هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ شه‌هیدی ئاشكرا كرد كه له عوسمانیه شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ له عوسمانیه شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ له عوسمانیه شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ له عوسمانیه شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
«له ناوچه‌ی شاراپپناری سه‌ر به عوسمانیه، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له گه‌ریلاكانمان پچڕابوو. له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرا بوو كه ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان شه‌هید بوون. ئێمه ناسنامه‌ی ٦ هه‌ڤاڵی خۆمان كه ڕوون بووه‌ته‌وه، بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین:
ناسناو: عه‌گید ئیدهگی |
ناسناو: عه‌لی ئامه‌د |
ناسناو: داغستان ده‌مهات |
ناسناو: ده‌روێش ڕۆنی |
ناسناو: كاركه‌ر تۆلهلدان |
ناسناو: سه‌رده‌م وه‌ڵات |
هه‌ر هه‌ڤاڵێكی شه‌هیدی ئێمه، به دڵ و گیان هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان و بوونه‌ته خاوه‌نی ڕه‌نجێكی گرینگ. هه‌تا كۆتایی خاوه‌نداره‌تی له‌و میراتی ئازادییه ده‌كه‌ین كه ئه‌وان بۆیان جێهێشتووین. له به‌رانبه‌ر ئه‌م له‌ده‌ستدانه، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه كه له‌پێناو ئازادكردنی كوردستان كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدانمانه، هه‌تا كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌مان تێ‌بكۆشین.»
s.m