فڕین بەرەو ئەستێرەکان؛ دڵپاک

دڵپاک پەرچەمەکەت کەوتە سەر زەوی، سەریان گەیشتە لوتکەى حەفتانین، رۆحی تۆ گەیشتە پیرۆزبوون؟ رێگات روون و ئاوەدان و کراوە بێت، رێکردنەکەت پشوویەکى درێژ بێت، چونکە تۆ بەرەوە ئەستێرەکان دەفڕیت!

دڵت ئاوێتەى خاک بوو؟ دەی هەستە دەستم بگرە با لەسەر زنار و گابەردەکانی خانتورەوە بەرەو ئاسمان بفڕین. بەرەو ئەو خۆرە، کە هەموو بەیانییەک بە شێوەیەکى جیا گزنگ دەدات. تۆ دەزانی، هەموو رۆژێک ئاسمانی خانتور بە رەنگێک دەڕازێتەوە، شین، سوور و سپی... کوا دەستتم بدەرێ، دڵە راوەستاوەکەت بخەرە ئامێزی دڵمی منەوە، با پێکەوە بە جۆش و خرۆش بەرەو دوڵی زاپ بڕۆین، کە تیایدا پەروەردە کرایت. وەرە بروسک، هارون، ئارارات و ئوڤەش لە ئامێز بگرین نەکا تامەزرۆیی خۆشەویستەکانیان لە دڵدا مابێت. هێشتا تۆ نەگەیشتبوویت بە جوانییەکەى حەفتانین. وەرە سەیر بکە، حەفتانین رەنگ رەنگ و رەنگاڵەیە، چۆن ئاوەکەى لرفەى دێت، چەند خاکەکەى نەرمە. بە دڵنیاییەوە قاچ و قەیەمەکانت زوو رادێن و تۆ ناخزێیت و ناکەویت. ئەمڕۆ خۆر هەناومان گەرم دەکاتەوە تاوەکو دەمانسوتێنێت، وەرە  بەرامبەر بە بڕوای گەنجی، بە گەنجیی پڕ لە بڕوا دەست بە سڵاوکردن بکە.

دڵپاک پەرچەمەکەت کەوتە سەر زەوی، سەریان گەیشتە لوتکەى حەفتانین، رۆحی تۆ گەیشتە پیرۆزبوون؟ ئەو رۆحە پاکەى تۆ لە هەموو شتێک دەئاڵێت و ئاوێتەی دەبێت، ئەو رۆحەى تۆ لە دژی هەموو نادادییەک دەوەستێتەوە و هەڵدەستێتەوە و رادەپەڕێت. دڵپاک، دڵت لە لێدان کەوت؟ کەوایە تۆ هەندێک بنو، ئاڵاکەى دەستت بدەرە هاوڕێکانت، ئەو ئاڵایەى کە تۆ بە خوێنی خۆت ئاوت داوە، درێژی بکەرەوە بۆ ئەوەى لە چیاکان هەڵبکرێت و بە بزە و هاوارەوە بڵێن "ئەی چیا گەورەکان، ئێمەى جوانترین گەنجان لە پێناو تۆدا و بۆ ئازادیی تۆ لێرەین!" خۆتان بە بەری بادا بکەن و ببن بە تۆو بەسەر خاکی تۆی چیادا دەڕێژیین. لە چیاکاندا گوڵەکان بەرخۆدێرتر و خۆڕاگرتر و گەنجترن. سەیر بکە بۆ ئەوەیە ئەو چیایەی کە تۆ بە منت داوە وشک نەبووە. نە بۆمبەکان توانییان چیاکان وشک بکەن، نە پۆستاڵی فاشیستەکان، چونکە داری گەنجانی بەهێز هەبون، تۆوی گەنجانی بەهێز هەبون، چاوەڕێ بوون بڕژێن وبچێندرێن...

لە ساڵانی زۆر زۆر رەشی کورداندا، لە ساڵی ١٩٩٩دا، دڵپاک لە کانیا کوردان لە کۆبانێ لە دایکبوو. دایکی بە ناوی جنا بانگی دەکرد. هێشتا لە تەمەنی منداڵیدا بوو، کە هەمو شتێک لە دایکیەوە فێر بوو و بووە شەیدا و خۆشەویستی وڵات، پەیوەستی خاک بوو و بووە هەڵگری خاوەنداریکردن لە هاوڕێیەتى. لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشی رۆژئاوادا سەرلەنوێ گەشایەوە و پشکوت. بەردی بە دەستەوە گرتبوو و گرتبوویە زوڵم و ئیدی رانەوەستا. ئەو رابوونەى تاوەکو چیاکان بەردەوام بوو رەنگێکى تری بە رەنگی رابوونی گەنجان زیاتر کردوو و جوڵا و رۆیشت و گەیشتە زاپ.

شەڕ و نەبەردی لە کوێ بێت گەریلا لەوێیە. ورە و ئیرادە لە کوێ بێت گەریلا لەوێیە. زەحمەتی و قورسی و دژواری لە کوێ بێت گەریلا لەوێیە. گەریلا خۆ رانەگرتنە لە دواوەوە و چاودێرینەکردنە. دڵپاکیش خۆی پێ رانەگیرا و رووی لە حەفتانین کرد. کاتێک گەیشتە حەفتانین ناوی ڤیان سۆران، ناوی رۆحی فیداییەک ئاوێتەى رۆحی بوو. ئەو دڵپاکە گەنجە، بە دڵە پاکەکەى ئاوێتەی فیدایەتیی ڤیان دەبێت و دەڕوات بۆ خانتور. هەر ئەوەندەی خانتووری بینی و ناسیی، چووە دڵییەوە و خۆشەویستیی لە دڵیدا چەکەرەی کرد، چونکە بۆ ئەو یادی ئەرتوش و زاپ و قەڵای جوان زیندوو دەبوویەوە. هەر کە لە ئامێزی گرێت خۆشەویستیی خانتوور چووە دڵی، ئەو خانتوورەی، کە لوتکەى هەڵۆکانە، کە بووەتە لانکەى بەرەنگارییە گەورەکەی جەنگی حەفتانین.

دڵپاکی چاو گەورە و دەنگ خۆش، گەریلایەک کە لە قۆناغی گەورەترین بەرەنگاری و بەرخودانی کۆبانێ دا خۆی خوڵقاند، رێگاکەت کراوە، روون، پڕ رێبوار، رێکردنەکەت پشوویەکى درێژ بێت، چونکە تۆ بەرەو ئەستێرەکان دەفڕیت!.

ژ.ت