قەسەدە: هەندێک کەس بۆ بشێوی تۆپیان گرتە سەرێکانی

کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، ئەو کەسانەى تۆپیان بە سەرێکانییەوە ناوە، ئامانجیان ئەوەیە بشێوى دروست بکەن.

کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک لەبارەى ئەو تۆپبانەى، کە لە سوریاوە بە سەرێکانی-یەوە نراون راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئێوارەى دووشەممە ٢٢ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٣١ی پووشپەڕ تۆپێک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ناوخۆی سوریا بە شارۆچکەى سەرێکانی-یەوە نرا. لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیى مەدەنی بریندار بوون.

ئەو کارە بە ئامانجی دروستکردنی هەڕەشە لەلایەن کەسانێکى نەناسراوەوە، کە دەیانەوێت بشێوی و قەیران دروست بکەن و زیان بە هەرێمەکە بگەیەنن ئەنجامدراوە.

هێزەکانى سوریای دیموکراتیک و هێزەکانى ئاسایش بۆ ناسینى ئەو کەسانە دەستیان بە لێکۆڵینەوەى یەک لە دواى یەک کردووە.

هیواى چاکبوونەوەى بۆ بریندارانى ئەو رووداوە دەخوازین".

ساڵی ٢٠١٤ و لە تۆمارێکى دەنگی دا ئەوە بڵاوکرایەوە، کە هاکان فیدان سەرۆکى دەزگاى سیخوڕیى تورک (میت) بە وەزیری دەرەوەى دەوڵەتى تورک و سەرۆک ئەرکانی ٢ی سوپای تورک دەڵێت "ئەگەر پێویست بکات من ٤ کەس دەنێرم بۆ سوریا و لەوێیەوە ٨ مووشەک بنێن بە تورکیا و منیش ئەوە دەکەمە بیانو و هۆکار بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ".

ر.م