شارەوانی نۆرنبێرگ وێنەی رۆژئاوای لە پیشانگاکە لابرد

لە ناوەندی کەلتوری سەر بە شارەوانی نۆرنبێرگ، پێشانگای وێنە کرایەوە و وێنەیەک لە رۆژئاواش لە پیشانگاکە نمایش کرا. لەسەر گوشاری لۆبی تورک، شارەوانی وێنەکەی لە پیشانگا لابرد.

وێنگری لاوی فەڕەنسی، لاورەنجە گرانگیەن ئەو وێنانەی لە ناوچەکانی شەڕ گرتویەتی دەناسێنێت. ئەو هونەرمەندە کە لە نۆرنبێرگ دەژیت، سەرەتای ئەمساڵ لە رۆژئاوای کوردستان گەڕا و وێنەی گرت. زنجیرە وێنەیەکی گرتووە لەژێر ناونیشانی 'رۆژئاوا: رووناکی و هەبوون' لە ناوەندی کەلتوور و پەروەردەی سودپونک-ی شارەوانی نۆرنبێرگ لە پیشانگایەک نمایشی کردن.

یەکێک لەو وێنانە وێنەیەک بوو کە باسی پاراستنی تایبەتی ژنانی دەکرد لە رۆژئاوا. ژنێکی چەکدار بە ئالای 'پاراستنی ژنان' و پۆستەری رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دیارە. وێنەکە سەرەتا لەلایەن چاپەمەنی ئەڵمانیاوە بە مەبەست نیشان درا و دواتر رێکخراوە تورکەکانی شارەکە و کونسوڵخانەی تورکیش بۆ لابردنی وێنەکە کەوتنە هەوڵدان.

شارەوانی نۆرنبێرگ وێڕای گوشارەکانیش بەرخۆدانی کرد، بەڵام باڵیۆزی تورک لە شارەکە سەردار دەنیز چوە شارەوانی و لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئولریش مالی کۆ بوەوە. بەرپرسەکەی تورک لە کۆبوونەوەکەدا وێنەکەی وەکو 'پروپاگەندەی رێکخستن' ناو هێنا و لەژێر هەرەشە و گوشاری بەرپرسانی تورک وێنەکە لە پیشانگاکە لابرا.

هونەرمەند لاورەنجە گرانگیەن وتی، لە بەرانبەر لابردنی وێنەکە لەلایەن شارەوانی نورنبێرگەوە تووشی شۆک بووە و وتی: لە راستیدا لەژێر گوشاری کونسوڵخانەی تورک وێنەکە لە پیشانگاکە بووە ریکلام و نیشانی منیان دا کە چەند کارێکی گرنگم کردووە، لەو بابەتەدا منەتباریانم".