ته‌رمی شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) عه‌لی خه‌بات كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و له شاری دێركی كانتۆنی قامیشلۆ له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ شه‌هید بوو، ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێك له‌گه‌ڵ ته‌رمی شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌ی خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا شاهین قه‌ره‌چۆخ به‌ره‌و باشووری كوردستان به‌ڕێكران.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه له ده‌روازه‌ی سێمالكا به‌ڕێوه‌چوو، خانه‌واده‌ی شه‌هید عه‌لی خه‌بات كه له باشووری كوردستانه‌وه هاتبوون به‌شدارییان كرد. سه‌دان شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه و هێزه‌كانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیست مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازییان ئه‌نجام دا. دوای كۆتایی هاتنی مه‌ڕاسیمه سه‌ربازییه‌كه، هه‌ڤاڵانی شه‌هید شاهین قه‌ره‌چۆخ، باران قه‌ره‌چۆخ و جوان وته‌یان پێشكه‌ش كرد و به‌ڵێنی درێژه‌دان به ڕێبازی شه‌هیدانیان دا. له وته‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه شۆڕشی ڕۆژاڤا شۆڕشی مرۆڤایه‌تییه و له‌پێناو هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه تێده‌كۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه عه‌لی دێرك له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان، باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌دیهاتوون، له سایه‌ی قاره‌مانه‌تیی شه‌هیدانه. گوتیشی، شه‌هیدان ڕێبه‌رانی گه‌لانن، ئه‌وان نه‌بوان نه‌ده‌گه‌یشتینه قۆناغی ئه‌مڕۆ.
دێرك ده‌ستنیشانی كرد كه شه‌هید عه‌لی خه‌بات یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال و زاخۆ، وه‌ڵامی هاواری گه‌لی دایه‌وه و هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان. ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه تا شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ عه‌لی خه‌بات هه‌رگیز هه‌نگاوێك پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه.
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هۆری عه‌بدوڵا به نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرد و گوتی: «به‌هۆی خۆشه‌ویستییان بۆ شۆڕشی ڕۆژاڤا، شه‌هید شاهین قه‌ره‌چۆخ و شه‌هید عه‌لی خه‌بات ڕوویان له باكووری سووریا كرد و به‌ها مرۆڤایهتییهكانیان پاراست. شۆڕشی ڕۆژاڤا یه‌كبوونی گه‌لانی به‌دیهێنا.»
دوای پێشكه‌شكردنی وتهكان، بڕوانامه‌ی هه‌ردوو شه‌هیده‌كه خوێنرایه‌وه. بڕوانامه‌ی شه‌هید شاهین ڕاده‌ستی هه‌ڤاڵه‌كانی كرا و بڕوانامه‌ی شه‌هید عه‌لی خه‌بات ڕاده‌ستی باوكی كرا. باوكی شه‌هید عه‌لی خه‌بات گوتی، ئه‌و سه‌ربه‌رزه به شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی.
به گوتنی درووشمه‌كانی سڵاوكردن له شه‌هیدان، ته‌رمی هه‌ردوو شه‌هیده‌كه ده‌ربازی دیوی باشووری كوردستان بوون.
s.m