بە سەرپەڕشتی کەنەکە ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد

لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەناونیشانی " دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵوێست و چارەسەریی" دەستپێکرد و کۆنفڕانسەکەش دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بە سەر پەڕشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی " دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵوێست و چارەسەریی" دەستپێکرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لایەنگەێکی زۆری سیاسیی و مەدەنی و ژمارەیەک کەسایەتی و ڕوناکبیر لە پێکهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەی بوون و تێیدا دۆخی سیاسیی، ئابوری و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و ڕێبازەکانی چاسەرەی کێشە و ئارێشەکانی ئەو بەشەی وڵات دەخرێنە ڕوو.
لە کۆنفڕانسەکەدا، جەخت لە نزیککردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکدی و یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی کورد و کوردستان کرایەوە.
کۆنفرانسەکە سەرەتا بە وتەی کەنەکە دەستیپێکرد و لە وتەکەدا وێڕای خێرهێنانی ئامادەبووان ڕایگەیەندراوە: "لەو باوەڕە داین کە ئەم کۆنفڕانسە دەبێتە زەمیەسازی دیالۆگ، پشتگیریی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مسۆگەرکردنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و کەنەکەش دەیەوێت دەرفەتێک بداتە ڕۆژهەڵاتیەیەکان".

پاشان بە چوار کۆبوونەوە درێژە بەکۆنفڕانسەکە درا و لە میانیاندا، دۆخی کۆمەڵگایی و پێکهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دۆخی ئابووریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەفروانی باس و خواست وگفتوگۆیان لەسەر کرا و بەو شێوەیە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە کۆتایی هات.

بڕیارە سبیەنیش لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا کۆبوونەوەی دۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  پێشنیار و چارەسەریی قسەوباس و گفتوگۆیان لە سەر بکرێت و لە درەنگانی ئێوارەشدا ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بۆ ڕایگشتیی رابگەیەنرێت.

 

هـ.هـ