لە بارەی فڕینی چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بەسەر ئاسمانی ناوچەکە داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم دەکرێت

ماوەی دوو رۆژە چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بە ئاسمانی پشدەر و بتوین دەسووڕێنەوەو ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە لای هاوڵاتییانی ناوچەکە. رۆژنامەنووسێک داوا لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات لەم بارەیەوە روونکردنەوەیەک بدەن.

رۆژنامەنووس دیاری محمد لە نامەیەکی کراوەدا داوا لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات لە بارەی فڕینی ئەو فرۆکە نەناسراوانە بەسەر ئاسمانی ناوچەی بیتوین و پشدەر روونکردنەوەیەک بدەن.

دەقی داواکارییەکەی رۆژنامەنووس دیاری محمد بەم شێوەیەیە:

بۆ/ بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان

ماوەی دوو ڕۆژە چەند فڕۆکەیەک زۆر بەنزمی بەئاسمانی پشدەر و بیتوێن دەسوڕێنەوە، ئەم دەنگە بەرزەیان بە ئاستێکی زۆر ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە، هاوڵاتیان دەپرسن ئەوە چیە کەس نیە وەڵام بداتەوە.

لەڕوانگەی ئەوەی هەردوو وەزارەت پەیوەندیدارن بە بارودۆخی ئەمنیەوە ، داواتان لێدەکەم ڕوونکردنەوەیەکمان بدەنێ.

چاوەڕوانی وەڵامتانم

دیاری محمد

ز.ش