نووسینگەى مافەکانى سەدە راگەیێندراوێکی دیکەی بڵاو کردەوە

نووسینگەى مافەکانى سەدە لە بارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی زیندانی ئیمرالی راگەیێندراوێکی دیکەی بڵاو کردەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێک لە لایەن نووسینگەى مافەکانى سەدەوە، پارێزەرانی نووسینگەکە لە هەمان چوارچێوەدا لە سەر حسابی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بەو نووسینگەیە راگەیێندراوێکی دیکەیان بلاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ وەزیری ناوخۆی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفیزیۆنیدا بە رای گشتی رایگەیاند کە لە دوورگەی ئیمرالی ئاگرکەوتنەوە روویداوە. وەک دەزانرێت، دوورگەی ئیمرالی لە ساڵی ١٩٩٩ لە دژی بریگرتەمان بەڕێز ئۆجالان، وەکو زیندانێکی تایبەت دیزاین کراوە، دواتریش لە ساڵی ٢٠١٥ بریگرتەکانی دیکەمان عومەر هایری کۆنار، هامیلی یلدرم و ڤەیسی ئاکتاش گوازراونەتەوە بۆ ئەو دوورگەیە. بریگرتەکانمان لە دوورگەیەکی داخراو و قەدەغەکراو بۆ سەردانکردن و هەرێمێکی سەربازی تەواو قەدەغەکراو دان. ئاشکرایە کە ئەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەڕێز ئۆجالان و بریگرتەکانی دیکەمان دروست دەکات. لە بارودۆخێکی بەم شێوەیەدا کە لە هەڵومەرجەکانی ئەو دوورگەیەدا ریسکێکی ژیانی و بەپەلە هەیە، دەستوەردانی بە پەلەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە جێگای گۆتۆبێژە کە ئەمەش هۆکاری دروستبوونی ترس و گومانە و شتێکی یاساییە.

'پیویستە بە زووترین کات چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'

دوای سەردانی خانەوادەکەی، لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩، هەموو هەوڵێکمان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەل بریگرتەکانمان لە دوورگەی ئیمرالی رێگریان لێکرا. بە داخەوە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ژیان و بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی بریگرتەکانمان لەبەردەست نییە. بۆ ئەوەی بتوانین ئاگاداری بارودۆخیان ببین، ناچارییە کە چاوپێکەوتنی پارێزەران و خانەوادەکان ئەنجام بدرێت کە ئەمەش مافێکی یاساییە. بۆ ئەم مەبەستەش، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنی پارێزەران و خانەوادەکان ئەنجام بدرێت، سەردانی داواکاری گشتی پەیوەندیدار و وەزارەتی دادما کرد. گۆشەگیری داخراوی دوورگەی ئیمرالی کە بەسەر بریگرتەکانماندا دەچەسپێندرێت، تاوانە. نواندنی هەڵوێست بەرامبەر ئەم بارودۆخە، بەر لە هەموو شتێک هەڵوێستێکی ئەخلاقی و مرۆییە و مافێکی یاسایی و دیمۆکراتیکە. ئێمە لەو بڕوایە داین کە رای گشتی هەست بەم بارودۆخە هەستیارە دەکات و بانگەوازی ئاڕاستەی بەرپرسان دەکەین کە ئەوەی پێویست بێت ئەنجام بدرێت."

ز.ش