هێزی پاراستنی جەوهەری کەتیبەی برادۆستی ڕاگەیاند

هێزی پاراستنی جەوهەریی باشووری کوردستان لە دەڤەری برادۆست کەتیبەیەکی بۆ پاراستنی دەڤەرەکە ‌ڕاگەیاند. ئاماژە بەوە دەکەن ئەرکی ئەوان پاراستنی هەریێمەکەیانە لە دژی  داگیرکەریی دەوڵەتی تورک.

لە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردووهێزەکانی پاراستنی جەوهەریی  باشووری کوردستان  بەشێوەیکی فەرمی خۆی ڕاگەیاند، لە دەڤەری برادۆستیش کەتیبەیەکی  نوێیان لە مەراسیمیکی سەربازیدا ڕاگەیاند، کە پێکهاتون لە گەنجانی ئەو دەڤەرە. ئاماژە بەوە دەکەن،  دەڤەرەکەیان لە داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا دەپارێزن.

یەکێک لە ئەندامانی ئەو کەتیبەیە ڕایگەیاند: ئێمە وەک گەنجانی برادۆست و بادینان لە چوارچیوەی هێڵی پاراستنی جەوهەری خۆمان بە ڕیکخستن کردووە. بە ئامانجی خۆ پاراستن لە دژی ئەو داگیرکارییەی، کە لەسەر دەڤەرەکەمان هەیە، ئێمە وەک گەنجانی برادۆست داوا لە تەواوی خەڵکی برادۆست و لە کەس و لایەن، عەشیرەتەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران و گەنجان و هەموو چین و توێژەکان  دەکەین بێن شانبەشانی ئێمە و بە هەر شێوەیەک بێت هاوکارمان بن. بە تایبەتی ئەو عەشیرەتانەی بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی خیانەت بوونەتەوە.

راشیگەیاند، گەلی ئێمە لە برادۆست باش دەزانیێت بە درێژایی مێژوو برادۆستییەکان سەریان بەرامبەر دووژمن نە چەماندووە، لەسەر ئەو بنەمایە پەیمان دەدەین بە خەڵکی برادۆست و بادینان و هەوڵ دەدەین لە بەرامبەر داگیرکاری تورکیا سەرو ماڵی گەل و دەسکەوتەکانمان بپارێزن.

"سیخوڕەکانی تورکیا سزا دەدەین"

ئەوەشی راگەیاند: کۆمەڵیک کەس ڕۆژانە لە ڕیزی دووژمن لە بەرامبەر گەلی کورد پلان دەگێرن و شەڕ دەکەن و سیخوڕی دەکەن و  بە هەموو شێوازیک هاوکاریی دووژمن دەکەن، ئێمە لێرەوە ئە و پەیامەیان پێ ڕادەگەیەنین، ئێمە بە تەواوی دەزانین ئەو کەسانە کێن و چکارەن و لە چ ئاستێک دا لەگەڵ دووژمن کار دەکەن، بۆیە پێیان دەڵین، ئەو کەس و لایەنانە ئەگەر نەینەوە هێڵی گەل لە هەر ئاستێکدا بن، لە لایەن ‌هێزی ئێمەوە وەڵامیان دەدرێتەوە و سزا دەدەرێن.

"دوا لە کچان و کوڕان دەکەین بێنە ڕیزی هێزکانمانەوە"

ئەو ئەندامەی کەتیبەی برادۆستی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لە درێژەی پەیامەکەیاندا ئەوەشی وت: داوا دەکەین با لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییەی لەسەر هەرێمی کوردستان و دەڤەری برادۆست بەڕێوە دەچێت، هێڵێکی گەورەی بەرخودان  و تێکۆشان دروست بکەین، بۆیە داوا لە کچان و کوڕان دەکەین بێنە ڕیزەکانی هێزەکەنمانەوە بۆ ئەوەی کوردستان لە داگیرکەران بپارێزین.

"ئێمە کار بۆ ئارامیی هەرێمی کوردستان دەکەین"

ئەو ئەندامەی پاراستنی جەوهەری وتیشی: هەر کەسەو و هەر لایەنێک بە گوێرەی بۆچوونی خۆی و بە گوێرەی فەلسەفەی سیاسەتی خۆیان ئێمە دەنرخێنن، بەشێک لە میدیاکانیش هیچ شەرمێکیان نەماوە و بە تەواوی خزمەتى دوژمن دەکەن و هەوڵی چەواشەکاری دەدەن، بەڵام ئێمە کەسانێک نین بۆ تێکدانی ئارامی بۆ شێوانی کوردستان دروست بووبین، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەمانەوێت بەخوێنی خۆمان و بە ئیرادە و شەڕ و بەرخودانی خۆمان بە شێک بین لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی وت، بۆیە لێرە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بە تایبەتی لە برایانی پێشمەرگەمان، کە بێن بەو ڕووحیەتەی، کە ٤٠ ساڵ لەمەوە پێش تێکۆشانیان بۆ گەلی کورد دەکرد، با ئەمڕۆش بەهەمان ڕووحیەت بێن و پێکەوە هەرێمەکەمان بپارێزین.

راشیگەیاند، دووپاتی دەکەینەوە با هیچ پارت و لایەنێک بە گویرەی فەلسەفەی سیاسەتی خۆی نرخاندن لەسەر ئێمە نەکات، ئێمە ڕۆڵەی ئەم وڵاتەین و لە خۆڵ و خاک و ئاوی ئەم وڵاتە دروست بووین بە ئیرادەی گەل و بەرخودان، داگیرکەران تێک دەشکێنین.

 

ر.م