"عەدنان زەرفی بەهۆی ناسنامە ئەمریکییەکەیەوە کارەکانى لێ قورستر کراوە"

ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی عێراق ڕایگەیاند: بەشێک لە شیعەکانی عێراق دژی  عەدنان زەرفین و پشتگیری ناکەن لەبەر ناسنامە ئەمریکیکەی و بەوە تۆمتباری دەکەن کە لە قوتابخانەی سیاسی شیعی لایداوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ی دەربارەی دوایین هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن عەدنان زەرفی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق دایەوە.

"کورد و سونە پەیوندیی خۆیان لەەگڵ شیعەکان تێک نادەن لەبەر خاتری زەرفی"

ئاژانسی هەواڵێ فورات: پرسی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق بەچی گەیشت؟

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: تا ئێستا عەدنان زەرفی دانوستان دەکات بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت، بەڵام گرفتێکی سەرەکی هاتۆتە بەردەم ئەویش ئەوەیە، عەدنان زەرفی کاندیدی پێکهاتەی شیعەیە، عورفی عێراق وایە کاندیدی سەرۆک وەزیران لە پێکهاتەی شێعە دەبێت، بەڵام زەرفی تا ئێستا نەیتوانیوە هەموو لایەنە سیاسییە شیعیەکان ڕازی بکات، لانیکەم زۆرینەی شیعە ڕازی بکات، پێکهاتەی وەک کورد و سونەش ئامادە نین ئەوە پەیوندیەی هەیانە لەگەڵ شیعەکان تێکی بدەن لەبەر خاتری کاندید بوونی عەدنان زەرفی، بۆیە لە ئێستادا  چاوەڕی دەکرێت عەدنان زەرفی هەوڵ بدات ڕای زۆرینەی شیعە بە دەست بهێنت لە دانوستانەکانیدا و دواتر دەست بکات بە دانوستان لەگەڵ پێکهاتەکانی وەک کورد و سونە.

ئاژانسی هەواڵێ فورات: عەدنان زەرفی چۆن کەسایەتییەکی هەیە؟  کورد  تا چەند پشتگیری دەکات؟

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: عەدنان زەرفی کەسایەتییەکی سیاسی ناو گۆرەپانی سیاسیی شیعەیە و بڕوانامەی ماستەری لە (فیقە) هەیە. لە ئێستاشدا دکتۆرا دەخوێنی هەر لەو بوارە واتا  فیقە، ئەو پیاوە خوێندکاری خویندگای سیاسی شیعەیە، لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دەستگیرکراوە و فەرمانی زیندانی هەتا هەتای بۆ دەررچوە. لە ڕاپەرێنی ساڵی ١٩٩١  گەلانی عێراق کە شیعەکان پێ دەڵێن "ڕاپەرێنی شعبانی پێرۆز" کاتێک زیندان بە هۆی ڕاپەرێنەوە تێکشکان لە زیندانی ئەبوو غریب دەرچوە و ئازاد بووە. دواتر چووە بۆ ناوچەی رەفحە دواتریش لەوێش ڕایکردوە  و چوە بۆ ئەمریکا تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت خانەوادەکەی لە ئەمریکان، ناسنامەی ئەمریکی هەیە، کەسێکی ڕاشکاوە سێ دەورە پارێزگاری پارێزگای نەجەف بوە، لەو کاتەی پارێزگار بوو بەوە دەناسرێت کە یەکێک لە باشترین پارێزگارەکانی شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەواتای ئەوە نییە، کە دور بێت لە کەموو کوڕی و ڕەخنە، بە حوکمی ئەوەی زەرفی زیاتر کەسایەتییەکی سیاسیی هەیە نەک ئابوری و کارگێڕی، کەساتیی سیاسی توندی هەیە و ئەوەش وایکردوە نەتوانێت لەگەڵ هەموو لایەنکان کار بکات و ئەوەش خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە کەموو کوڕییەکانی، بەڵام بە شێوەیکی گشتی کەسایەتییەکی گونجاوە بۆ ئەم قۆناغەی عێراق.

"زەرفی تۆمتبار دەکرێت بە لادان لە قتبخانەی سیاسی شیعە"

ئاژانسی هەواڵێ فورات: وا دیارە لایەنە شیعەکانی عێراق پشتگیریی عەدنان زەرفی ناکەن بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت، هۆکار چییە پشتگیریی ناکەن؟

ئەحمەدی حاجی ڕەشید:لایەنە شیعەکان بە گشتی نا، بەڵکو بەشێکیان پشتگریی دەکەن بەتایبەتی کوتلەکانی سائیرون و نەسر، چونکە عەدنان زەرفی سەرۆکی فراکسێۆنی نەسرە، بەڵام بەشیک لەشیعەکانیش پشتگیریی ناکەن و تۆمەتباری دەکەن بەوەی بە شێوازیک لە شێوازەکان لە قوتابخانەی سیاسییەی شیعەکان لایداوە، کە خۆی پەروردەی تیایدا بینیوە، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە خاوەن ناسنامەی ئەمریکییە, ئەو هێزانەی نزیکن لە ئێران قەبووڵیان نیە، ئەمەش وایکردوە ڕێکەوتنەکان ئاسان نەبێت. دەربارەی سونەکانی عێراقێش  کەمینەیک لە سونەکان پشتگیریی عەدنان زەرفی دەکەن.

ئاژانسی هەواڵێ فورات:لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەمریکا چەن بنکەیەکی سەربازیی ڕادەستی ‌هێزەکانی عێراق کردووە، بە ڕای تۆ مەبەست لە ڕادەستکردنەوەی ئەوە بنکانە چییە؟ عێراق بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: بەپێ زانیارەکانی من لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا ٨ بنکەی سەربازییان لە عێراق ڕادەستی هێزەکانی عیراق کردووەتەوە. هێزەکانیان لە چەند بنکەیەک بۆ خۆپاراستن کۆکردووەتەوە. هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکا سیستمی پاتریۆت دژە ڕۆکێتی هێناوەتە عێراق، ئەو سیستمە لە پێنج بنکەی هێزەکانی خۆی لە عێراق جێگیر دەکات. خۆ کۆکردنەوە و ئامادەکارییەکانی ‌هێزەکانی ئەمریکا ئەوەمان پێدەڵێت، عێراق بۆ هەموو ئەگەرێک  کراوە دەبێت".

ژ.ت