له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی گه‌لی شه‌نگال ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كه كرایه‌وه
چالاكیی گه‌لی شه‌نگال بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌ویی مرۆیی شه‌نگال - ڕۆژاڤا به ئه‌نجام گه‌یشت و ڕێڕه‌وه‌كه كرایه‌وه.
چالاكیی گه‌لی شه‌نگال بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌ویی مرۆیی شه‌نگال - ڕۆژاڤا به ئه‌نجام گه‌یشت و ڕێڕه‌وه‌كه كرایه‌وه.
له ١٥ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٤ی سه‌رماوه‌ز-دا، ڕێڕه‌وی مرۆیی نێوان شه‌نگال و ڕۆژاڤا له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق داخرا، گه‌لی شه‌نگال بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌سه‌ر هێڵی سنوور ده‌ستی به چالاكی كرد. پاش ئه‌وه‌ی له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت و چالاكاندا دیدار ساز كرا، ئه‌مڕۆ ڕێڕه‌وه‌كه كرایه‌وه.
گه‌لی شه‌نگال داوایان كرد به‌نووسراوی فه‌رمی ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حكوومه‌ت كه چاویان به نوێنه‌رانی گه‌ل كه‌وت، ده‌ستنیشانیان كرد كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه به‌نووسراو ڕێڕه‌وه‌كه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بڕیاریاندا ڕێڕه‌وه‌كه به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه. دوای ئه‌م بڕیاره سوپای عێراق به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێگه‌كه‌ی لابرد و ڕێگه‌كه‌ی كرده‌وه.
قه‌حتان عه‌لی یه‌كێك له چالاكانی شه‌نگال ڕایگه‌یاند، «له دیداره‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت داوامان كرد به‌نووسراوی فه‌رمی ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاربه‌ده‌سته سه‌ربازییانه گوتیان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه ئه‌وه بكه‌ین.» چالاكه‌كه گوتیشی، «ئێمه ئه‌و داواكارییه ده‌به‌ینه به‌غدا و تا ئه‌و كاته‌ی ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كه به‌نووسراوی فه‌رمی ده‌كرێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی له‌سه‌ر سنوور.»
s.m