هەفتەی کولتوری کوردستان لە بروکسل کۆتایی پێهات
پێنجەهەمین فستیڤاڵی هەفتەی کولتوری کوردستان کە ماوەی پێنج ساڵە لەشاری بروکسل-ی بلجیکا بەڕێوە دەچێت دوای س ڕۆژ چالاکی کۆتایی پێهات.
پێنجەهەمین فستیڤاڵی هەفتەی کولتوری کوردستان کە ماوەی پێنج ساڵە لەشاری بروکسل-ی بلجیکا بەڕێوە دەچێت دوای س ڕۆژ چالاکی کۆتایی پێهات.
هەفتەی کولتوری کوردستان لە ڕۆژی پێنج شەممە بە کارناڤاڵێک دەستی پێکرد.
لەو سێ ڕۆژەدا چەندین چالاکیی هونەریی و کلتوریی وەک کۆنسێرت وهەڵپەڕکێ، خورادنی کوردەواریی، شانۆ پێشکەش کران، کە هونەر و کلتوری کوردستانیان بوون، هەروەها پێشانگای کتێبیش کرایەوە.
ئەنستیتیوتی کوردی برۆکسل، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە و ناوەندی جڤاکی کورد فێستیڤاڵی هەفتەی کولتوری کوردستان-یان بەڕیوەبرد.
ک-ش