ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل کۆنفراسی دووەمی خۆی دەبەستێت

بە بەشداری ١٠٠ ئەندام گەلی بناری قەندیل لە ژێر دروشمی" بە ئیرادەی گەل سیستەمی دیموکراتی بونیاد دەنێین" کۆنفراسی دوومی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بەرێوە دەچێت.

وێڕای ئەوەی هەموو هیرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر کوردستان دژوارە، بەڵام عەشقی کورد بۆ ژیان کۆتای نایەت، ئەمڕۆ بە بەشداری ١٠٠ ئەندام لە ناوچەکانی باڵەیان، قاڵاتوکان، ناودەشەت و سورەدێ. ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل لە ژێر درووشمی "بە ئیرادەی گەل سیستەمی دیموکراتی بونیار دەنێین" کۆنفراسی دوومی خۆی بەرێوە دەبات.

کۆنفرانس بە خولەکێک رێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی و شۆڕش و یادکرنەوەى شەهیدان دەستیپێکرد و کۆنفرانسەکە پێشکەش بە شەهید دیار غەریب (شەهید هەڵمەت) کرا.

سەید خالید  وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی پێشکەشکرد و وتی: "کۆنفرانس لە باردوو دۆخێکی دژواردا بەڕێوە دەچێت، لە لایەک هێرش و داگیرکاری تورکیا هەیە، لە لاێكی تریش دەسەڵاتداری باشوری کوردستان بە سیاسەتی هەڵە، گەلی بێ هێوا کردوە، ئێمە ئەو کۆنفراسە دەبەستین بۆ رێخکستنی ژیانی خۆمان ئەو کۆنفراسەش پێشکەشی ڕۆحی شەهیدان دەکەین.

نابراو وتیشی قەندیل ناسنامەی گەلی کوردە و قەڵای خۆڕاگرییە بەرامبەر بە داگیرکەران، دەبێت هەموو کەسێک خاوەنداریی لێ بکات، وێڕای هەموو هێرشەکان گەل لە بەرامبەر هەر جۆرە هیرشێک خۆڕاگریی کردووە و ماوەتەوە و خۆڕاگریش دەکات، بە شێوازێک قەندیل لە ئێستادا بووەتە قەڵای خۆڕاگری بۆ چوار پارچەی کوردستان، هاوکات ناوێکی دیارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئیستاشدا گەلی قەندیل بە بەستنی دوومین کۆنفراسی خۆی هەوڵ دەدات ژیانێکی ئازاد و دیموکرات و یەکسان بنیات بنێت.

لە کۆنفراسەکەدا هاوسەرکی تەڤگەی ئازادی مەحمەد عەبدوڵا  ئامادبوو و  پەیامێکی پێشکەشی ئەمادەبوان کرد، ناوبراو وێڕای ئەوەی پێرۆزبایی لە کۆنفرانسی دوومی ئەنجوومەنی بناری قەندیل وتیشی: ئەم شێوازە کۆبوونەوە و کۆنفراسانە لە کوردستان دەگمەن و کەمن  لە ئەو شوێنانەی، کە گەل دەتوانی بە دروستکردنی ئەنجوون بریار لەسەر ژیانی خۆیبدات.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی وتیشی: "دەسەڵات چەندە بە‌هێز دەبێت ئەوندە ژیانی هاوڵاتیان و گەل تەنگ دەبێتەوە، بەهەمان شێوە لە باشوری کوردستانیش هەمان دۆخ هەیە، هەتا دەسەڵات جی پێی خۆی بەهێز دەکات ئەوەندە ژیانی گەل تەنگتر دەبێت، بۆیە ئەم کۆنفراسە خۆ بەرێوبەریانە گرنگیی خۆیان هەیە بۆ بنیاتنانی ژیانێکی دیموکراسی و ئازادی و چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان."

هاوکات کۆما چڤاکێن کوردستان( کەجەکە) پەیامێکی پێشکەشی کۆنفرانس کردبوو لە لایەن شەنیار ڕەسوڵ ئەندامی کۆنفراسەوە خوێندرایەوە و وێڕای پێرۆزبایی کۆنفرانس لە دیوان و ئەندامی کۆنفرانس تیایدا هاتبوو: "لە کاتێکدا ئێوە کۆنفرانسی خۆتان ئەنجام دەدەن عێراق و باشوری کوردستان تووشی قەیرانی قوڵ بووەتەوە، بەڵام ئێوە کۆنفرانس دەبەستن بۆ چارەسەکردنی کێشەکانتان ئەوە هەنگاوێکی پێرۆزە."

ئاماژە بەوەشکرابوو: "لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا هەر سەرهەڵدانێک لە کوڕدستان دەرکەوتبێت بۆ ئازادی، لەلایەن دەوڵەتانی سەر دەستەوە رووبەرڕووی هێرش و سەرکوتکرنی دژوار بوووەتەوە، ئەمڕۆش تێکۆشانێک بەڕێوە دەچێت بۆ ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە شێوازێکی دژوار هێرش دەکاتە سەر گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی، بەڵام وک بینیتان هێزی دووژمن لە چیای گارە تێکشێندرا، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دەبێت ژیانی خۆمان ڕیکبخەین و دیموکراسی ژیانی ئازاد پێشبخەین."

لە پەیامەکەی کەجەکە ئەماژە بەوەشکرابوو: "ئێمە وەک گەلی کورد لە هێزی جەوهەری، یەکێتی و یەکڕیزی و دۆستەکانمانمان زیاتر ھیچ ھێزێکی تر و کۆڵەکەیەکی ترمان نییە پشتی پێ ببەستین، بۆ ئەوەش شاخەکان ھەمیشە گەورەترین پشتیوان  و پەناگەی پاراستنمان بوون. ئەمڕۆش شاخەکان بەردەوامن لە پاراستنمان. یەکڕیزیی کوردان خواست و داواکاریی ھەموو کوردێکە".

کەجەکە ئاماژەی بەوەشداوە: "هەندێک ڕێکخستنی عەشێرەیی و خێڵەکی بەناوی پارت و لایەنی سیاسی، کە وابەستەی هێزە داگیرکەرەکانن دەبێت لێان وشیار بین و هەڵوێستمان لەبەرامبەریاندا هەبێت، چونکە خزمەت بە داگیرکەران دەکەن. نابێت چاوەڕێی هێچ جۆرە چارەسەرێکی کێشەکانیان لێ بکەین، بەڵکوو دەبێت گەلی بناری قەندیل خۆی کارەکانی خۆی بەڕێوە ببات و ژیانی خۆی ڕێکبخات."

لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا ئاواز ئیسماعیل ئیسماعیل هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانیی بناری قەندیل پەیامێکی پێشەکەش کرد و وتی،  بەستنی کۆنفراس لە کاتێکی وادا، کە پیلانگێریی  گەورە لەسەر گەلەکەمان هەیە دەبێتە وەڵام بۆ هەموو ئەو پیلانگێڕییانە و هێوادراین وەڵامدەرەوەی  پێداویستییەکانی خەڵکی بناری قەندیل بێت.

کۆنفرانس درێژەی هەیە و ڕاپۆرتی کار و خەباتی چوار ساڵی ڕابردوو خوێندراوەتەوە و ئیستا ئەندامی کۆنفرانس گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

وابڕیارە تا کاتژمێر چوار سەر لە ئێوارە کۆنفرانس بەردەوام بێت و بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنێکی نوێ کۆنفراس کۆتای پێدێت.

ژ.ت