بایک: بەرخودانی حەفتانین لەسەر هێڵی فەرماندە عەگیدە - بەشی سێهەم و کۆتایی-

بایک رایگەیاند، هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بووە هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی "ئەوانەى ئەمڕۆ لە حەفتانین بەرخودان دەکەن لەسەر هێڵی فەرماندە عەگیدن. نوێنەرایەتیی هێڵی گەریلای رێبەر ئاپۆ و فەرماندە عەگید دەکەن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) میوانی 'بەرنامەى تایبەت'ی کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تیڤی بوو و لەسەر بارودۆخ و بابەتەکانی رۆژ شیکاریی گرنگی کرد. بایک ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە راگەیاندراو و لێدوانی حکومەتى باشووری کوردستان نیشان دا، کە لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک دا پەکەکە تاوانبار دەکەن. بایک سەرنجی خستە سەر ئەو راپۆرتانەش کە لە دژی پەکەکە ئامادە دەکرێن.

لە بەشی سێهەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا، بایک تیشکی باسی لە سیاسەتە داگیرکاری و قڕکەریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی تورک نەک تەنها دوژمنی گەلی کوردە، بەڵکو دوژمنی گەلی عەرەبیشە و وتی، بۆیە دەبێت کورد و عەرەب ئەو برایەتی و رێکەوتنە مێژوویەی هەیە زیندوو بکەوە، بۆ ئەوەی لە دژی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە.

چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

لەم رۆژانەی دواییدا، لە رۆژئاوای کوردستان هەندێک هەواڵ لەسەر یەکێتی و یەکڕیزی، هەروەها واژۆکردنی هەندێک پەیمان، بڵاو دەکرێنەوە. لە سەر ئەم بابەتانە لێدوان بڵاو دەکرێنەوە. ئێوە ئەم بابەتانە چۆن شیکاری بۆ دەکەن؟

ئێمەش هەندێک لە بابەتەکان لە راگەیاندنەوەکانەوە گوێمان لێدەبێت. لە بنەڕەتدا ئەمانە چیە و چۆنە ئێمە نازانین. دەوترێت لەگەڵ وێستگەیەکی نەوت رێکەوتن ئیمزا کراوە. تەنانەت سوریاش لێدوانیدا و وتی ئێمە قبوڵمان نیە. وتی، ئەمە نایەکسانیە، نەوتمان دەدزرێت. هێندەی ئێمە دەزانین سوریا لە رووی نێودەوڵەتیەوە تەنها رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان قبوڵ دەکات، واتە وەکو دەسەڵات و دەوڵەت. هەر سەروەتێک لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاکی سوریا هەیە، هی گشت گەلانی سوریایە، تەنها هی هەندێک کەس نیە. ناکرێت هەندێک کەس بێن و ئەم سەروەتە بکەن بە هی خۆیان. ئێمە پێشتریش وتبوومان، ئێستاش دەیڵێینەوە.

تەنانەت خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش هەمان شتی وتبوو. دەیانوت، ئەم نەوتە و هەموو سەروەتی سەرزەوی و ژێرزەوییەی سوریا، هی هەموو گەلانی سوریایە. لە هەمووشی راستتر هەر ئەمەیە. ئەم پەیمانانە کە لەگەڵ وێستگەکانی نەوت ئیمزا کراون، تا چەند لەم چوارچێوەیەدایە، ئێمە نازانین. بەڵام دەبێت بەم شێوەیە بێت. واتە ئەمڕۆ کە لە سوریا هەندێک کێشەی ئابوری هەیە، لەسەر باکوری سوریاش ئەگەر ئەم کێشانە لەبەرچاو بگیرێن و لەم چوارچێوەیەدا رێکەوتن ئیمزا بکرێن، ئێمە شتێک ناڵێین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، دەبێت مرۆڤ هەڵوێستەی لەسەر بکات.

ئاکەپە مەکینەیەکی شەڕی چەتەکانی دروست کرد

لە ئێستادا لە ڕووی یەکێتی نەتەوەییەوە هەندێک هەنگاو نران. هەندێک ڕاگەیەنراو بڵاوکرانەوە، لەسەر چ بناغەیەک بەرەوپێشەوە دەبرێت ئێمە زۆر نازانین. بەڵام ڕاستیەکی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ چەندین ساڵ ڕەنجێکی گەورەیاندا. ئەگەر لەناو کوردانی ڕۆژئاوادا هزری نەتەوەیی پێشکەوت، هزری ئازادی دیموکراسی پێشکەوت، ئەوە ئەنجامی ئەو ڕەنجەیە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نزیکەی ٢٠ ساڵ لەوێ کاری کرد. ئەگەر شۆڕشی ڕۆژئاوا پێشکەوتووە، بەوهۆیەوە بوو، لەبناغەکەدا ئەوە هەیە، ئەگەر ئەو بناغەیە نەبوایە ئەو کارە نەدەکران و ئەو شۆرشە نەدەکرا. هەروەها ئەگەر شۆڕش کراوە بە شۆڕشێکی دیموکرات دروست بوو کە لەناو گەلاندا برایەتی دروست بوو، هەموو گەلێک بە بەهاکانی خۆی ڕێکدەخاتەوە و نوێنەرایەتی خۆی دەکات. ئەوەش وابەستەی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆیە. پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکە. ئەو شۆڕشە وایکرد شۆڕشی دیموکراتیک و برایەتی دروست ببێت. ئازادی گەلان دروست بوو.لەبەرئەوە ئەگەر سوپاسیەک بکرێت بەرلە هەموو شتێک پێویستە سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. لەبەرئەوەی هیچ کەسێک وەک ڕێبەر ئاپۆ لەوێ ڕەنجی نەکێشاوە، کاری نەکردووە، لە ڕووی ئایدۆلۆژی و فەلسەفە و پارادیگماوە ئەو چەکەی نەداوەتە دەستی گەلان. هەموو ئەو شتانە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە کراون.  ئەگەر لەوێ لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی کۆبوونەوە ئەنجامبدرێن. لە بناغەکەیدا ڕەنجێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ و پارادیگمای رێبەر ئاپۆ هەیە. ئەوە نەبوایە لەوێ نە شۆڕش دروست دەبوو و نە کۆبوونەوەی بەو شێوەیە دروست دەبوون. بەرلەهەموو کەسێک پێویستە سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. ئەگەر سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ نەکەن و سوپاسی هەندێک کەسی تر بکرێت، دەبێتە هەڵخەڵەتاندنێکی گەورە. کەس ئەوە قبوڵ ناکات. گەلی ڕۆژئاواش ئەوە قبوڵ ناکات. بەتایبەتی ژن و گەنجانی ڕۆژئاوا ئەوە قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەی ئەوان بە ڕێبەر ئاپۆوە خۆیان ناسییوە. هەرچیەکیان قازانج کردبێت لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە بەدەستیان هێناوە. ئەو شتەش هەموو ڕۆژێک دەڵێنەوە. چۆن ئەوان ڕێبەر ئاپۆ وەک بناغە وەرناگرن. هەموو ڕۆژێک رێبەر ئاپۆ وەک بناغە وەردەگرن. خۆیان لە ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە. بە ڕێبەر ئاپۆوە خاوەنداری لە خۆیان دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ ئەو دەستکەوتەی بۆئەوان بەدەستهێنا. لەبەرئەوەی لە دەرەوەی ڕێبەر ئاپۆ قەبوڵ ناکەن سوپاسی کەسێکی تر بکرێت.  ئەگەر سوپاسیەک بکرێت پێویستە هەموو کەسێک سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ بکات.

ئێمە زۆر جار لەسەر بارودۆخی لیبیا شیرۆڤە و نرخاندنتان هەبووە. هەموو شیرۆڤەکانیشتان لە رووی پراتیکەوە بوون بە واقیع. چەتەکانی دەولەتی تورک لەسەر خاکی عەرەب بەردەوامە لە هێرشەکانیدا. لەبەرامبەر ئەمەش نەوەکانی عومەر موختار و هێڵێ وڵاتپارێزی عەرەب لە خۆڕاگریدان. ئێوە چۆن تەماشای ئەم بابەتانە دەکەن؟

ئێستا دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەیە مەکینەیەکی شەڕیان لە چەتەکان دروست کردووە. کار بەم مەکینەیە دەکەن. لە رۆژئاوا، سوریا، باشور، لیبیا، ئازەربایجان و ئەرمەنستان کاری پێدەکەن. هەروەها دەیەوێت لە یەمەنیش بەکاری بهێنێت. دەیەوێت بەم مەکینەی شەڕ و کۆمەڵکوژیە بۆ سەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامانجەکانی خۆی جێبەجێ بکات. هەندێک دەڵێن، دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە سیاسەتی عوسمانی بەڕێوە دەبەن. لە سیاسەتی عوسمانیدا، نەتەوە-دەوڵەت بوونی نەبوو. لەناو بردن و پشتگوێخستن گەلانیان بە بنەما نەدەگرت.

ئەو ناوچانەی داگیری دەکردن، باجیان لێوەردەگرت، لەکاتی شەڕدا سەربازی کۆ دەکردنەوە، جگە لەمانە هەموو کەسێک بە پێی خۆسەری خۆیان دەژیان. ئێستا ئاکەپە-مەهەپە، دەوڵەتی تورکیا، دەوڵەت-نەتەوەیە. دەوڵەتێکی لەو چەشنەیە کە لەسەر تورکەکان بونیاد نراوە. ئاینی ئیسلامیشی بۆ خۆی بەکار دێنێت، ئەوان هیچ پەیوەندیەکیان بە ئیسلامەوە نیە. بۆیە دوژمنی گەلانن، تەنها دوژمنی گەلی کورد نین. ئەگەر تەنها دوژمنی گەلی کورد بوانایە، ئەوا نەدەچوون بۆ لیبیا، لە لیبیا کوردی لیێ نیە. لە سەر دەریای سپیش کوردی لێ نیە. ئەوە بە روون و ئاشکرا دیارە و دەیبینین کە دەوڵەتی تورک لە دەریای سپی لەگەڵ هەموو کەسێک ناکۆکی هەیە. لیبیای پڕکردووە لە چەتە، ئیدلبیش بە هەمان شێوە، بە هەزاران سەربازی خۆی گواستووەتەوە بۆ ئەوێ.

پەکەکە لە ئازەربایجان و یەمەن نیە. ئەو کاتە دیارە بابەتەکە تەنها دوژمنایەتی کورد نیە. ئەوان دوژمنایەتی گەلان دەکەن، دوژمنایەتی ئاینەکان دەکەن، بێجگە لە مەزهەبی سوونە، هێرش دەکەنە سەر هەموو مەزهەب و ئاینەکانی تر. تەنها تورکەکان، مەزهەبی سونە و کلتوری تورکیان پێ قبولە و دەڵێن دەبێت هەموو کەسێت ئەمە قبوڵ بکات. چی لە ناوخۆی تورکیا، چی لە دەرەوەی تورکیا ئەم سیاسەتە بەڕێوە دەبرێت. دەرباسی هەر شوێنێک دەبن، لەوێ دەوڵەت دادەمەزرێنن و وەکو ویلایەتێکی تورکیا دەیبینن. دەرباسی عەفرین بوون، هەر دەزگا و رێکخستنێکیان هەیە، لە عەفرینیش دایان مەزراند.

لە سەرێکانی و گرێ سپیش هەمان شتیان کرد. جگە لە دامودەزگاکانی خۆیان هیچ شتێکی تر قبوڵ ناکەن. هەموو شتێک قەدەغە و بە تاڵان دەبەن. لەو شوێنانە خوێندنگەی تورکی دروست دەکەن، دەبێت خوێندن بە تورکی بێت. لە هەموو شوێنێک ئاڵای خۆیان داناوە، نەخۆشخانە بونیاد دەنێن، هێزی پۆلیس دروست دەکەن، دەزگای سیخوری دادەمەزرێنن، دامودەزگای سیاسی دادەنێن، قائیمعام، پارێزگار و بەڕێوەبەر جێگیر دەکەن. وەکو چۆن هاتای عەرەب بوون، کردیان بە تورک، لە عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی و  قوبرسیش هەمان شت دەگەن. واتە دەچێتە هەر شوێنێک، دەیکات بە موڵکی خۆی. ئەمانە هەمووی لەبەرچاون. لە ناو عەرەبەکاندا هەندێک چەتەیان دروست کردووە، بەڕێکخستنیان دەکات، پەروەردەیان دەکات، چەکیان پێدەدات، لە هەر شوێنێک بیەوێت دەسەڵاتی خۆی تێیدا جێگیر بکات، دەیاننێرێت بۆ ئەوێ. لەو شوێنانە کردەوەی نامرۆڤانە دەکات، هەموو کەسێک دەترسێنن.

مەکینەیەکی بۆ شەڕ و قڕکردن دروست کردووە، ئەم مەکینەیە لە هەموو شوێنێک بەکار دێنێت. لە هەوڵی ئەوەدایە هەموو کەسێک تەسلیم ببێت، ئەوانەی تەسلیم نابن هیچ مافێکی ژیانی ناداتێ. لە لیبیاش هەمان شت دەکات. بە پێی راگەیاندنەکان ١٧ هەزار چەتەی ناردووە بۆ ئەو وڵاتە. ئاکەپە و مەهەپە بە زۆرەملێ بە هەزاران کەسیان لە سوریاوە گواستەوە بۆ تورکیا. بۆچی؟ ویستیان لەگەڵ خانەوادەکان، چەتەکانیش بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ئامانجەکانیان بەکاریان بێنن. هەم چەتەکان بەرێکخستن دەکات، هەم بەو رێگایە دەیەوێت لە سوریا بناغەی خۆی بەهێز بکات، هەمیش، ئابوری تورکیای بە تەواوەتی تاڵان کرد، هەم ئەو کەسانە لە تورکیا بە هەرزانی بەکار دێنێت و لە ناو ئەو خێزانانەدا چەتە دروست دەکات. مەکینەیەک لە چەتەکان دروست دەکات و ئەو مەکینەیە لە هەموو شوێنێک بەکار دێنیت.

دەوترێت ١٧ هەزار چەتەشی ناردووە بۆ لیبیا و وەکو خەڵکی لیبیا لەوێ جێگیریان دەکات، ناسنامەیان بۆ دروست دەکات و لەگەڵ ئەوە گەشە بە ترس و تاڵان دەدات. دەیەوێت لیبیا بەدەست بهێنێت. لە مێژوودا وەک چۆن عومەر موختار لە دژی داگیرکاری و قڕکردن خۆڕاگری کرد، ئێستاش دەوترێت نەوەکانی ئەو، بەردەوام دەبن لە خۆڕاگریدا. دەوترێت ئەوانەی لە سەر رێچکەی قەزافین، لە دژی تورکیا شەڕ دەکەن و ناهێڵن لیبیا بکەوێتە دەستی تورکیا. قەزافی خاوەنی هێڵێکی وڵاتپارێزی بوو. لەسەر ئەو هێڵە کوردیشی وەکو دۆستی خۆی دەبینین، هاوکاری کوردیشی کرد. ئێمەش ئەمە باش دەزانین. بە تایبەت هاوکاری کوردانی باشوری کرد. هاوڕێیەتی کوردی دەکرد. گەشەی بە هێڵی وڵاتپارێزی عەرەبدا. بۆیە ویستیان قەزافی لەناو بەرن. ئەمڕۆ ئەو کەسانەی قەزافی و عومەر موختار بۆ خۆیان بە بنەما دەگرن، خاوەنداری لە لیبیا دەکەن.

دەڵێن لە دژی قڕکردن و داگیرکاری تورکیا تێدەکۆشین و ناهێڵین لیبیا بکەوێتە ژێر دەستی ئەوانەوە. راستەکەشی هەر ئەمەیە، ئەوان مافی خۆیانە. ئێمە لەگەڵ ئەم سیاسەتەداین. بۆیە دەوڵەتی تورکیا نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گەلی عەرەبیش مەترسیدارە. لە راستیدا هەموو دەوڵەتان و نووسەران و رۆشنبیرانی عەرەب ئەمە باش دەزانین. رۆژ بە رۆژ جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەوڵەتی تورکیا مەترسیەکی گەورەیە و ئەم دەوڵەتە داگیر کەرە. هەندێک شارەزای مێژووی عوسمانیەکانن و دەڵێن ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوان لە عوسمانی خراپترن. دەبێت کورد و عەرەب بە یەکەوە لە بەرامبەر دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە بوەستنەوە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد و عەرەب لە جەنگی جیهانی یەکەمدا زیانی گەورەیان بەرکەوت. پارچە پارچە کران، سیاسەتێکی تایبەت لەسەر کورد و عەرەب پەیرەو کراوە.

گەشەی بە سیاسەتی پارچەکردندا و پێگە و هاوسەنگی نوێیان دروست کرد. ئەمە هەم بۆ عەرەب هەم بۆ کورد شتێکی باش نیە. ئێستاش تورکیا سوورە لەسەر ئەو سیاسەتەی، دەیەوێت چی بزوتنەیەوەیەک هەیە، لەناوی بەرێت، دەیەوێت هەموو کەسێک بکات بە کۆیلەی خۆی. لە بەرامبەر ئەمە، کورد و عەرەب دەتوانن رێکەوتنێک دروست بکەن. چونکە ئەو دەوڵەتە هەم دوژمنی کوردە، هەم دوژمنی عەرەبە. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆری عەرەبن، کوردستانیش لە ناوەڕاستیدایە. بۆیە ئەگەر کورد و عەرەب لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە رێکەوتنێک دروست بکەن، ئەو دەسەڵاتە ئیدی ناتوانێت سیاسەتی داگیرکاری و قڕکردن بەڕێوە بەرێت. چونکە لاوازە. ئەمڕۆ هێندە لاوازە کە بووە بە دەسەڵاتداری گروپێکی بچوک.

ئەگەر مرۆڤ لە دژی ئەمە، پاڵپشتی یەکدی بێت، مرۆڤ دەتوانێت کۆتایی پێبهێنێت. ئێستا ئاکەپە و مەهەیە لەناو گەنجانی عەرەبدا چەتەیان دروست کردووە و دەیاننێرن بۆ شەڕی عەرەبەکان، بەدەستی ئەم چەتانە خەڵکی عەرەب دەکوژرێت. گەلی عەرەب ئەمە چۆن قبوڵ دەکات. دەبێت ئەمە قبوڵ نەکەن و لەدژی بوەستنەوە و کۆمەڵگاکەیان هۆشیار بکەنەوە. ئەگەر ئەمە سەرکەوێت، ئەم دەسەڵاتە ئیدی ناتوانێت بەردەوام بیت، گەلانی کورد و عەرەب دەگەن بە راستیەکانیان. دەتوانن ئەو برایەتیە مێژوویە، دووبارە زیندوو بکەنەوە.

ز.ش

****