'بە بۆمب و حەفارە لە چاوگەى مونزوری دێرسیم دەدەن'

عەلیجان ئونلو پەرلەمانتاری هەدەپەى دێرسیم لێکۆڵینەوەى لەبارەى سەرچاوەى مونزورەوە کرد و رایگەیاند، دەوڵەت بە چەک و حەفارە لە چاوگەى مونزور دەدات. وتیشی "ئەو هێرشە قبوڵ ناکرێت".

لە ناوچەى پولوری دێرسیم لە دژی ئەو پرۆژانە کە چاوگەى ئاوی مونزوریان کردووەتە ئامانج ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبن. چاوگەى ئاوی مونزور شوێنێکى پیرۆزە بۆ عەلەوییەکان.

لەبەر هۆکاری پرۆژە و ئەو رانت و بەرتیلخۆرییانە لە پرۆژەکاندا هەیە، سەردانکردنی زیارەتکاران بۆ سەرچاوەى ئاوی مونزور بە ئەنقەست سنووردار دەکرێت. رۆژ لە دوای رۆژ گەمارۆدانی پۆلیس و سەربازانیش زیاتر دەکرێت.

عەلیجان ئۆنول پەرلەمانتاری هەدەپەى دێرسیم لەبارەى سەرچاوەی ئاوی مونزورەوە لێکۆڵینەوەى کرد و راۆگەیاند، حکومەت لە چوارچێوەى ئاسیمیلاسیۆن و توانەوەدا گۆڕانکاریی ئەنجامداوە.

ئۆنلو وتی "ئەوەى کە پێی دەڵێن وەبەرهێنان، ٣٨ ساڵ لەوە پێش لەم خاکەدا ئەنجامدراوە. بە ناوی رێگا، رێی وشکانی و شارستانی کاری زۆریانکرد بۆ ئەوەى ئەم گەلە لە رەگی مێژوویی خۆی هەڵبکەنن".

ئۆنلو لە کۆتایی وتەکانیدا رایگەیاند "بە تانک و تۆپ و حەفارە لە ناوەڕاستی ناوەندێکی پیرۆز و باوەڕێک دەدەن. ئەو عەقڵییەتە بۆ ئەم گەلە، بۆ ئەم خاکە بە مانای عەقڵییەتی هەڵوەشاندنەوە و کاولکاری و خاپوورکردنە. سوکایەتی بە زمان، باوەڕ و ناسنامەى گەل دەکرێت. سەرۆکی گشتیی ئاکەپە لە کاتی بەرخودانی گەزی دا بە درۆ وتبووی، پێڵاو خراوەتە مزگەوت، بەڵام ئێستا خۆیان بە چەک و حەفارەوە دەکەونە چاوگەى مونزور".

ئۆنلو راشیگەیاند، ئەو هێرشانە قبوڵ ناکرێن.

ژ.ت