هێرشە رەگەزپەرەستییەکەی هاناو لە چەندین ناوچە ئیدانە کرا

هێرشە رەگەزپەرستییەکەی شاری هاناوی ئەلمانیا لە چەندین ناوچە ئیدانە کرا و ئەوانەی لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستدا بەبیر هێنرانەوە.

لە شاری فریبورگی ئەلمانیا بە بەشداری سەدان کەس و ئەندامانی رێکخستنی پارتە چەپەکانی ئەلمانیا، ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد لە فریبورگ چالاکییەکیان ساز کرد. لە چالاکییەکەدا سەرەتا خولەکێک وەکو رێزگرتن بێدەنگ وەستان و مۆم داگیرسێندران.

GIESSEN

بە بەشداری ئەندامانی سەندیکاکانی ئەلمانیا، پارتە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی ئەنتی-فاشیست، نوێنەری کەنیسەکان و ئەندامانی (NCKD) و سەرۆکی شارەوانی ناوچەکە مەراسیمێک ساز کرا. لە پەیامەکاندا، ئەو هێرشە ئیدانە کرا و بانگەوازییەک بۆ پشتیوانی بڵاو کرایەوە.

  MUNIH

لە شاری MUNIH بە بەشداری سەدان کەس کۆمەڵکوژییەکە بە چالاکییەک ئیدانە کرا. لەو چالاکییەدا کە چەندین کورد و ئەلمان تێیدا ئامادە بوون، خولەکێک وەکو رێزگرتن بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، بە بێدەنگی وەستان.

STUTTGART

لە چالاکییەکەی شاری Stuttgart دا چەندین هاوڵاتی کورد و گروپە چەپەکان، ئەنتی-فاشیست و کۆچبەرانی بیانی، تێیدا ئامادە بوون و دروشمی 'شان بە شانی یەکتر، لە دژی فاشیزم' بەرز کرایەوە.

DUISBURG

لە ناوەندی شاری DUISBURG لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بە سەدان کەس گرد بوونەوە و رێپێوانێکیان ساز کرد. ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل، NCKD، پارتی چەپی ئەلمانیا، لایەنگرانی DY و رێکخستنە چەپەکانی ئەلمانیا و MLKP بەشداریان لە چالاکییەکەدا کرد. دوای رێپێوانەکە، گردبوونەوەیەکی جەماوەری ساز کرا. لە پەیامەکاندا کۆمەڵکوژییەکە ئیدانە کرا.

لەو ناوچەیەدا هێزەکانی پۆلیسی ئەلمان ویستیان رێگری لە بەردەم رێپێوانەکە دروست بکەن و دوای ماوەیەک چالاکەوانان وەستان و دواتریش کۆتایی بە چالاکییەکە هێنا.

KIEL

لە شاری KIEL-یش بە هەمان بەمەست بە سەدان کەس لە وێستگەی قیتار گرد بوونەوە و کۆمەڵکوژییە فاشیستەکەیان ئیدانە و رسوا کرد. لەگەڵ هاوڵاتییان کورد، ئەندامانی پارتی چەپی ئەلمانیا، ئەنتی-فاشیستەکان و چەندین رێکخستنی دیکە بەشداریان لەو چالاکییەدا کرد.

ز.ش