لە حەفتانینەوە تا دەگاتە دەرسیم هێزی گەریلا چالاکی ئەنجامدا

گەریلاکانی هەپەگە/یەژا-ستار لە جۆلەمێرگ و دەرسیم و ئاگری چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی کۆی ئەو چالاکیانەدا پشتڕاست کرایەوە کە ٧ سەربازی سوپای تورک سزا دراون.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

حەفتانین

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا چالاکیەکانی دژی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامن.

١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٥٠ خولەک هێزەکانمان لە گردی قەسرۆکی سەر بە ناوچەی پارتیزان لە دژی هێزی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.

هەمان رۆژ کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە ناوچەی بەکتۆریا لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای تورک کە لە گردی کاتوسول جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێکی دوژمن سزا درا.

٨ی ئاب لە ناوچەی پیربولا بە هۆی شەڕ و پێکدادانی قوڕسەوە پەیوەندیمان بە یەکێک لە هەڤاڵەکانمانەوە نەما. هەڤاڵمان سۆرخوین ئامەد لە شەڕ و پێکدادانی ناوچەی پیربولا لە دژی هێزەکانی دوژمن تا دوایین گولە، بە گیانێکی فیداییانە شەڕی کردووە و دواجار چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە.

٩ی ئاب کاتژمێر ٢١:٠٠ سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی ناوچەی پیربولا هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا. لەو هێرشە ئاسمانیەدا دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی فەرمان و مەزلوم شەهید بوون.

دواتر ناسنامەی هەر دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

جۆلەمێرگ

لە چوراچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ لە دەوروبەری قەرەقۆلی زینێ دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر یەکە سەربازیەکانی دوژمنیان خستە ژێر چاودێری وردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١١ی ئاب بە تاکتیکی سابۆتاژ یەکەیەکی دوژمنی کردە ئامانج. گورزێکی سەرکەوتوویان لەو یەکەیەی دوژمندا و لەم چالاکیەشدا ٣ سەربازی دوژمن سزا دران.

دەرسم

١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە ناوچەی خۆزاتی سەر بە دەرسم، لە گوندی چاکماکلی لە دژی کۆنتراکان کە کاریان بۆ دروستکردنی قەرەقۆڵێک دەکرت، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا، گورزێکی سەرکەوتوو لە ئۆتۆمبیلێکی کۆنتراکاندرا، بەڵام ژمارەی بریندارانی دوژمن نەزانرا.

ئاگری

هێزەکانمان لە ناوچەی بازیدی سەر بە ئاگری، لە نزیک گوندی مشکێ یەکەیەکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان خستە ژێر چاودێری خۆیانەوە. یەکەکانی دوژمن دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک خرانە ژێر چاودێریەوە، ٩ی ئاب لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە دژی ئەو یەکەیەکی سەربازی دوژمن لە دوو قۆڵەوە چالاکی ئەنجامدرا. گورزێکی سەرکەوتوو لەم یەکەیەی دوژمن درا و پشتڕاست بووەوە کە ٢ سەرباز سزار دراون و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون. هێزی داگیرکەرەکان، سەر لە ئێوارەی هەمان رۆژ بە رێگای هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازە سزادرا و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوورخستنەوە.

شرخەخ

٢ی ئاب سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێمی گاباری سەر بە شرنەخ لە ناوچەی چراڤ ئۆپڕاسیۆنێکی دەستپێکرد و لە ٣ی ئابدا ئەو ئۆپڕاسیۆنە بە بێئەنجام کۆتایی پێهات.

ئاڤاشین

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ٩ی ئاب لە کاتژێر ١٩:٠٠ و ١٠ی ئابیش لە کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەک لە ناوچەکانی پاراستنی میدیا، ناوچەی مەرڤانۆسی سەر بە هەرێم ئاڤاشینیان بوردومان کرد. ئەو بوردومانانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو."

ز.ش