هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە زاپ شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند،"شەهیدان وەک قاڕەمانە نەمرەکانی تێکۆشانی ئازادی هەموو کاتێک لە تێکۆشانماندا دەبن."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٢ گەریلای ئازادی کوردستان کە لە زاپ شەهید بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە هێرشی ئاسمانی ٧ی تەموزیدا بۆ سەر هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدرا، هاوڕێکانمان عەگید و زانا شەهید بوون.

زانیاریەکان لەسەر ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەگید جوودی

ناو و پاشناو: ئیدریس ئورەن

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەج

دایک و باوک: نورجان و سەیفەدین

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٧ی تەموزی ٢٠٢٠/زاپ

نازناو: زانا فارقین

ناو و پاشناو: سیدار چیچەک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: فەهیمە و زەهی

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٧ی تەموزی ٢٠٢٠/زاپ

جۆگرافیای کوردستان کە لانکەی مێژوویی مرۆڤایەتیە، بەهای سەرەکی مرۆڤایەتی دەخوڵقێنێت و بەرەو پێشەوە دەبات. کۆمەڵگای کوردستان کە لەگەڵ خاکی دێرین ئاوێتە بووە، بە فیداکاری و ڕەنجی خۆی مۆری خۆی لە مێژوو داوە. هێزە داگیرکەرەکان کە دەیانەوێت بەهای کۆمەڵگاکەمان تاڵان بکەن، لە مێژوودا زۆر جار هێرشیان کردووەتە سەر خاکی کوردستان و هەوڵیانداوە دەسەڵاتیان بچەسپێنن. ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەی کەلتوری دێرینی گەلی خۆی، گەلی کوردی بۆ بناغەی بزوتنەوەیەکی مرۆڤی گۆڕیوە  و کەسایەتی گەلی کوردی بۆ هیوای ئازادی گەلانی ژێردەستە گۆڕاوە. قۆناغی سەرەتای ئەم تێکۆشانە لەدژی هاوکارانی هێزە داگیرکەرەکان دەستیپێکرد و بە لێدانی گورزی گەورە لە داگیرکەران، گەیشتە ئەم ئاستە. لە ناو تێپەڕبوونی بەرخۆدانی مێژووییدا زۆر جار قاڕەمانەکانمان گیانی خۆیان بەخت کردووە و بەرخۆدانی پیرۆزیان ڕادەستی نەوەی سەردەم کرد. هاوڕێکانمان عەگید و زانا لە جێگای خۆیان لەناو ئەم بەرخۆدانە پیرۆزەدا جێی خۆیان گرت و بوون بە قاڕەمانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە ئەمانەتی شەهیدە قاڕەمانەکانە.

هاوڕێکانمان عەگید و زانا بە کەلتوری دێرینی کورد و وڵاتپارێزی کوردستان گەورە بوون و لە تەمەنی گەنجێتی خۆیاندا بەشداریان لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا کرد و بۆ خەون و خەیاڵی ئازادی گەلی کوردستان بێوەستان تێکۆشانیان کرد. لەدژی هەوڵی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک، وەک گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی سەردەم لە ڕیزەکانی پێشەوەدا جێگای خۆیان گرت و بە تێکۆشانیان بوونە مەشغەلێک و ڕیگای هەڤاڵانیان ڕۆشن کردەوە. هاوڕێکمان کە تێکۆشانی خۆیان بە شەهادەت واتادار کرد وەک قاڕەمانی نەمری تێکۆشانی ئازادی هەموو کاتێک لەناو تێکۆشانماندا یادیان دەکرێتەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپاریز دەکەین و بەڵێن دەدەین وەک درێژەپێدەری ڕێچکەی شەهیدان بەرخۆدانی هاوڕێ شەهیدەکانمان بگاتە سەرکەوتن و خەو و خەیاڵەکانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان جێبەجێ بکەین."

ف.ق