شاخی بردە ژورەکەی خۆی و خۆی برد بۆ شاخ

ئەو ئایدنەی کە دەیوت،"کاتێک شاخ بێنیت بۆ ئەو شوێنەی لێی دەژیت، ئەوە لەگەڵ گەریلا دەژیت"، شاخی بردە ژورە بچوکەکەی و دواتر بەرەو شاخ بەڕێکەوت. ساڵی پار لە هەرێمی ئەرزەروم بەشداری کاروانی شەهیدان بوو.

ئەڤینا دلی من تویی ئاپۆ

داستانا ژیانا من تویی ئاپۆ

سۆند و پەیمان سۆزا مە سەرۆک ئاپۆ

هێڤیا گەلی جیهانی ڕێبەر ئاپۆ...

بەیانیانێکی سارد بو. ئەم گۆرانیە لە هەمو کوچە و کۆڵانەکان ئەبیسترا. جانتاکەم لە شان بو و بەرەو ڕێگای ئامەد دەچوم. کاتێک نزیک ئەو ناونیشانە بوومەوە کە دابویان پێم، دەنگی گۆرانێکە نزیکتر دەبۆیەوە. گەریلایەک بە ناوی هۆگر ئەو گۆرانیەی دەوتەوە. ساڵی٢٠١٢ بوو، پۆلیس لە هەمو کوچە و کۆڵانێک بڵاو ببون، بۆیە هەمو کەس نەیدەوێرا بەم شێوەیە ئەم گۆرانیە بلێتەوە.

ئێمە بەرەو ناونیشانەکە دەڕۆشتین و کاتێک سەرکەوتینە سەرەوە ئیتر منش لەبەرخۆمەوە دەسم کرد بە گۆرانی وتن. پیاوێک چایەکی بە دەستەوە بوو لە دەرگایەکی بچوکەوە دەرکەوت، چاویلکەیەکی لە چاو بو و جەمەدانیەکی سوری لە ملی ئاڵاندبو. خۆی نزیکی ئێمە کردەوە و وتی"خێر ئەما" و ئێمەش هیچمان نەوت پاشان وتی"ئێوە پرسیاری واتاکەی ناکەن، بە زازاکی پێتانم وت ئێوە بەخێر هاتن".

لە کوردستان بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێکدا قسە بکەن پێویست ناکات کە ناوی شوێنتان و نەتەوە و باوەڕیتان باس بکەن. لەسەر ڕاگەیاندن و ڕەوشی گشتی کوردستان قسەی بۆمان ئەکرد، ئاشکرا بو کاتی پرۆسە بو و پاشان وتی: ئێوە حەزتان لێیە دیسان گۆرانێکە داگرسێنم؟ منش وتم زۆر باش ئەبێت. بە خێرایی چو گۆرانێکەی لێدایەوە و منش بەدوایا چومە ژورەکەی.

دەسی بە قسەکردن کرد و وتی" گەنجان ڕێناکەن بەڵکو ڕادەکەن". لە دڵی خۆمەوە وتم،" بێ گومان ئەمە گەریلایە". لە ژورەکە وێنەیەکی گەورەی عەلی چیچەک هەڵواسرابو، ئەستێرەی سوری پێوەبو و ناوی بەرخۆدانی ڕۆژوی مردنی ١٤ی تەموز لەسەری نوسرابو. کاتێ تەماشای وێنەکانم ئەکرد وتی،"ئەوە فەرمانداری ئێمەیە، لە ١٧ ساڵی زیندان کرا" پاشان یەک یەک پێشەنگەکانی ژمارد و وتی ئۆزگور ڕۆنی، کورتای فەڕاشین، ئارژین چەم، باز موردەم و زۆر ناوی تر... من نەمەویست قسەکانی پێ ببڕم. خاوەن ئۆتۆریتەیەکی سروشتی بو، بێ ئەوەی مرۆڤ بێزار بکات، خۆی نزیکت ئەکردەوە. کاتی ئەوە هات باسی ئەوە بکرێت ئایە من بۆچی هاتوم ڕاستەوخۆ وتم،" بۆ ئەوە هاتوم تێکۆشانم بۆ ئازادی زیاتر بکەم" بە پێکەنینێکەوە وتی " مرۆڤ کاتێک تێکۆشانی خۆی بۆ ئازادی زیاتر بکات، بێ بۆ ئێرە، بە دەس بەتاڵی دێ؟" ئیتر من هەم شەرمم کرد و هەمیش پێکەنام.

وتی"من ناوم ئایدنە". وەک ناوی خۆی بو. کاتێک چوینە ژورەوە، دەربارەی هەمو شتێک ئێمەی ئاگادار کردەوە. خاوەن هێزێکی جوان بو، ئایدن لە مێژوی کوردستان زۆر زیرەک بو، بە چاوی خۆم ئەمبینی کە چەن دڵسۆزبوو بۆ کوردستان و گەریلا. کاتێک پێم وت تۆ لەم ژورە بچوکە ناڕەحەت نابی، بێ ئەوەی بیرکاتەوە وتی،"کاتم نییە بۆ ناڕەحەتی. کاتێک شاخ بێنیتە ئەو شوێنەی لێی ئەژیت، لەگەڵ گەریلا کارئەکەی، ئەبیتە گەریلا."

دوای دوو ساڵ ئێمە چوینە ئەو چیایانەی کە خەیاڵمان لەسەری بو، ئێستا ئێمە لە شاخ بەجێ بوین ئەو ئەیوت"شاخ، هەنگاوی گەڕانەوەیە بۆ خودی خۆت."

وزەیەکی بەو شێوەیەی هەبو کە دەچۆیە هەر هەرێمێک ئەو هەرێمە هێزی لێوە وەردەگرت، ماوەیەکی زۆر لە چیاکانی باشوری کوردستان مایەوە و دواتر چو بۆ چیاکانی باکوری کوردستان. لەوانەیە سەختترینی هەڵبژاردبێ. لەبەر ئەوەی گەریلا ئەوەیە لە کاتی زەحمەتی ئامادەبێت. چونکە حەزی لە شوێنی زەحمەت بو بەڕێکەوت بۆ ئەرزەڕوم. هەڤاڵ ئایدن ساڵی پار لە گوندی داگلی لە هەرێمی ئەرزەڕوم بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایی لێمان کرد و شەهید بوو."

ک-ش