تەرمی شەهید ئاسیا عەلی بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید ئاسیا عەلی یەک لەو دوو گەریلایەی لە دژی توساش چالاکییان ئەنجامدابوو، لە وان لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا.

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا دوو گەریلا ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین لە دژی ناوەندی پیشەسازی فڕۆکەی تورک (توساش) چالاکیەکی گیانبازییان ئەنجامدا. تەرمی شەهید ئاسیا عەلی دوای ٣١ رۆژ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. تەرمی شەهید ئاسیا لە گۆڕستانی کارشیاکای ناوچەی رێگەی ئارموش بەخاکسپێردرا.

بەر لە بەڕێووەچوونی مەراسیمی ئایینی بۆ تەرمەکە پۆلیس سەرجەم رێگەکانی گۆڕستانەکەیان داخست و جگە لە دایک، باوک و مامی ئاسیا رێگەیان بە کەس نەدا کەسی دیکە بەشداربێت لە بەخاکسپاردنی تەرمەکە.

دوای نوێژ ونزا تەرمی شەهید ئاسیا عەلی بەخاکسپێردرا.