دیمەنی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر کاروانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەعەفرین

دوێنێ ئێوارە کاروانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێمی جەزیرە لە بەروە عەفرین ئەچوون لەلایەن سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج ولەئەنجامدا ژمارێک هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.

 لە بە ڕونی لە ناودیمەنەکاندا دەر ئەکەوێت کە کاروانی هاوڵاتیان مەدەنی چۆن کراوەتە ئامانج.

بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین ٣٥ ڕۆژە بەردەوامە، دوێنێ کاروانێک لە گەلی مەدەنی هەرێمی جەزیرە بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی عەفرین بەروە هەرێمەکە بەڕێکەوتن کە لە نزیک شاری عەفرین کرایە ئامانجی سوپای داگیرکەری تورکیا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوڵاتیێکی مەدەنی شەهید و١٢ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

 میدیاکانی تورکیا بۆئەوەی کە تاوانەکانی خۆیان بشارنەوە باس لەوە ئەکەن کەئۆتۆمبێلی سەربازیان کردووەتە ئامان.