تەرمى گەریلا بایسال بە خاکسپێردرا

تەرمی دەوران بایسال گەریلاى هەپەگە، کە رۆژی ٨ى تەمووزی ٢٠١٨ لە جۆلەمێرگ شەهید بوو بوو، لە ئێلح بە خاکسپێردرا.

دەوران بایسال (سمکۆ کەربۆران) گەریلاى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رۆژی ٨ى تەمووزی ئەمساڵ لە جۆلەمیرگ لە شەڕێکى قورسدا لە دژى سوپاى تورکیا شەهید بوو.

تەرمی بایسال لە جۆلەمێرگەوە برایەوە بۆ ئێلح. تەرمەکەى سمکۆ کەربۆران ئێوارەى سێشەمە لە تەنیشت گۆڕى گەریلاى هەپەگە باهۆز بایسال (رووبار کەربۆران) بە خاک سپێردرا. رووبار کەربۆران ئامۆزاى سمکۆ کەربۆرانە و ٧ مانگ لەوە پێش شەهید بووە.

دەوران بایساڵ ساڵی ١٩٩٣ لە ناوچەی کەربۆرانى مێردین لە دایکبووە. ساڵی ٢٠١٤دا چووەتە ریزى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە).

پرسە و سەرەخۆشی بۆ بایسال لە هۆڵى پرسەى ماوا لە گەڕەکى جودی لە شاری ئێلح بەڕێوەدەچێت.

ر.م