هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ڕۆژانی ٩، ١٠ و ١٢ی نیسان به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ڕۆژانی ٩، ١٠ و ١٢ی نیسان به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ٧ گه‌ریلا كه به‌هۆی بۆردومانی سوپای تورك شه‌هید بوون ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه:
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩-ه‌وه هێرشه داگیركارییه‌كانی له كوردستان قورس‌تر كردووه، به بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا درێژه‌ی پێ ده‌دات. به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر له ٩، ١٠ و ١٢ی نیسان\١٨، ١٩ و ٢١ی خاكه‌لێوه ٧ هه‌ڤاڵمان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
هه‌ڤاڵانمان چیاگه‌ر خه‌یری جوودی، فیراز خه‌رزان، ئاگر پیزۆت، كاركه‌ر ئینتیقام، موونزوور ئه‌ره‌ك، شۆڕش چیاڕه‌ش و شۆڕش كوردستان له كاتێكدا كه تێكۆشینی ئازادیمان له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان، كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوكاری به‌رخۆدانه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرد، به ڕۆحی سه‌فه‌ربه‌ری هاتنه نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان. به پێداگرییه‌كی گه‌وره ده‌ستیان به تێكۆشین كرد.
هه‌ر ٧ هه‌ڤاڵه‌كه‌مان كه له چیاكانی كوردستان به فیداكاری هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد، هه‌وڵیان دا به پێوانه‌كانی میلیتانی ئاپۆیی بژین و به ڕۆحێكی فیدایی له هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشیندا به‌شدار بن. هه‌ڤاڵانی شه‌هید به‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی وه‌ریانگرت و به گه‌یشتنه ئاستی گه‌ریلایه‌تیی پڕۆفیشناڵی هاوچه‌رخ، هه‌وڵیان دا ئه‌ركی پراكتیكی سه‌رده‌مه‌كه له‌و شوێنانه‌ی كه لێی بوون به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی بۆ یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید كه هه‌ڵوێستێكی به‌بڕیاری تێكۆشینیان پیشان دا، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هێڵی تێكۆشینی قۆناغی نوێ سه‌ربخه‌ین. له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیدان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: چیاگه‌ر خه‌یری جوودی
ناو و پاشناو: هه‌بوون ئاتلی
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: موحسینه - فه‌یسه‌ڵ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٩ی نیسانی ٢٠١٩ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: فیراز خه‌رزان
ناو و پاشناو: فه‌رهاد گۆكمه‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس
ناوی دایك و باوك: هه‌دیه - نه‌وزاد
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: ئاگر پیزۆت
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئارسلان
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: مووهبه‌ت - فه‌تاح
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: كاركه‌ر ئینتیقام
ناو و پاشناو: ئۆرهان ئۆزده‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
ناوی دایك و باوك: گولجان - بورهان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: موونزوور ئه‌ره‌ك
ناو و پاشناو: بویامین دوومان
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: میران - عه‌بدوڵا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: شۆڕش چیاڕه‌ش
ناو و پاشناو: ئازاد یڵماز
شوێنی له‌دایكبوون: ئه‌رزرۆم
ناوی دایك و باوك: عادیله - یه‌عقووب
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: شۆڕش كوردستان
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئاچكالن
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: موناسیب - چه‌ركه‌ز
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
s.m