فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه له‌م دواییانه‌دا له ناوچه‌كانی كوردستان و توركیا، به ناوی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی جیاوازی هه‌په‌گه (هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل) نامه نووسراون و له ڕێی ئه‌و نامانه‌وه پاره له‌نێو گه‌له‌كه‌مان كۆكراوه‌ته‌وه. نه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، پاش ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه، به‌پێویستیان زانیوه ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوبكه‌نه‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته بزانرێت، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان كه به ڕه‌نج و پشتگیریی گه‌له‌كه‌مان كاری شۆڕشگێڕیی ده‌كه‌ن، هیچ بڕیارێكی وه‌هایان نییه كه نامه بۆ گه‌ل بنێرن و داوای هاریكارییان لێ بكه‌ن. كاری له‌م شێوه‌یه له ڕێی كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو و دیداری ڕووبه‌ڕوو ئه‌نجام ده‌درێت.»
«نابێ كه‌س باوه‌ڕیان پێبكات»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «جگه له‌م ڕێ و ڕێبازه، هه‌ر كه‌سێك پاره له‌نێو گه‌له‌كه‌مان كۆبكاته‌وه، دیاره كه چه‌ته‌ن و له لایه‌ن دوژمنه مێتینگهرهكانهوه ڕێكخراون. به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و ناكۆكی له‌نێوان گه‌له‌كه‌مان و تێكۆشانی ئازادیی كوردستان دروست بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه با گه‌له‌كه‌مان باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن كه به ناوی ئه‌رته‌شی گه‌له‌كه‌مانه‌وه نامه ده‌نووسن و بۆ ده‌وروبه‌ری ده‌نێرن و پاره كۆده‌كه‌نه‌وه.»
«با گه‌له‌كه‌مان قوروشێكیش نه‌دات»
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، «باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێمه كاتێك له ڕێی ئه‌و نامانه‌وه داوای پاره‌یان لێ ده‌كرێت، ئه‌و نووسینانه به فهرماندارهتییهكانی ئێمه بگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی لێپرسینه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بكرێت. ئه‌گه‌ر ناشتوانن ئه‌و نامانه یان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به ئێمه بگه‌یه‌نن، با هیچ كه‌سێك قوروشێكیشیان نه‌داتێ.»
هۆشداری
نه‌په‌گه هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند، «خه‌ڵكی وه‌ڵاتپارێزی ئێمه و هێزه دیموكراته‌كانی كوردستان و توركیا پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه‌ی دوژمن وریا بن و پاره نه‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و نامانه ده‌چنه لایان.»
s.m