانن لەناوخۆیاندا رێکبکەون. ئێمە ئەو ئاماژەیە کە دەوترێت، کورد ناتوانن لە ناوخۆیاندا رێبکەون تێکدەشکێنین. ئەوە شتێکی لە جیدا نییە. منیش هەمان شت دەڵێم. هەر چۆن لە باکوور ئەوە دەکەن، دەبێت ئێمە لە هەموو کوردستان ئەو بانگەشەیەی دەوڵەتە داگیرکەرەکان، کە دەڵێن، گەل نیین، هیچ مافێکیان نییە؟ ناتوانن خۆیان یەکبخەن. دەبێت ئێمە ئەو ئاماژانە  و ئەو بانگەشانە لە ناو ببەین. منیش هەر ئەوە دەڵێم، لەم کاتەدا ئەگەر بچووکیش بێت، ناوخۆیی، نامەوێت بڵێم شەڕ روودەدات. چونکە هەموو شتێک لە دەست دەچێت. چونکە بابەتەکە مێژوو و داهاتووە، دەستپێبکات کەی دەوەستێت. هەموو شتێک تێکدەچێت. نابێت نابێت، لەبەر ئەوەیە بانگەوازەکەى من گرنگە، ئێمە چاوەڕێین، کە وەڵام بدرێتەوە. ئەو دۆخە قەیراناوی و مەترسیدارە تێپەڕێنرێت. هیوا و چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە.

دەوڵەتى تورک لەلایەک هەڕەشە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات، لەلایەکی ترەوە هێرش بۆ سەر گەریلا هەیە و بەرخودانی گەریلاش هەیە. لەسەر سیاسەتی دیموکراتیک لە تورکیا و کوردستان هێرش هەیە، هاووڵاتییان زیندانی دەکرێن، ئێوە ئەو دۆخە چۆن لێکدەدەنەو؟

راستە، لەمدواییانەدا جارێکیتر هەڕەشەیان رۆژئاوا کردەوە، بەڵام لەوێ چی دەڵێت، لە وردەکاریی بابەتەکەدا دەڵێت، پەکەکە دەیەوێت لەوێ کیانێک و قەوارەیەک دروست بکات و ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین. یانی بێگومان نەک پەکەکە، بەڵکو بۆ خۆی ئامانجەکەى دەڵێت. یانی دەڵێت، لەوێ کیانێکی کورد دروست دەبێت، ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین. بۆ قبوڵی ناکەن؟ چونکە لە هیچ شوێنێک کیانێکی کوردان قبوڵ ناکەن. بە فەرمی باشووری کوردستانیشیان قبوڵ نییە. نەیاوتوە ئێمە باشوری قبوڵ دەکەین و پەیوەندیی لەگەڵ دروست دەکەین. پەیوەندیی هەیە بۆ ئەوەى سوودی لێوەربگرێت. ئەوان لە دژی هەموو کیانێکی کوردن. لەمدواییەدا ئەردۆغان وتی و پێشتریش وتبوی. سەرەتا ئێمە لە دژی دۆخی باشوور نەوەستاینەوە، ئەوە هەڵە بوو. یانی دەڵێت، هەڵە بوو ئێستا دەیەوێت ئەو هەڵەیە قەرەبوو بکاتەوە. ئەردۆغان – باخچەلی ئەوەیان دەوێت.

ئێستا شەڕ لە نێوان ئێمە و داگیرکەریی تورکدا گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ. یانی ٦ ساڵە لە دژی ئێمە شەڕ دەکەن. بە هەموو توانا و هێزی خۆیانەوە شەڕ دەکەن. بەڵام سەرنەکەوتوون. لە راستیدا ئێمەش قوربانیمان داوە، بەڵام دوژمن بەرەو تێکچوون رۆیشتووە.

ئێستا لە ناو قەیراندایە

لە رووی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتیی لە هەموو بابەت و رووەکانەوە ئەو سیستمی پاکتاوکەرە فاشیستییە لە ناو قەیران و ئاڵۆزیدایە. ئیدی هەموو کەس باسی ئەوە قەیرانە دەکات. نەک تەنها ئێمە. هەموو کەس دەڵێت، تەمەنی ئەو رژێمە تا کوێیە. بۆ نمونە راپرسی دەکەن ئەوەى تیا دەردەکەوێت. لە هەڵبژاردندا ئەوە دەردەکەوێت. بەرەو تێکچوون و رووخان رۆیشتوون. بەڵام ئاسان نەبوو، ئێمەش قوربانیمان دا. ئێستا دۆخ و پێگەى ئێمەى زۆر بەهێزترە. ئێمە لە ناو قەیراندا نین. ئێمە بۆ بەرەوپێشچوون و گەشە و پێشکەوتن کراوەین. رێگامان کراوەیە بۆ ئەوەى پێشبکەوین. بەڵام سیستمەکەى ئەوان لە قەیراندایە. تاوەکو دەچێت قەیرانەکە زیاتر قوڵ دەبێتەوە. بۆ نمونە، ئێستا سەرنجی بدەرێ، پێشتر دەوڵەتی تورک لە دژی ئێمە شەڕی دەکرد، هەموو ناتۆ، دەوڵەتە ئەوروپییەکان، ئەمریکا، دەوڵەتە عەرەبییەکان، ئێران، عێراق و سوریا هەموویان لەگەڵیدا بوون. بەڵام ئێستا کێی لەگەڵدایە. راستە، لەگەڵ ئەمریکا پلان لەسەر ئێمە دادەڕێژن، ئەوان پلان دادەڕێژن، بەڕێوەبەرایەتیی ترامپی لە ناودایە. ئەوە راستە. بەڵام جگە لە قەتەر و ئازەربایجان کێی لەگەڵدایە. ئیدی هەموو شتێکی ئاشکرا بووە. یانی ئەو رژێمە لەلایەن بیر و فیکری تۆرانییەوە، پان تورکیزم و شۆڤێنیزمەوە، نەژادپەرەستی، نۆستالۆژیا و خەونی عوسمانیی هەموو شتێکی لێ ئاشکرا بووە. ئەمڕۆ خەڵکی عەرەب هەموویان لە دژین. ئەوە ئەوروپاش لە دژیەتی. ئەوان دەیانەوێت چی بکەن؟ لە راستیدا ئەوان لە دژی ئێمە تێکشکان، خواستیان دەست بەسەر هەندێک سەرچاوەی ماددی و ئابووریدا بگرن، یانی دەست بەسەر نەوتدا بگرن. بۆ ئەوە هەستیان بە بۆشاییەک کرد، خۆیان بەردایە لیبیا. نەبوو، خۆیان بەردایە دەریای سپیی ناوەڕاست ئەوەش نەبوو، خواستیان لەوێ دەست بەسەر سەرچاوەکانی نەوتدا بگرن، بەڵکو لەو رێگەیەوە خۆیان بەهێز بکەن، تاوەکو بتوانن لە دژی کوردان شەڕ بکەن. هەموو ئەوانەیان بۆ شەڕ لە دژی کورد کرد. ئێستا لەگەڵ قوبرس لە ناکۆکیدایە، لەگەڵ یونان لە ناکۆکیدایە، ئێستا لەوێ ئەنجامی بەدەستنەهێناوە، ئێستا رووی کردووەتە ئەرمینیا، ئازەربایجانی ئامادە کرد، چەکی پێدا، فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەری پێدا، چەتەی بۆ یارمەتیدانیان نارد، بەو شێوەیە هێرشیکیان بۆ ئەوێ کرد. بۆ؟ ئەردۆغان دەیەوێت ئەوە بکات، دەیەوێت رۆحی شۆڤێنیزم لە کۆمەڵگەى تورکیادا گەشە پێبدات، لایەنگرانی خۆی زیاتر بکات و بەو شێوەیە بڕوات بۆ هەڵبژاردن. لە دژی ئێمە، لە دژی کوردان دوژمنایەتی دەکات، بەڵام ئەوەى بۆ بەدینەهات. ئەو دوژمنانەى کە پێشتر تورکەکان وەک دوژمنی خۆیان نیشانیان دەدان، رۆمی و یونانی بوون، لە بەرامبەر ئەوانیشدا قەیرانی دروستکرد. دواتر راپرسییان ئەنجامدا و ئەوەیان بینی کە کێرڤیان بەرز نەبووەتەوە، نەچوونەتە سەرووی سەدا ٥٠، دوژمنێک کە ٩٠ ساڵە بە بەردەوامی لە دژی ئەرمەنییەکان پڕوپاگەندە دەکات، نووسینی دوژمنکارانەیان لەسەر بڵاودەکاتەوە، ئێستا لەگەڵ ئەرمینیا ناکۆکیی دروستکردوە بۆ ئەوەى دەنگەکانی بچنە سەروو سەدا ٥٠، بەڵام بەوەش دەنگەکانی بۆ سەرو سەدا ٥٠ بەرزنەبوونەوە. یانی لە دەستێوەردانەکانی دەرەوەیاندا، ئەردۆغان و باخچەلی لە هیچ یەکێکیاندا بە ئامانجەکەى خۆیان نەگەیشتوون. بەو شێوەیە نەیانتوانی خۆیان بەهێز بکەن. بۆ ئەوەش رۆژەڤ و بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دواخست. بەڵام بۆ  کوێ دەچن؟ تاوەکو دەچێت بەرەو زەلکاو دەڕۆن. ئەوە هەموو بۆ تێکۆشان لە دژی کوردان بوو و  بەو شێوەیە کرد. ئەمڕۆ ئەگەر لە بەرامبەر ئێمەدا سەربکەوتایە، ئەوە هەر خۆیان دەیانوێت "ئێمە تورکیامان رزگار کرد، ئێمە خستەمان سەر سکە راستەکەی خۆی"، بە هەموو شێوەیەک لە سیستمەکەیاندا، لە سیستمی فاشیستییەکەیاندا سەقامگیرییەکیان دروست دەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەى لە دژی ئێمە تێکشکان ئێستا تووشی قەیران و ئالۆزی قورس بوون.

بە راستی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیمراڵی وەک پێشتریش وتم، هیچ ویژدانێک قبوڵی ناکات. بۆ نمونە سەرۆکێک هەندێک کەرامەتی هەبێت، لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا ئەوەندە زوڵم لە کەسێکی دیلکراو ناکات. بەڵام ئەردۆغان ئەوە دەکات، چونکە نامەردە. حیزبێک کە چارەسەریی کوردی دەوێت، هەبوونی کورد قبوڵ دەکات، هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا و کورد بوونە یەک و هەدەپەیان دروستکرد. ئێستا هەدەپە لە تورکیا حیزبی سێیەمە. بەڵام سەرنجی بدەنێ، لە میدیا و راگەیاندنەکانیاندا کەس ناوێرێت باسی هەدەپە بکات. کێ باسی هەدەپە بکات بەڵایەکی بەسەردا دەهێنرێت. هەروەها تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار هەدەپەیی زیندانیکراون. هاوسەرۆکانی گشتییان زیندانیکراون، هاوسەرۆکانی ناوچەکانیان زیندانی دەکەن، لە دوایین پەلاماریاندا هاوسەرۆکانی ئامەدیان زیندانیکرد، دوای ئەوە هاوسەرۆکانی بازیدیان زیندانیکرد، دیار نییە سبەی کێی تر زیندانی دەکەن؟ یانی ئیدی بێکەرامەتی و بێشکۆمەندییەک هەیە. بیر دەکەنەوە و بیردەکەنەو کە "چۆن هەدەپەییەکان زیندانی بکەن" دوایی بیریان دەکەوێتەوە، کە ٦ ساڵ لەوە پیش خۆپیشاندان بۆ کۆبانێ هەبوو، جارێکیتر ئەوە دەخەنەوە رۆژەڤ، یانی بۆ ئەوەى هێزە چەپەکان، سۆسیالیست، دیموکراتیک و ئەوانەى هەبوونی کوردان قبوڵ دەکەن، لەگەڵ تێکۆشانی ئازادیی کورداندا دۆستایەتی دەکەن، ئەوانیش لە ناویدا هێرشێک لەسەر سیاسەتی دیموکراتیک لە تورکیا و کوردستان هەیە. ئەو هێرشە بەراستی هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، یاسا نییە. یاسای داگیرکەی و پاکتاوکەریی تورکیا کراوەتە بنەما. هەمان ئەو هێرشانەش بۆ سەر گەریلا هەیە. یانی بە ناوی جۆراجۆرەوە ئۆپراسیۆن دەکەنە سەر گەریلا. ئەوان بۆ هەموو شتێکی خۆیان پشتیان بە تەکنەلۆژیای سەربازی بەستووە. بەڵام بۆ ئەوەى خەڵک بیبینێت، زەقترین و گەورەترین نمونەى بەرچاو حەفتانیە. لە حەفتانین بە بەردوامی ٩ بۆ ١٠ فڕۆکەى چاودێریی و بێفڕۆکەوانیان لە ئاسماندایە، بەڵام لە حەفتانین گەریلا ئەوەندەش جموجوڵ و چالاکی دەکات و هەموو رۆژێک لێیان دەدات. ئەوە لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا هەیە. دەکرێت لە ناوخۆی کوردستان بە گشتی لە ئێستادا هەموو رۆژێک لە هەموو شوێنێکدا پێویستی بە چالاکی نەبێت، لە شارەکاندا نەبێت. لە شارەکاندا بابەتی ئەوان ئەوەیە سیستمیان داناوە، ئێمە بڵێین، چەک، تەقەمەنی ناتوانیت بگەیەنیتە شارەکان، بە ناڕەحەتی دەگات، بەڵام خەڵکی ئێمەش دەستیان بە شێوازی جیاواز جیاواز کردووە. شێوازی ئاگر تێبەردان. ئێمە لە دژی سوتاندنی دارستانەکان، بارەگاکانیان، شوێن و واری ئەوان، کارگەکانیان دەکەینە ئامانج. ئێستا شەڕێکی ئابووری هەیە، تورکیا نایەوێت ئەوە نیشان بدات. لە راگەیاندنەکاندا بڵاوی ناکاتەوە و دەیانشارێتەوە، تاوەکو ئێستا ئەوە بە بەرفراوانی لە گەورە شارەکاندا، لە هەندێک لە شارەکانی کوردستان ئەو شێوازە بەڕێوەدەچێت. یانی هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی یەپەسە، هەبەدەهە چالاکیی زۆر بەهێز ئەنجام دەدەن. ئێمە سڵاوی خۆمانیان بۆ دەنێرین. بە راستی گورزی گەورە لە ئابووریی تورک دەدەن. یانی لەلایەکەوە لە شارەکاندا بەوشێوەیە لە بەرامبەر کردەوەکانی رژێمی فاشیستیی پاکتاوکەر چالاکی هەیە، لەلایەکیترەوە لە چیاکانی کوردستان چالاکی هەیە. پلانیان ئەوەیە هێرش و داگیرکەرییان بۆ سەر باشوور سەربخەن. بەڵام پلانەکەیان لە حەفتانین بە بنبەست گەیشت. ئەگەر لە حەفتانین بە بنبەست نەگەیشتیایە ئەوا داگیرکەرییەکیان بەرفراوانتر دەکرد. بەڵام لە حەفتانین بە ئاسانی بە بنبەست نەگەیشتن، بەڵکو لە سایەى ئەسمەرەکاندا، نوجانەکاندا، عەگیدەکاندا، مەزڵومەکاندا، مەمیانەکاندا تووشی ئەو بنبەستە بوون. لەوێ داستانی قارەمانانە و پاڵەوانانە ئافرێنرا و بەوە دوژمن ترسا بچێتە قوڵایی، چونکە نازانێت چیی بەسەر دێت. بەو شیوەیە راوەستا. بەڵام ئێمە دەزانین پلانیان بۆ سەر باشووری کوردستان کۆتایی پێنەهاتووە، هێشتا پلانەکانیان بەردەوامە. ئەوەتا ئەردۆغان هەڕەشە لە رۆژئاوا دەکات و دەڵێت، ئێمە رێگا نادەین. یان دەڵێت، 'من تا دوا هەناسە لە دژی کورد شەڕ دەکەم'. پلانەکەى بۆ لیبیا تێکشکا، لە دەریای سپیی ناوەڕاست تێکشکا، وادیارە لە ئەرمینیا ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، چونکە نەکرایە لایەن، ئێستا جارێکیتر دەڵێت، من بەسەر کورداندا دەڕۆم و پەلاماریان دەدەم، بەڵکو ئەنجامێک بە دەست بهێنم، بەڵام ئیدی ناتوانێت بە ئەنجام بگات. ئیدی تێکشکاندن و داڕووخانیان زۆر روون و ئاشکرایە. یانی من ناڵێم، ئەمڕۆ یان سبەی، بێگومان هەر لە خۆیانەوە بەبێ هۆکاریش تێکناشکێن، تێکۆشانی پێویستە. تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، جەماوەری، راپەڕین، گەریلایی، لە هەموو روویەکەوە و بە هەموو شێوەکان تێکۆشان پێویستە. ئێمە ئەوە بەڕێوەدەبەین. لە هەموو کات زیاتر ئیمە لەوبارەیەوە پێداگرین، بناغەى ئێمەى پارێزەراوە. ئێمە دەتوانین ئەو دەرفەتى ئێستا بەکاربهێنین و ئەو هەڵمەتەى ئەمدواییە کە دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند 'کات کاتی ئازدییە' لە چوراچێوەی ئەو هەڵمەتەدا تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە رۆژانی داهاتوماندا بە دڵنیایەوە زۆر گەشە دەکات و بڵند دەبێت و سەردەکەوێت.

ژ.ت