ئەنجامنامەی کۆبونەوەی ناتۆ: هاوکاریکردنی تورکیا زیادکرا

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئاشکراکرا. لە ئەنجامنامەکەدا راگەیەنرا کە هاوکاریکردنی ناتۆ بۆ تورکا لە رووی 'رێوشوێنی ئاسایش' زیادکراوە.

کۆبونەوەی ناتۆ لە بروکسەڵ ئەنجامدرا. چاوپێکەوتن لەنیوان سەرۆکەکان بەردەوامە و دوای کۆبونەوەکە ئەنجامنامەی کۆبونەوەکەی ناتۆ ئاشکرا کرا.

لە ئەنجامنامەکەدا باسی ئەوەکرا کە پلانی ستراتیکی ساڵی ٢٠٣٠ی ٣٠ وڵانی ئەندام پەسەندکراوە. لە ئەنجامنامەکەدا باسی ئەوەدەکرێت کە تورکیاش لە پلانی ستراتیژیەکەدا جێگەی خۆی دەگرێتەوە.

لە ئەنجامنامەکەدا ئەم خاڵانە ریزکران:

  • هاوکاریەکانمان بۆ رێشوێنی ئاسایش بۆ تورکیا زیادی کرد. هەوڵەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە.
  • بەرێوەبەری ئەسەد لە سوریا مووشەک لەدژی گەلەکەی بەکاردەهێنێت. ئێمە بەهۆی ئەو مووشەکانەی کە ئەگەری هەیە لە تورکیا بدرێن لەلایەن سوریاوە، هوشیارین.
  • تورکیا کە هاوپەیمانی ئێمەیە، میوانداری ملیۆنان سوری کردووە، ئێمە سوپای خۆمان دووبارە دەکەین.
  • لەبەرانبەر هەموو هەڕەشەکان بۆ بەگریکردنی هاوبەشی ئەوروپا و ئەتلەنتیک، خۆمان رێکدەخەینەوە و ناتۆ بەهێز دەکەین.
  • نیگەرانی سەرەکیمان رووسیا، چین، تیرۆریزم و هەڕەشەی سەر سیستمی نێودەوڵەتی، کۆچبەری و ئەمنیەتی سیبەرە.

ف.ق