ڕۆژی ١١ی نیسان له شاری دهۆك مه‌ڕاسیمی پرسه بۆ گه‌ریلای هه‌په‌گه ده‌مهات ئه‌حمه‌د (ده‌مهات زندان) كه له ٢٣ی مارس به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هید بووبوو، له ماڵی خانه‌واده‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڵام ئاسایشی دهۆك به‌رگه‌ی بینینی سه‌ردانی هاوڵاتیان و وێنه‌ی شه‌هیدی نه‌گرت و هێرشی كرده سه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی شه‌هید و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی پرسه‌كه‌یان كردبوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد كه مامه‌ڵه و ڕه‌فتاری به‌رپرسانی حكوومه‌تی باشوور له به‌رانبه‌ر شه‌هیدان قبووڵ ناكرێت.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕای گشتی ئاگاداره، له كوردستان قۆناغێكی سه‌ختی شه‌ڕ له ئارادایه. ڕۆژانه له باكوور، ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان هه‌واڵ له‌باره‌ی شه‌ڕ دێن. ئامانجی ئه‌و هێرشانه كه به سه‌ركێشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام ده‌درێن، سه‌رله‌نوێ داگیركردنی كوردستان و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی قڕكردنی گه‌له‌كه‌مانه. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كه له باكووری كوردستان له شه‌ڕی دژ به گه‌ریلادا ناتوانێت ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبێنێت كه ده‌یه‌وێت، ئێستاش ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان به‌ئامانج ده‌گرێت. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داگیركاری، هێزه‌كانی گه‌ریلای ئێمه و گه‌له‌كه‌مان به‌رخۆدانێكی مێژوویی ده‌كه‌ن. بێگومان له‌م به‌رخۆدانه‌دا شه‌هیدبوونیش ده‌بێت.
ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا له ئارادایه، به‌رخۆدانی هاوبه‌شی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه. هه‌ستی هه‌موو لاوانی كورد و لاوانی كوردی ئازاد له هه‌موو شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان له‌نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا كۆبووه‌ته‌وه. هه‌ر لاوێكی كورد كه هاتۆته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه بۆ پاراستنی گه‌لی ئێمه‌ی هه‌ر چوار پارچه ڕوویان كردۆته چیاكانی كوردستان. هه‌ڤاڵێكی ئێمه كه له‌م پێناوه‌دا شه‌هید ده‌بێت، ده‌بێته به‌های پیرۆزی گه‌لی ئێمه. له هه‌ر شوێنێك بێ، هه‌ر مرۆڤێكی ئێمه كه له‌پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌مان تێكۆشان ده‌كات و شه‌هید ده‌بێت، ده‌بێته به‌های پیرۆزی ئێمه.
ڕه‌فتاری هێزه‌كانی ئاسایشی حكوومه‌تی باشوور له به‌رانبه‌ر شه‌هیدان قبووڵ ناكرێت
ڕه‌فتاری ڕۆژانی ڕابردووی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به حكوومه‌تی باشووری كوردستان له به‌رانبه‌ر شه‌هیده‌كانمان و خانه‌واده‌كانیان، قبووڵ ناكرێت. ڕه‌فتاری ڕێگه‌نه‌دان به مه‌ڕاسیمی سه‌ره‌خۆشیی هه‌ڤاڵمان ده‌مهات زندان (ده‌مهات ئه‌حمه‌د) كه له هێرشی ٢٢ی مارسی دژ به مه‌یدانی وه‌رخه‌لێ-ی شیلادزێ شه‌هید بوو، قبووڵ ناكرێت.
له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ڕێز له‌و مرۆڤانه ده‌گیرێت كه ژیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، جا ئه‌و مرۆڤه هه‌ر كه‌سێك بێت. به‌ڵام هێرش كردنه سه‌ر كه‌سێك كه له ته‌مه‌نی لاوێتیدا له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی خۆی فیدا كردووه و ده‌بێت له ئاستێكی به‌رزتردا ڕێزی لێ بگیرێت، واتای هه‌یه. هێرشكردنه سه‌ر پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشیی هاوڕێیه‌كی ئێمه له‌و شارانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی باشووری كوردستاندان، گومان لای مرۆڤ دروست ده‌كات.
هێزه‌كانی گه‌ریلا باشووری كوردستان ده‌پارێزن
له كاتێكی وه‌هادا كه له به‌رانبه‌ر به‌هاكانی گه‌لی كورد ئه‌و هه‌موو هێرشه ده‌كرێن و پێویستی به یه‌كێتیی كوردان هه‌یه، زه‌خت له به‌رانبه‌ر شه‌هیده‌كانمان كه له‌پێناو گه‌له‌كه‌یان، خۆیان فیدا كردووه گومان له لای ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان دروست ده‌كات. له كه‌سایه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی ئێمه‌دا، هێرش كردنه سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و بههاپیرۆزهكانمان له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست كه ده‌یه‌وێت باشووری كوردستان داگیربكات ده‌نگ ده‌رناخه‌ن، گومان دروست ده‌كات. كاتێك چه‌ته‌كانی داعش له به‌ره‌ی كه‌ركووك-شه‌نگال-مه‌خموور هێرشی كرده سه‌ر باشووری كوردستان، ئه‌وانه‌ی به‌بێ دوودڵی ده‌ستێوه‌ردانیان كرد و چهتهدڕندهكانیان وه‌ستاند، گه‌ریلاكانی ئێمه بوون. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی باشووری كوردستان ده‌پارێزن له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا كه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا له‌پێناو داگیركردنی باشووری كوردستان هێرش و ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات، هێزه‌كانی گه‌ریلای ئێمه‌ن. هه‌ر وه‌ك چۆن تا ئێستا كراوه، له‌مه‌ودواش له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر باشووری كوردستان، ئێمه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
خاوه‌نداریكردن له گه‌ریلا، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی وه‌ڵاتپارێزانی كورده
له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا، خاوه‌نداریكردن له گه‌ریلا كه بووه به هێزی سه‌ره‌كیی پاراستنی گه‌لی كورد، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌ر كوردێكه كه به‌خۆی ده‌ڵێت وه‌ڵاتپارێز. خاوه‌نداریكردن له گه‌ریلا و شه‌هیده‌كانمان، خاوهنداریكردنه له تێكۆشانی ئازادی. نابێ له‌بیری بكه‌ین هه‌ر هه‌ڤاڵێكمان كه له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا شه‌هید ده‌بێت، میراتێكی گه‌وره‌ی ئازادی بۆ ئێمه به‌جێده‌هێڵێت. خاوه‌نداریكردن له‌م میراته و به‌دیهێنانی ئازادیی گه‌لی ئێمه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئێمه‌یه.
s.m