عەبدی: لەگەڵ روسیا لەسەر پەرەپێدانی خەباتە هاوبەشەکان ریککەوتین

مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە لە بارەی چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئالەکساندر چایکۆ فەرماندەی هێزەکانی روسیا لە سوریا رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ وەفدە روسیەکە باسیان لە پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژیەکەی هەلنج کردووە.

مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە سەر پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی روسیا لە سوریا ئالەکساندر چایکۆ چاوپێکەوتنمان ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا گوتوبێژ لەبارەی چەند بابەتێکەوە کرا، بە تایبەت پێشێلکردنی پەیمانی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، هەروەها کۆمەڵکوژکردنی ٣ چالاکی کورد لە کۆبانێ."

عەبدو هەروەها ریگەیاند، ئەوان لە کۆبونەوەکەدا هاوئاهەنگ بوون لەسەر بابەتی کۆردیناسیۆن و لێکتێگەیشتن و پەرەپێدانی خەباتی هاوبەش و وتی:"سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی ئەوان کرد بە بۆنەی ئەوەی هەڵوێستی ئەرێنیان هەبووە لە کەمکردنەوەی ئالۆزیەکاندا."

سوپای داگیرکەر تورک ٣ی مانگی حوزەیران بە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی لە گوندی هەلنجی سەر بە کۆبانێ ماڵێکیان کردبووە ئامانج، لە هێرشەدا ٣ ژن شەهید بوون کە دوانیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بوون.

ز.ش