وۆرکشۆپی یەکێتی نەتەوەیی دەستیپێکرد

وۆرکشۆپی یەکێتی نەتەوەیی کارکردن بۆ رێککەوتنی کوردستانی دەستپێکرد. لە وۆرکشۆپەکەدا دەقی هاوبەش خوێندرایەوە.

کاروباری رێککەوتنی کوردستانی کە ٨ حزبی کوردی و کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک-کەجەدەش تێیدا بەشدارن، لە ئامەد کۆ بوونەوە. 'وۆرکشۆپی یەکێتی نەتەوەیی' ٢ رۆژ دەخایەنێت، وۆرکشۆپەکە لە ئوتێلێک لە ناوچەی سووری ئامەد دەسیتپێکرد. لە وۆرکشۆپەکەدا هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن، هەردوو هاوسەرۆکی دەبەپە سالحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی هەدەپە سەزایی تەمەلی، چالاکوانەکانی تژا، سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، نوێنەرانی کۆمەڵەی کوردی شۆرشگێڕی دیموکراتیک، پارتی مرۆڤ و ئازادییەکان، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پلاتفۆرمی دیموکراتەکانی کورد-باکور، پارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا و نوێنەرانی پارتی ئازادی و چەندین ریشپی و نوێنەرانی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەی بوون.

'دەبێت ئێمە ئەو هەلە بقۆزینەوە'

عەبدولمەهدی ئوکوموش لە دەدەکەدەوە باسی ئەوەی کرد گەلی کورد لە مێژوودا هەلی زۆری لەدەست داوە و وتی: "رۆژەڤی هەموو جیهان کوردە. بەڵام هەمیشە بە بابەتی نەرێنی دێنە رۆژەڤ. ئەمجارە دەبێت هەلەکە هەڵسەنگێنین. چەندین کۆبوونەوە و دیدار کران. بۆ ئەوەی نەخشەڕێی بەرژەوەندییەکان هاوبەشی کورد لە داهاتوو دیاری بکەین، بۆ ئەو وۆرکشۆپە کۆبوونەوە."

'یان سەردەکەوین، یانیش دەچەوسێینەوە'

لە دەقە هاوبەشەکەدا هاتووە، ئەو شەڕەی وەبیر هێنایەوە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە، کوردستان لە ناوەڕاستی ئەو شەڕەدایە کە ئەوە ٣٠ ساڵە بەردەوامە و هەر گەشەکردنێکی هەرێمەکە لە بەرژەوەندی یانیش لەدژی بەرژەوەندیدا هەمیشە کاریگەری لەسەر گەلی کورد هەیە، کاریگەری بەسەر سیاسەت و دەستکەوتەکانی گەلی کوردەوە هەیە، گەلی کورد و سیاسەتی کورد دەتوانێت لەناو هەژماری ئەکتەرە جیهانییەکان و هەرێمییەکاندا دەتوان بچەوسێنەوە و دەشتوانن لێی دەربچن و دەستکەوتەکانیان گەورتر بکەن.

لە بەردەوامیشدا هاتووە: "سەرتا ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پاراستن، گەشەپێدان و گەورەکردنی ئەو دەستکەوتانەی لە تێکۆشانی ئازادی نەتەوەیی گەلەکەماندا بە رێککەوتنێکی نەتەوەیی مومکینە. رێککەوتنی نەتەوەیی: پاراستنی دەستکەوتەکانی رۆژئاوا و باشوری کوردستان لەسەر ئامانجەکانیان، گەشەپێدانی ئەو دەستکەوتانە پێویستی مێژویی و رۆژانەیە. لە دژی هێرشە ناڕەوا و نایاساییەکانی دەوڵەت لە باکوری کوردستان لەسەر سیاسەتی مەدەنی، دیموکراتیک و رەوا کە ناهێڵن هەناسەیەک بدات، لەدژی سەپاندنی قەیومەکانی سەر شارەوانییەکان کە لە ئیرادەی گەل هەلبژێردران، بۆ ئەوەی بوترێت 'راوەستە' گوشاری ژیانە".

'پێش هەموو شتێک لە باکور رێککەوتنێک دروست دەکرێت'

رێککەوتنی نەتەوەیی: گەلەکەمان کە بە تێکۆشانیان قوربانی فرە گەورەیان داوە، لە رای گشتی جیهاندا رێز و خۆشەویستی وەدەست هێناوە، ئەوەش وایکردووە کە کلیلی ئەوەی کە پاڵپشتی نێونەتەوەیی زیاتر ببێت. رێککەوتنی نێونەتەوەیی؛ بانگەوازی گەلەکەمان، سەیدا، رۆشنبیر و ژنانمانە، ئیتر بەسەر ئەمڕۆ واتادارترین رۆژە. لەو چوارچێوەیەدا رۆژ بەرۆژ بەرەو رێکەوتنێکی نێونەتەوەیی هەنگاو دەنێت. رۆژ رۆژی ئەوەیە لە باکوری کوردستان رێککەوتنێک دروست بکرێت و ئەوەش بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی بچن. رۆژ رۆژی روخاندنی دیوارەکانی نێوخۆیە. رۆژ رۆژی ئەوەی سەیری داهاتوو بکرێت. رێککەوتنی نەتەوەیی سەردەخەین. داهاتووی هی گەلەکەمانە".

'جگە لەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە'

ئێمە دەڵێین: "ئەو رێکەوتنە نەتەوەییە سەردەخەین! بژاردەیەکی دیکەمان نییە! لەبەر ئەوەش نابێت پەلە بکەین. پێویستە سەرەتا هەموومان پێکەوە پلان دابنێین و دواتر پێکەوە لەگەڵ گەلەکەمان کارێکی باش دەکەین! دەڵێین، سەرەتا لە کوردستان رێکەوتنی نەتەوەیی گەورە دروست دەکەین و دواتر لە تورکیا لەگەڵ هێزە دیموکراتییەکان دروستی دەکەین، بە گەورەترین بەرفراوانی یەکێتی هێزەکان دەکەینە ئامانجان!"

رۆژی دووەمی وۆرکشۆپەکەدا، لە رێگەی رێکەوتنی نەتەوەییدا وتوێژ لەسەر بەها بنەڕەتییەکان بۆ گەیشتنی هاوکارییەکی پرس و بەربەستەکانی دەکرێت.

رۆژی سێهەمیش لەبارەی هێرشە قڕکارییەکانی دژی دەستکەوتی کورد و نەخشەڕێگەی ورۆکشۆپی رێککەوتنی کوردستان دیاری دەکرێت.

ئەنجامنامەی وۆرکشۆپەکەش سبەی دوای وتوێژکردن لەسەری، ئاشکرا دەکرێت.

ز.ش