قەسەدە: جموجووڵی شانە شاراوەکانی داعش زیادیکردووە

قەسەدە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی شەڕ و هێرشەکانی ٢٤ داتژمێری ڕابردووی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هیزەکانی سوریای دیموکراتیک بەم شێوەیەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی ئەبو ڕاسێن و گوندەکانی دەوروبەری لە باکووری تەل تەمر و لە دەوروبەری عەین عیسا جموجووڵیان زیاد کردووە.

ئەبو ڕیسان

گروپە چەتەکان ئوتومبێلی زرێپۆش و چەک و تەقەمەنیی زیاتریان بۆ هەرێمەکە گواستەوە و ئامادەباشی هێرش دەکەن. هەروەها لە گوندەکانی تەل ئەلوەرد و ئینگ ئەلهەواش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر هەندێک ناوچەی نوێ. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش لەسەر ئاسمانی هەرێمەکە دەفڕن.

تەل تەمر

چەتە تیرۆریستەکان بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندی قاسمیە و ئوم ئەلکێف و هەوڵیاندا داگیرکەریان لە هەرێمەکە فراوانتر بکەن.

شانە شاراوەکانی داعش دەستیان بە جموجوڵ کردووە

هاوکات لەگەڵ هێرشی داگیرکەری بۆ سەر تەل تەمر و عەین عیسا شانە شاراوەکانی داعش جموجووڵەکانیان لە هەرێمی دێرە زۆر زیاد کردووە. لە حەجین تیرۆریستان هێرشێکیان لەدژی هێزەکانمان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٣ هەڤاڵمان شەهید بوون و ٢ هەڤاڵیش بریندار بوون.

ف.ق