فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی حه‌فتانین، گاره و خواكوركیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه له هه‌رێمه‌كانی حه‌فتانین، گاره و خواكورك.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه له هه‌رێمه‌كانی حه‌فتانین، گاره و خواكورك.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر زانیاری دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ڕێكه‌وتی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٥ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٨:٤٠، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ناوچه‌ی كانی ڕه‌ش و دۆڵی چل و چوار-ی سه‌ر به هه‌رێمی خواكورك و ده‌وروبه‌ری گوندی مهرۆك-ی سه‌ر به هه‌رێمی گاره-یان كردووه كه ده‌كه‌ونه سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٤ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٣ی سه‌رماوه‌ز بۆردومانی ناوچه‌ی كه‌شان-یان كردووه له هه‌رێمی حه‌فتانین-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام زیانێكی زۆر به باخ و باخچه‌ی گوندنشینان گه‌یشتووه.
s.m