سه‌ربازانی توركیا به‌ جلوبه‌رگی گه‌ریلا كه‌مین داده‌نێن

سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌نێوان گونده‌كانی سۆرنكه‌، سپیده‌ره‌ و حه‌سه‌نیی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی كه‌لاڕه‌ش له‌سه‌ر سنووری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جلوبه‌رگی گه‌ریلا له‌به‌ر ده‌كه‌ن و كه‌مین داده‌نێن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌ وه‌رگیراون، هێزێكی سه‌ربازیی توركیا كه‌ له‌ ١٢ كه‌س پێكهاتووه‌، جلوبه‌رگی گه‌ریلا له‌به‌ر ده‌كه‌ن و له‌نێوان گونده‌كانی سۆرنكه‌، سپیده‌ره‌ و حه‌سه‌نیی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی كه‌لاڕه‌ش له‌سه‌ر سنووری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری دژه‌گه‌ریلایی ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كان ڕایانگه‌یاند، سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر كه‌مین داده‌نێن و گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر گه‌ل.

s.m