١٨ زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران دەستیان بە مانگرتنی سمبولیک لە خواردن کرد

گروپێک لە زیندانیان سیاسی کورد کە بیانۆی هاوکاریکردن لەگەڵ پەکەکە و پژاک لە زیندانەکانی ئێران سزادراون، لەبەرانبەر ٢١مین ساڵیادی پیلانگێرێ نیودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیان بە مانگرتنی سمبولێک بۆ یەک ڕۆژ لە خواردن کرد.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسەکەمان ١٨ زیندانی سیاسی کە لە دۆزی پەکەکە و پژاک سزادراون لە زیندانەکانی ئۆرمیە، خۆی، کاشمێر بە ئامانجی ٢١مین ساڵیادی پیلانگێرێ نیودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیان بە مانگرتنی سمبولێکی یەکڕۆژی کردووە.

زەینەب جەلالیان لە زیندانی خۆی، شاکر باقری لە زیندانی کاشمیر، فیرۆز موسیزادە، سیامەک ئەشرەفی، کامران دەرویشی، بەشیر پیرماوانە، ئیبراهیم عیساپور، ڕەحمی تورگوت، سابر کەمانی، پەیمان میرززادە، حاتم ئوزدەمیر، ئەحمەد تەموئی، ڕەحیم مەحمەد ئازەری. پەرویز ناسری، کەمال حەسەن رەمەزان، محەمەد میرزایی، حەسەن سەستگاری مەجد و عەلی ئەحمەد سلێمانیش لە زیندانی ئورمیە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

وڵایپاریزان و چالاکوانان لە چوار پارچەی کوردستان  و دەرەوەی وڵات لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ەوە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەست بە مانگرتن لە دەکەن.

ف.ق