هەپەگە: لە ئاسمانەوە گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک درا

هەپەگە ڕایگەیاند کە یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی دەلال ئامەد لەناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی قەڕەقۆلی گرێ چالاکیان ئەنجامداوە. ڕاگەیەنرا کە لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک داگیرکەر کوژراون و بریندارکراون بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ناوچەی چەلێی جۆلەمیر لەدژی قەرەقۆلی گرێ چالاکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە: یەکینەکەمان (یەکینەی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد) لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە، ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٢٠ لەناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ بە ئامێری ئاسمانی لەدژی قەرەقۆلی گرێ چالاکی ئەنجامداوە. بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجەکە پێکراوە. ژمارەیەک داگیرکەری سزادران و بریندارکران بەڵام ژمارەیان نەزانراوە."

ف.ق