سەرکەوت شەمسەدین: سەرم لە بێشەرمی مەسعود بارزانی سورماوە!

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری فەیسبوکەکەی رەخنەى لە سەرۆکی پارتی گرتووە و دەڵێت، روقایمی دەوێ هێندەی مەسعود بارزانی زەلیل و رسوای بەردەستی وڵاتان و هەواڵگری ئێرانی، تورکی و عێراقی کرابیت، بەڵام هێشتا تۆمەت بۆ کەسانی تر هەڵبەستی".

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری فەیسبوکەکەی رەخنەى لە سەرۆکی پارتی گرتووە و دەڵێت، روقایمی دەوێ هێندەی مەسعود بارزانی زەلیل و رسوای بەردەستی وڵاتان و هەواڵگری ئێرانی، تورکی و عێراقی کرابیت، بەڵام هێشتا تۆمەت بۆ کەسانی تر هەڵبەستی".

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رەخنەی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) گرتووە و دەڵێت، "سەرم لە بێشەرمی مەسعود سورماوە!، و مێژوی کورد سیاسی بێ مۆڕاڵی وەک تۆی تێدا نییە".

سەرکەوت شەمسەدین راشیگەیاندووە، "لەم کۆتایی تەمەنە دەبوو سودێکت لە مێژوو وەربگرتایە و دەستت هەڵبگرتایە لەم کەسابەتی کلکگرێدانە لەگەڵ هەواڵگری وڵاتان، چونکە دڵنیابە بەردەوام ئەوانەی ئەمڕۆ سیخوڕییان بۆ ئەکەیت ئاوا وەک ئێرانییەکان زەلیل و رسوات ئەکەن".

دەقی نووسراوەکەى سەرکەوت شەمسەدین

سەرم لە بێشەرمی مەسعود سورماوە!

هەندێجار روقایمی دەوێ هێندەی مەسعود بارزانی سەر شۆڕیت بینیبێ، هێندە زەلیل و رسوای بەردەستی وڵاتان و هەواڵگری ئێرانی، تورکی و عێراقی کرابیت، بەڵام هێشتا تۆمەت بۆ کەسانی تر هەڵبەستی و وو وێنای خۆت بکەیت کە رەمزی بەرگریکردنی لە گەلەکەت، لە کاتێکدا مێژوی کورد سیاسی بێ مۆڕاڵی وەک تۆی تێدا نەبێت.

ئەوە بەراستی هەر لە مەسعود ئەوەشێتەوە هێندە بێ شەرم بیت، پەلاماری دەنگە ئازاد و ئازاکەن بدەیت و تۆمەتباریان بکەیت بە شتێک کە خۆت ئوستازی تێیدا.

لەم کۆتایی تەمەنە دەبوو سودێکت لە مێژوو وەربگرتایە و دەستت هەڵبگرتایە لەم کەسابەتی کلکگرێدانە لەگەڵ هەواڵگری وڵاتان، چونکە دڵنیابە بەردەوام ئەوانەی ئەمڕۆ سیخوڕییان بۆ ئەکەیت ئاوا وەک ئێرانییەکان زەلیل و رسوات ئەکەن.

سەرکەوت شەمسەدین

۲٥ ی جانیوەری ۲٠۲۱