هەپەگە: ناسنامەی٤ شەهیدى خواکورکی ڕاگەیاند

هەپەگە شەهیدبوونی ٤ گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٩/ ١٦ی گەلاوێژ لە خوارکورک شەهید بوون و ڕایگەیاند: "لە گۆڕەپانی ئەرمووش دوژمنیان تێکشکاند و ڕۆحی بەرخۆدانیان لە مێژوودا نووسی".

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:

"لە ڕاگەیاندراوی ٨ی ئابدا ڕامانگەیاندبوو کە لە ناوچەی خواکورک و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەرەبەیانی ٧ی ئاب لەدژی سەربازانی تورکی داگیرکەر کە هەوڵیان دەدا بەرەو ناوچەی ئەرمووش پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان نیشان دا. لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا ٩ سەربازی دوژمن کوژران و چوار هەڤاڵی ئێمەش قارەمانانە لەدژی سوپای دوژمن شەڕیان کرد و گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند و گەیشتنە کاروانی شەهیدان. ئەو هاوڕێیانەمان کە لەو بەرخۆدانەدا گەیشتنە کاروانی شەهیدان بریتین لە:

ناسناو: عەلیشێر ڕه‌مبۆ

ناو و پاشناو: نه‌جده‌ت ئونده‌ر

شوێنی لەدایكبوون: جۆله‌مێرگ

دایك- باوک: لەعلی- شه‌مسه‌ددین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئابی ٢٠١٩/ ١٦ی گەلاوێژ/ خواكورك

ناسناو: مادۆرا ئارارات

ناو و پاشناو: شیرڤان ئوران

شوێنی لەدایكبوون: ئە‌رزرۆم

دایك- باوک: یلدز- شاكر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئابی ٢٠١٩/ ١٦ی گەلاوێژ/ خواكورك     

ناسناو: ڕووبار هه‌بوون

ناو و پاشناو: ڕێناس محەممه‌د ئە‌مین

شوێنی لەدایكبوون: قامشلۆ

دایك- باوک: نه‌ریمان- یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئابی ٢٠١٩/ ١٦ی گەلاوێژ/ خواكورك

ناسناو: سۆزدا كه‌ربۆران

ناو و پاشناو: ئە‌سرا ئەرسلان

شوێنی لەدایكبوون: مێردین

دایك- باوک: ڕاسیمه‌- نه‌جمه‌ددین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئابی ٢٠١٩/ ١٦ی گەلاوێژ/ خواكورك

هاوڕێیانمان عەلیشێر، مادۆرا، ڕووبار و سۆزدا لە خواکورک لە ٢٧ی ئایار/٦ی بانەمەڕەوە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک بە شێوەیەکی بەهێز لە بەرخۆدان دابوون و هەر بستێکی خاکی کوردستانیان لەدژی داگیرکەران بە ڕۆحێکی گیانفیدایی ئاپۆیی پاراست. هاوڕێیانمان لەدژی هێرشی داگیرکاریی کە بە پشتیوانی تەکنیکی قورسەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بوو بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەرخۆدانیان کرد، لە ناوچەی ئەرمووش دوژمنیان تێکشکاند، ڕۆحی بەرخۆدانیان لە مێژوودا نووسی. هاوڕێانمان هەتا دوا فیشەک لەدژی دوژمن شەڕیان کرد، نەیانهێشت دوژمن لەو ناوچەیە پێشڕەوی بکات و لەسەر ڕێبازی عەگید و زیلانەکاندا بوونە سیمبۆلی بەرخۆدان.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی ولاتپارێز دەکەین، بەڵێن دەدەین ئاڵای تێکۆشانیان سەربخەین و ئاواتەکانیان بهێنینە دی".