لە رەقاوە بۆ چیا ئازادەکانى کوردستان

گەریلا عەگید لە رەقاوە رووی لە چیاکانی کوردستان کرد و دەڵێت "من لە ناو پەکەکەدا هاوڕێیەتیم بینی. لە ناو پەکەکەدا هەڤاڵێتییەکى زۆر بەهیز هەیە".

پەکەکە کاریگەریی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر دەکات و رۆژ لە دوای رۆژ بەشداریکردن بۆ ناو ریزەکانى پەکەکە زیاد دەکات. نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو نەتەوە و ئایینەکانى تریش بەشداری ریزەکانى تێکۆشان دەبن. عەگید رەقا یەکێکە لە کادێرەکانى پەکەکە و لەبارەی ئامانجی لە بەشداریکردنی بۆ ناو ریزەکانى پەکەکە وتی "هەموو گەل و نەتەوەیەک لە ناو پەکەکەدا هەیە. بەبێ ئەوەى جیاوازی و جیاکاری لە ناو مرۆڤەکاندا بکات هەموو گەلانی بندەست دەپارێزێت. ئەوەش شتێکى زۆر مانادارە".

عەگید رەقا وتیشی "تەمەنم ١٨ ساڵە، لە ساڵی ٢٠١٨دا بەشداری ریزەکانى پەکەکە بووم. گوشار و زوڵمەکانى دوژمن لەسەر گەلەکەمان بووە هۆی ئەوە بەشداریی ریزەکانى پەکەکە بکەم. ئەرکی هەموو مرۆڤەکانیش ئەوەیە، کە گەلەکەى خۆیان بپارێزن. لەبەر ئەوەش من بە پێویستم کانی بەشداری ریزەکانى پەکەکە ببم. لە ساڵی ٢٠١٦دا پەکەکەم ناسی. سەرەتا نەمدەزانی پەکەکە مانای چییە و بۆ دامەزراوە. من لە چیاکانى کوردستان پەروەردەم بینی و لەو رێگەیەوە پەکەکە و سەرۆکایەتیم ناسی. سەرەتا چیا بۆ من قورس بوو، بەڵام وردە وردە پێی راهاتم. من لەناو پەکەکەدا هەڤاڵێتی و هاوڕێیەتیم بینی. هەڤاڵێتی لە ناو پەکەکەدا زۆر بەهێزە. لەلایەکی تریشەوە بینیم، کە لەناو پەکەکەدا چەندین نەتەوە و گەل هەن و هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاند ناکرێت. ئەوەش شتێکى زۆر مانادارە".

هێژاترین شت بۆ ئێمە هەڤاڵێتیمانە

عەگید رەقا باسی ئەوەشیکرد "سەرۆکایەتیى بزووتنەوەیەکى دروستکردووە، کە کورد، عەرەب، سریان و ئەرمەن و هەموان بەشداریی تیادا دەکەن. لەبەر ئەوەش منیش تا دوا هەناسە شەڕ دەکەم و رێگا نادەم دوژمنی فاشیست خاکەکەمان داگیربکات و زوڵم لە گەلەکەمان بکات. ژیانێکى جدی و هەڤاڵێتییەکى بەهێزمان هەیە. دواى ئەوەى من هاتم بۆ ئێرە، ئەوەم بۆ روون بوویەوە کە من دەبێت چی بکەم. من دەڵێم ئەوانەى بەشداری پەکەکە دەبن هەرگیز پەشیمان نابنەوە. من تاوەکو ئێستا لەم ژیانەدا شتێکى هەڵەم نەبینیوە.  ئێستا رۆژئاوا لە دەست داعش رزگار کراوە. منیش لە چیاکانى کوردستان شەڕ دەکەم. کاتێک رۆژئاوا داگیرکرابوو گەلانی باکوو و باشوور هاتن بۆ رۆژئاوا شەڕیانکرد. ئەوە کاریگەرییەکى زۆری لەسەر دروستکرد. پێویستە هەر چوارپارچەى کوردستان و هەموو گەلانی بندەست بە دوای دۆزینەوەى راستیی خۆیاندا بگەڕێن و بۆ ئەوەش بەشداری ریزەکانى پەکەکە ببن. هەڤاڵێتی لە ژیانی ناو پەکەکەدا لە هەموو شتێک هێژاترە. بیردۆزی و فەلسەفە و بۆچۆوونەکانی سەرۆکایەتی بەهەموو دونیادا بڵاوبوونەتەوە. داوام ئەوەیە، کە هەموو کەس ئەو ژیانە بناسێت و بە دواى راستیی خۆیدا بگەڕێت و بۆ ئازادیی خۆی تێبکۆشێت".

ژ.ت