ئامانجی سەردانی وەزیری بەرگری تورک بۆ باشووری کوردستان چییە؟

بریارە خولوسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورک سەردانی بەغدا و هەولێر و بکات و لەتوورەکەکەیدا پلانی هاوکاری دژی تەڤگەری ئازادی کورد و گەلی کورد هەیە.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ڕۆژی پێنجشەمە ١٣ی ئاب داهاتوو، خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورک، سەردانی هەریەک لە بەغدا و هەولێر ده‌كات.

ئاكار چاوی به‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عناد، وەزیری بەرگریی عێراق ده‌كه‌وێت، دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێرشی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر حەفتانین بەردەوامە و وەک ئەوەی کە پێشبینیان دەکرد، ڕووینەدا و گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش بەرخۆدانێکی ئەفسووناوی بەڕێوەدەبەن و گورزی گەورە لە سوپای تورک دەدەن.

لە حەفتانین تا ئێستا بە سەدان چەتە و سەربازی تورک کوژراون و لەگەڵ ئەوەی تەکنیکی زۆر بەهێز بەکاردەهێنێت، بەڵام دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر هێزی پۆڵایینی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دەستەوەسان واق و وڕ ماوە.

بۆیەش پێشبینی دەکرێت ئاکار داوا لە بەرپرسانی بەغدا و هەولێر بکات کە لە بابەتی شەڕی دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەریلاکانی ئازادیدا هاوکاری تورکیا بکەن.

ف.ق