'ئۆجالان تاکە کەسە بتوانێت ڕێگای چارەسەری بکاتەوە'

دەوران ییڵدز هاوسەرۆکی لقی ئێلحی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، بە هۆی سیاسەتی شەڕەوە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە هەموو ڕێگای چارەسەری گیراوە و وتی، "عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تاکە کەسە  دەتوانێت ڕێگای چارەسەری بکاتەوە."

لە ٧ی ئابی ئەمساڵەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ناکرێت. دەوران ییڵدز هاوسەرۆکی لقی ئێلحی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی گۆشەگیری سەر ئیمڕالی بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد.

'گۆشەگیری لەسەر ئاشتی تورکیا دادەنرێت'

ییڵدز ئاماژەی بەوەدا، لەو ڕۆژەوەی ئۆجالانیان هێناوەتە تورکیا، گۆشەگیری لەبەرامبەری بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە. ییڵدز وتی، "زیندانی ئیمڕالی لە دەرەوەی یاسای تورکیا بەڕێوەدەبرێت، پێشێلکردنەکەش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. دەوڵەتی تورک زیندانی ئیمڕالی وەک کارتێک بۆ سیاسەتەکانی ناوخۆیی بەکاردەهێنێت. لە زیندانی ئیمڕالی دەوڵەتی بە پێی یاسایی خۆشی ناجوڵێتەوە. لە یاساکاندا دیارە ئەو کەسانەی زیندانیدەکرێتن بە چ شێوەیەک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و مافەکانیان چییە. بەڵام یاساکان جێبەجێ ناکات. سیاسەتی حکومەتی تورکیا پێشێلکردنی مافی مرۆڤە. پێشێلکرنەکەش لەدژی ئاشتی تورکیایە. بەڕێز ئۆجالان کلیلی ئاشتی و ئارامی تورکیایە. گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان کاریگەری لەسەر هەموو زیندانەکانی تورکیا دەکات. ڕۆژ بە ڕۆژ گۆشەگیریەکە زیاتر دەبێت.

'کاتێک چاوپێکەوتن ئەنجامنادرێت، شەڕ گوڕ دەبێت'

ییڵدز ڕاشێگەیاند، 'کاتێک لە ئیمڕالی چاوپێکەوتن ئەنجامنادرێت، لە تورکیا ڕێگاکانی دیموکراسی دادەخرێن. بانگەوازی بەرێز ئۆجالان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێشنیارەکانی لە لایەن ڕای گشتی پێشوازییان لێکرا و وتی، "کاتێک چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ناکرێت، سیاسەتی شەڕ پێشدەکەوێت. کاتێک گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان زیاد دەبێت، هێرشی بەرامبەر گەلی کوردیش زیاد دەبێت. هێرشی بەرامبەر ڕۆژئاوا بەردەوامە. دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆری شارەوانیەکانی هەدەپەدا گیرا. شەپۆلی گرتن و دەستگیرکردن زیادیکردووە. هۆکاری سەرەکی گۆشەگیریە. حکومەت بە ڕێبازی شەڕ دەیەوێت ئاشتی لەناوبەرێت. من وەک پاریزەرێکی مافی مرۆڤ بروام بەم شتە هەیە. هەرچیەک ببێت، ڕۆژێک لایەنگرانی ئاشتی شەرخوازان لەناودەبەن. بەهۆی سیاسەتی شەڕەوە تورکیا بە تەنیا ماوەتەوە و کەس لە دەوری نەماوە. تورکیا بە هۆی هێرشەکانیەوە لە ناوخۆ و دەرەوە گیریخواردووە. تاکە کەسێک کە بتوانێت ڕێگای چارەسەری بکاتەوە بەڕێز ئۆجالانە. ڕێگەی ئاشتی لە ئیمڕالیەوە تێدەپەرێت.ئەگەر گۆشەگیری هەڵبگیرێت، هەنگاوی گرنگ دەنرێت."

'سی پی تی ڕۆڵ ناگێڕێت'

ییڵدز باسی ئەوەشی کرد، پێویستە دەست لە سیاسەتی شەڕ هەڵبگیرێت و کەناڵی دیموکراتیک بکرێنەوە و بەهای یاساییی گەردوونی بپارێزرێن و وتی، "پێویستە بڕیاری قەدەغەکردن هەڵبگیرێت. پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپا، پەیمانی مافی مەدەنی و سیاسی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تەواوی گۆشەگیری هەڵبگیرێت. بەر لە مانگرتنی لە خواردن کۆتایی بێت، کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) سەردانی ئیمڕالی کرد و ئەو کاتە وەزارەتی داد ڕایگەیاند، قەدەغەی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکان هەڵگیراوە. (سی پی تی) لەگەڵ دەوڵەتان هاوکاری دەکات. لەبەرئەوەی دەوڵەت دەزانێت  سی پی تی لێکۆلینەوە دەکات. ماوەیەک لەمەوبەر (سی پی تی) سەردانی ئێلحی کرد، هەموو شوێنێک ئاگادار بوو، تەنها ئێمە نەبێت. (سی پی تی) هەندێک جار سەردان دەکات، بەڵام ڕاپۆرتەکەی ئاشکرا ناکات. (سی پی تی) لە ڕووی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و هەڵوێستی لاوازە و ڕۆڵ ناگێڕێت. هیچ کەس بڕوا بە بێلایەنی (سی پی تی) نییە."

ف.ق