ئەحمەد قەرەمووس: یەکێتی نەتەوەی دەبێت کارێکی لە پێشینەی کورد بێت

ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە: جگە لە پارتی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرجەم پارت لایەنە سیاسیەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیدارمان ئەنجامدا هەڵوێستیان ئەرینی بوو بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی، پێمان وایە ئەوپرسە دەبێت کارێکی لە پێشینەی کورد بێت

دوای بەستنی کۆنگرەی ١٩مینی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) و هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێ بۆ بەرێوبەرایەتی هاوسەرۆکانی، شاندێکی باڵای کەنەکە بە سەر پەرشتی ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە  کۆمەڵیک دیدار و چاوپیکەوتنیان دەست پێکرد تاکو ١٤ مانگ بەردەوام بوو جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ هەموو پارت لایەنە سیاسیەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ژمارەیەکی زۆری  ڕیکخراو و کەسایەتی جیاوزیان بینی و دیداریان لەگەڵ ئەنجامدان، دەربارەی ئامانجی کۆبوونەوە و دیدارەکانی کەنەکە و ئەو ئەنجامانەی لە کۆبوونەکاندا بە دەستیانهێناوە ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)دایەوە و نرخاندی گرنگی کرد.

ئێوە لەسەردانەکەتان بۆ باشوری کوردستان گەرێکی بەفراوانتان کرد، زۆربەی حزبەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانتان دیت و کۆبوونەوەتان کرد، بابەتی کۆبوونەوەکانی ئێوە چێبوون؟ چی ئەنجامێکتان لەو کۆبوونەوانە بە دەست خست؟

لە سەردانەکەمان بۆ باشوری کوردستان لە گەڵ  زیاتر لە  ٣٨ حزب و لایەنی سیاسی و گروپ  و ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی یەکترمان بینی و کۆبوونەمان کرد،  هەروەها سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیمان کرد، وەکو کۆبوونەوەی بە نرخمان لەگەڵ کردن، جگە لە یەک حزب سیاسی باشوری کوردستان لەگەڵ هەموو ڕیکخراوەکانی باشور و  ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتمان کرد، لە بابەتی گفتوگۆکانمان لەگەڵیان فکر و بنەماکانی  کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان(کەنەکە) پێ ڕاگەیاندن کە لە ئەنجامی کۆنگرەی  ١٩ی کەنەکە وەک ئەنجام دیاری کران.

"هەڵوێستی ئەرێنیمان لە حزبەکان بینی"

مەبەست و ئامانجی ئێمە لە سەردانەکانمان ئەوە بوو کە یەكێتی نەتەوەیی بەهێزتر بکەین،  ئەو ڕێکخراو حزبانە کە هەن بکەونە بن چەتری کەنەکە، بێ گومان بۆ بە‌هێزکردنی کەنەکە جێگرتن لە بن چەتری کەنەکە زۆر هەڵویستی ئەرینیمان بینی لە هەموو لایەنەکان و بە پێویستمان زانی کە حزبە سیاسیەکان و ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداری کەنەکە ببن، کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ببێتە کاری لە پێشینە هەموو لایەک، بابەتێکی تری گرنگ کە وەک ئەنجام دەرکەوت  لایەنە سیاسیەکان پێان وایە کە مەترسی هەڕەشەی گەورە لە سەر دەستکەوتەکانی کوردستان هەیە لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

"تورکیا ستراتیژی لە ناوبردنی دەسکەوتەکانی کوردی داناوە "

بۆ ئێوەش ئاشکرایە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێڕشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان دوو شارۆچکە داگیرکرد، هاوڵاتیانی ئەو شارانە کە بەسەدان ساڵە لەوێ دەژیان کۆچبەر بوون، لە جێگای ئەوان خێزانی جیهادی و چەتەکانیان لە شوێنی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە بە جێکرد، ئەوەش ئەنجامێکی خراپ لەگەڵ خۆی دێنیت و دێموگرافیای ناوچەکە دەگۆرێت، تورکیا ستراتیژیەکی داناوە کە بە‌هێچ شێوازیک دەستکەوت و سەرکەوتن و ستاتوی کوردان قبووڵ ناکات، ئەو ناوچانەی کە کورد سەرکەوتنی تێیایدا بەدەست هێناوە، بەهێزی سەربازی خۆی و  گروپە جیهادیەکانی سەربەخۆی هێرشی بۆ دەکات و تێکیان دەدات، بۆ دەربارەی مەترسیەکانی تورکیاش لەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد گفتوگۆی چروپرمان کرد.

باسی ئەوەتان کرد، تەنها لەگەڵ یەک حزبی سیاسی کۆبوونەوەتان نەکردووە، ئەگەر هەڵە نەبم ئەو حزبە پارتی دێموکراتی کوردستانە؟

بەڵی ڕاستە

کاتی هێڕشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەڕ ڕۆژئاوای کوردستان سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان(پەدەکە) خۆی داوای یەکێتی نەتەوەی یەکگرتوی کوردانی کرد، ئیستا بۆ چی ئامادە نیە پێشوازی لە شاندی کەنەکە بکات کار بکەن بۆ یەکێتی نەتەوەی؟

بە فەرمی نافەرمی ولامێکمان لە (پەدەکە) وەر نەگرت.

کاتی ئێمە لێدوانەکانی کاک مەسعودمان بیست، لیدوانێکی ئەرینی بوو پشتگیری خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، هەروها بە دەیان پارت ڕیکخراوی سیاسی داوایان کرد یەکێتیەک لە نێوان کوردان دروست ببێت، ئەوەش زەمینێکی بۆ بە‌هێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی خوڵقاند، ئێمە ئەو زەمینە داواکاری لایەنەکەمان لەبەر چاو گرت، لە دوای ئەوەی لە کۆنگرەش بڕیارماندا ڕاستەخۆ سەردانەکانمان دەست پێکرد، لەسەر بنەمای ئەو لێدوانانەی کاک مەسعود دابووی، ئێمە بە فەرمی داوامان کرد کە کۆبوونەوە لەگەڵ کاک مەسعود بکەین، بەلام، تا ئیستا نە بە فەرمی نە بە نافەرمی هێچ ولامێکی داواکاریەکەی ئێمەیان نەداوەتەوە.

لیدوان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان داواکاری بۆ بە‌هێزکردنی نێوخۆی ماڵی کورد، پێشوازی نەکردن لە شاندی کەنەکە ناکۆکیەک پێشان دەدات، لە لایەک بۆ ڕای گشتی کورد لێدوانی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەدات، لە لایەکی دیکەش  لێدوانی پشتگری یەکریزی کورد دەدەیت، بەڵام ئامادە نین دیدار لەگەڵ کەنەکە بکەیت کە ٣٨ پارت و ڕێکخراوی سیاسی و بە سەدان کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆشنبیر تێدا ئەندامن، ئێمە پرسیار دەکەین، لێدوانەکان گرنگ بوون؟ یاخود بەڕاستی هەنگاو نان بۆ بە‌هێزکردنی یەکێتی نەتەوە گرنگە؟  کامیان بۆ ئێمە پێویستە؟

لە دوای کۆنگرەوە خەباتتان لەگەڵ کەسایەتی، ڕۆشنبیر و هونەرمەندان پەرەی سەندووە هۆکار چیە گرنگی بەو بوارە دەدەن؟

"خەباتی کەنەکە بۆ یەکڕیزی و بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەییە"

خەباتی کەنەکە بۆ یەکڕیزی و بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی تەنها لە ئاستی سیاسی نییە، بۆ نمونە پارتی و ڕێکخستنەکانی دیکە کار و خەباتی سیاسی دەکەن بەڵام ئێمە گرینگی دەدەینە خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت کەسایەتیش نمونەی: ڕوناکبیر و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و بوارە جیاجیاکانی دیکەی کۆمەڵگاش چونکە ئەوانەش بەشێکن لە پێکهاتەی کۆمەڵگا و بەشێکن لە یەکێتی نەتەوەیی. یەکێتی نەتەوەیی تەنها لە ئاستی سیاسی پێک نایەت پێویستە کۆمەڵگا بە هەموو بەشەکانیەوە بەشداری یەکێتی نەتەوەیی ببن.

کۆمەڵگای ئێمە لە چ ئاستێکدایە لە پێشوازیکردن بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی؟

ئەگەر مرۆڤ بە شێوەیەکی ئەرێنی باسی بکات مرۆڤی ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و هونەرمەند ئەتوانین بیانکەینە دوو بەشەوە، بەشێک لەوان دەیانەوێت یەکێتی نەتەوەیی پێک بێت و بە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵدەستن و کار دەکەن پشتگیری دەکەن و لێدوان دەدەن بەشداری چالاکیش دەبن، بەشێکی دیکە دەڵێن لەگەڵ یەکێتی نەتەوەیین بەڵام بەشداری کار و چالاکی نابن و بە ئەرکی خۆیان هەڵناسن ئەو بەشەش چەند جارێک کەنەکە بانگەوازی بۆیان کردوە و داوای لییان کردووە لە ژێر چەتری یەکێتی نەتەوەیی کار بکەن بە شێوازی خۆیان و بە گوێرەی توانای خۆیان. ئێمە هیواخوازین و چاوەڕوانین کە بێن و بەشداری خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی ببن، هیچ کات درەنگ نیە بۆ ئەم هەڵوێستە.

ئێوە کار ئەکەن و داوا دەکەن دەڵێن کە بێن بەشداری یەکێتی نەتەوەیی ببن، ئایە هیچ کارتێکی فشاری ئێوە هەیە بۆ ئەوانەی بەشداری ئەم خەباتە نابن؟

کۆنگرەی نەتەوەیی هەتاکو ئێستا نەگێشتووەتە ئەوەی لە ئاستی نەتەوەییدا ئۆتۆریتەیەکی گشتی دروست بکات یانی بڕیاری کەنەکە و هەڵوێستی کەنەکە بە شێوازێکی ویژدانی و ئەخلاقی و نەتەوەیی لەناو کۆمەڵگادا قبوڵ بکرێت. ئێمە هێشتا نەگێشتوینەتە ئەو ئاستە بەڵام لێدوان و بانگەشەکانی ئێمە تا ئاستێک کاریگەری کردۆتە سەر ئەو لایەنانە بۆ ئەوەی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەیی ببن.

بەڕێزتان تازە بونەتە هاوسەرۆکی کەنەکە بەڵام ئەگەر وەک ڕێکخراو بڵێین لە ساڵی ١٩٩٩وە هەیە، بۆچی ئەو ئۆتۆریتەیەی کە باسی دەکەن نەتان توانیوە دروستی بکەن؟  ئێوە لە کۆنگرەدا باسی ئەمەتان کردووە؟ بڕیارتان داوە لە قۆناغی داهاتودا ئەو ئۆتۆریتەیە دروست بکات و کارتی فشاری هەبێت و بتوانێت ئەو خەباتەی دەیکەن ئەنجامی هەبێت؟

هەمان ئەو پرسیار و بیرکردنەوەی بەڕێزتان لە لایەن ڕێکخراو و حزبەکانی دیکەش ئاڕاستەمان دەکرێت و دەڵێن بیست ساڵ بەسەر خەباتی کەنەکە تێدەپەڕێت و ئەنجامی نەگرتووە. بێگومان ئاسان نیە ئەو شتەی ئێوە باسی لێوە دەکەن کە بتوانین ئەو فشارانە دروست بکەین، بۆ ئەوەی خۆمان دروست بکەین و هەڵەکانمان چاک بکەینەوە پێویستە حزب و ڕێکخراوەکان بەشدارمان ببن، لەبەر ئەوەی دەتوانین هەموومان پێکەوە یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەین بێ حزب و لایەنەکان کەنەکەش هیچ واتایەکی نیە. بێگومان ئاسان نیە وڵاتێک کرابێتە چوار بەشەوە بتوانی یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەیت، چونکە دوژمن باش دەزانێت یەکێتی نەتەوەیی بۆ ئەو هەڕەشەیە، دوژمنش لە دژی کۆنگرەی نەتەوەیی تێکۆشان دەکات و ڕازی نابێت دروست ببێت.

لە کۆنگرەی نۆزدەی کەنەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەری بەهێز دروست بووە، ئێوە وەکو ئەو دەستەی لە داهاتودا دەتانەوی چی بکەن و چ گۆڕانکاریەک دروست بکەن؟

ئێمە سێ قۆناغی جیاوازمان داناوە لە پێش خۆمان.

یەکەم: لەوانە قۆناغی بەهێزکردنی کەنەکەیە لە لایەن سیاسی و کۆمەڵایەتی. قۆناغی دووەم: کە ئێستا ئێمە ئامادەکاری بۆ دەکەین چاوپێکەوتنە لەگەڵ کەسایەتێکان و وەرگرتنی ڕا و بۆچونیانە دەربارەی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی.

 قۆناغی سێیەم: ئێمە لەسەر ئاستی دیبلۆماسی بتوانین وا لە دەوڵەتەکان بکەین ستاتۆی ئێمە قبوڵ بکەن.

 ئەمانە ئەو هەنگاوانەن کە ئێمە لە پێش خۆمان دامان ناوە کە هیوادارین ئەنجامی باشی لێوە وەربگرین. لەگەڵ باشوری کوردستان هەوڵمان داوە و لە سەدا ٩٥ی پێشوازی دەکەن لە کۆنگرەی نەتەوەیی بۆیە هیوادارین لەو قۆناغانە سەرکەوتوبین و بتوانین کۆنگرەی نەتەوەیی دروست بکەین.

ف.ق