ئاژاوەگێڕیى ئاکەپە – مەهەپە لە پاریس: ٢ گەنجی کورد بریندار بوون

لە شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا و لە کاتى ئەنجامدانى چالاکییەکى گەنجانى کورد دا بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چەتەکانى ئاکەپە – مەهەپە هیرشیان کردە سەر چالاکوانەکان.

کاتێک بیلال چۆبان پاڵێوراوی ئاکەپە – مەهەپە بۆ شارەوانیى خارپێت و باڵیۆزی تورک لە پاریس بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکدا کردبوو، گەنجانی کورد بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدابوو.

لەو کاتەدا پاسەوانەکانى پاڵێوراوەکەى ئاکەپە – مەهەپە و باڵیۆزەکەى دەوڵەتى تورک لە پاریس  بە چەک هێرشیان کردە سەر گەنجانى کورد و بەلانیکەمەوە ٢ گەنجیان بریندار کرد و دەشوترێت، ١٣  گەنجی کورد دەستگیرکراون.

یەکێک لە بریندارەکان شەڤدەر ئەردەنە و ناوی بریندارەکەى تر تا ئێستا روون نەبووەتەوە.

ر.م