هەپەگە: لە جەنگی هەفتانین دا ۳ سەربازی تورکیا کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەڵمەتی جەنگی هەفتانین دا لە چالاکی گەریلاکانیان و ژنە گەریلاکانی یەژائا ستار دا ۳ سەربازی داگیرکەری تورکیا کوژران و دوژمن چەندین ناوچەی بۆردومان و تۆپباران کردوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی (هەپەگە-HPG) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانین دا کە گەریلاکانیان و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژائا ستار YJA-STAR) لە هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دژ بە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجامی دەدەن زیانی گیانی و ماددی لە دوژمن دراوەتەوە و هاوکات هێزەکانی دوژمن چەندین ناوچەی باشور و باکوری کوردستانی بۆردومان و تۆپباران کردوە.


دەقی بڵاوکراوەکەی هەپەگە:

لە بەرزایی شەهید مەروان ۳ سەرباز کوژراون

ئەمڕۆ ۲۲ی ئیلول کاتژمێر ۰۹:۱٥ خولەکی سەرلەبەیانی، لە بەرزایی شەهید مەروانی کە دەکەوێتە گەلی پخاسای سەر بە هەرێمی هەفتانین هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام داوەتەوە. لە چالاکییەکەدا سەرکەوتووانە یەکینەیەکی سوپاکە کراوەتە ئامانج و لە ئاکامیدا ۲ سەرباز کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە و گورزی ماددیش لە یەکینەکە دراوە.
هەر ئەمڕۆ سەعات ۱۰:۰۰ی بەیانی، لە هەمان شوێن جارێکی دیکە گەریلا لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیایان داوەتەوە و بەو هۆیەشەوە سەربازێک کوژراوە و زیانی ماددی لە دوژمن دراوەتەوە.

دەڤەری پارتیزان بۆردومان و تۆپباران کراوە

ڕۆژی ۲۱ی ئەیلول کاتژمێر ۱۹:۱٥ خولەکی بەیانی، گەلی شەهید ئەحمەد ڕاپۆی سەر بە دەڤەری پارتیزان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە چڕی لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی تورکیاوە بۆردومان کراوە و هاوکات لە لایەن تۆپخانەکانی ئەو ڕژێمەشەوە  تۆپباران کراوە.

بە هەلیکۆپتەر چەلێ بۆردومان کراوە

شەوی ۲۱ی ئەیلول کاتژمێر ۲۲:۰۰ تا ۲۳:۰۰، دەڤەرەکانی تەپەی گوندیا، تەپەی حەمزە، دۆڵی حەیدەرا، قەڵای بێدەهێ و کانی ڕەشی سەر بە ناوچەی چەلێی پارێزگای جۆلەمێرگ لە لایەن هەلیکۆپتەرە جەنگیەکانی ڕژێمی کۆماری تورکیاوە بۆردومان کراون.

گەریلا بێزیان بوون

لە سەرجەم چالاکی و بۆردومانەکاندا گەریلاکانمان بێزیان بوون و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکە و بارەگاکانیان.

 

هـ.هـ