كاتی پیری ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی توركیا پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرد
كاتی پیری به‌رپرسی دۆسیه‌ی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی ده‌رباره‌ی توركیا ئاماده كرد و ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای كرد.
كاتی پیری به‌رپرسی دۆسیه‌ی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی ده‌رباره‌ی توركیا ئاماده كرد و ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای كرد.
كاتی پیری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و به‌رپرسی دۆسیه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرته‌كه‌ی به په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گوتی: پێویسته پڕۆسه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕابگیرێت. گوتیشی، ئێمه ئێستا له نووسینی جاڕنامه‌ی هاوڵاتیبوونی ئهورووپاداین، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه چی بكه‌ین خاوه‌نی ڕامانین.
"Het voortzetten van de gesprekken over toetreding van Turkije tot de Europese Unie, heeft onder de huidige omstandigheden alle geloofwaardigheid verloren", zegt @KatiPiri in haar Turkijerapport, dat vandaag is gepresenteerd.
— Kati Piri (@KatiPiri) November 14, 2018
Het volledige rapport ➡️ https://t.co/1DiZTBRgsE pic.twitter.com/NVsSdVSZlc
پیری ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا به بڕیاری ناقانوونی، ڕۆژنامه‌وان، سیاسه‌تمه‌دار و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی ٥٠ هه‌زار كه‌س له توركیا به‌ندكراون. ئه‌مه مومكین نییه قبووڵ بكرێت.
كۆنسه‌ی ئه‌ورووپاش له‌و ڕووداوانه به‌رپرسیاره
كاتی پیری ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له توركیا ڕووده‌ده‌ن كۆنسه‌ی ئه‌ورووپاشی به به‌رپرسیار دانا و ڕایگه‌یاند: «كۆنسهش له‌م بارودۆخه به‌رپرسه، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاش زۆر جار كردنه‌وه‌ی ناونیشانی دانوستانه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه كه پێشكه‌ش ده‌كران، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی پێشتر هه‌بوون بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی حقووق و دیموكراتی له‌گه‌ڵ ڕژێمی تورك، بهكارینههێنا.»
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسی دۆسیه‌ی توركیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گوتی، ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌ندامبوونی نه لایه‌نی پراكتیك ده‌گرێت نه لایه‌نی تیۆری. دیاره كه له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه له دۆخێكدان كه ناتوانن لێی ده‌رچن. وه‌ك ئه‌نجام په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا بووه به په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی.
پیری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌فه‌رمی وه‌ستاندنی گفتوگۆكانی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به واتای داخستنی ده‌رگه به ڕووی گه‌لی توركدا نایه‌ت. ڕاشیگه‌یاند: توركیا كه له ڕووی دیموكراتی و ئابووریدا سه‌قامگیر بێت، له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه. بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی توركیا له‌نێو یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بههاكانیدا بمێنێته‌وه، پێویسته هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان به‌كاربهێنرێن.
s.m